‌سومەییە کارگەر بە بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری: ڕۆژی چوارشەممە ٨ی بانەمەڕی ٢٧٢١،سومەیە کارگەر، چالاکی کوردی خەڵکی ئیلام و دانیشتووی تاران دوای زیاتر لە شەش مانگ بەندکران بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین ئازاد کرا.

ئەو ژنە چالاكوانە کوردە مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات لە شاری تاران بە تۆمەتی چالاکی لە تۆڕە کۆمەلایەتییەکاندا دەسبەسەرو بۆ بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین ڕاگوێزرابوو.

سومەیە کارگەر چالاکی کوردی خەڵکی ئیلام و دانیشتووی تاران، دوای چوار مانگ دەسبەسەرکران لە بەندی ئەلفی بەندیخانەی “ئێڤین” بۆ بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین بۆ بەندی ٨ی ئەو بەندیخانەیە گوازرابۆوە.

ئەو چالاكوانە كوردە ڕۆژی هەینی ٢٥ی ڕەزبەری ٩٩ی هەتاوی، دوای ئەوەی هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئێران لە شاری تاران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی دەسبەسەر و دەستیان بە سەر موبایل و لەبتابی ناوبراو داگرتووە و سەرەڕای نەخۆشییەکی دەگمەنی چاوی لە مافی دەستڕاگەیشتن بە دەوا و دەرمانەکانی بێبەش کرابوو.

سومەیە کارگەر خەڵکی ئیلام و دانیشتووی تاران و دەرچووی بەشی فەلسەفەی زانکۆی تەورێزە.

ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320

فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian

تلگڕام:@xoragre

ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners..