سێ هاووڵاتی کورد لە سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

خۆڕاگری: ڕۆژی سێشەممە ٧ی بانەمەڕ، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی “ئارام مورادیان”، کوڕی عوسمان، “ئەمیر ڕەزایی”، کوڕی جەمیل و “ئارەش ئەحمەدی” کوڕی ناسر، خەڵکی گوندی “تەنگیسەر” سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، بە هۆكارێكی نادیار و بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

وێڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو سێ هاووڵاتییە، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکانیان هەتا ئێستا بێئاکام ماوەتەوە.

ئارام مورادیان و ئەمیر ڕەزایی، پێشتریش واتە لە مانگی بەفرانباری ٩٩،بۆ لێپێچینەوە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کرابوون و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرابوو.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و شوێنی دەسبەسەری ئەو سێ هاووڵاتییە، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320

فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian

تلگڕام:@xoragre

ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners..