‌ ئەرەستوو مەلارەحیمی سزای بەندکرانی بەسەر دا سەپا


خۆڕاگری: چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی شاری مەهاباد بەناوی “ئەرەستوو مەلاڕەحیمی” کە زستانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لەو شارە دەسبەسەر کرابوو، سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا.
ئەرەستوو مەلاڕەحیمی ، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی لەو شارە، بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، سزای ٣١ مانگ و ١٦ ڕۆژ بەندکران و بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە بەدژی حکوومەت” سزای ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ بەندکرانی بە سەردا سەپا.کە بە پێی یاسا قورسترین سزا واتە ٣١ مانگ و ١٦ ڕۆژ بەندکرانەکەی جێبەجێ دەکرێت.
ئەرەستوو مەلارەحیمی، تانەی لە بڕیاری دادگای بەرایی داوە و دۆسییەکەی بە مەبەستی پێداچوونەوە ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوە کراوە، ئەرەستوو مەلاڕەحیمی ٤ی ڕێبەندانی ٩٩ دوای بانگ کرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شاری مەهاباد، دەسبەسەر و لە ڕۆژی ١١ی ڕێبەندان بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو. ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners