دەسبەسەرکرانی چوارهاووڵاتیی دوای هێرشی سەلەفییەکان بۆ سەر گەرەکی دارسێران لە مەریوان

‌ خۆڕاگری: پاش ناڕەزایەتیی دەربڕینی خەڵکی مەریوان بە هێرشی سەلەفییەکان لەم شارەدا و برینداربوونی دوو هاووڵاتی بە چەقۆ و قەمە لە لایەن گرووپە سەلەفییەکان، ئیتلاعاتی شاری مەریوان چوار هاووڵاتییان لەم شارەدا دەسبەسەر کردووە. بە پێی هەواڵەکان شەوی دووشەمە ١٣ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزەکانی ئیداەری ئیتلاعاتی مەریوان چوار کەسیان بە ناوەکانی ” کەژوان فەیزی”، ” فواد فەیزی”، ” ئاکۆ چاوکی” و ” شێرکۆ سوهرابی”دەسبەسەر کردووە.

ئەو چوار هاووڵاتییە خەڵکی گەڕەکی دارسێرانی شاری مەریوان بە هۆی ناڕەزایەتیی دەربڕین بە هێرشی سەلەفییەکان لەو گەڕەکەدا و بریندارکردنی دوو هاووڵاتی لەلایەن ئەو گرووپە توندرەوە، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە

جێگای ئاماژەیە کە شەمە ١١ی بانەمەڕ گرووپێک لە سەلەفییەکانی شاری مەریوان بە چەقۆ و قەمە هێرشیان کردە سەر ماڵی هاووڵاتییەک لە گەڕەکی دارسێران و دوو کەسیان بریندار کرد کە دۆخی تەندرووستیی یەکیان ناجێگیرە.

ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners