فایق یووسفی پاش کۆتایی ماوەی زیندانییەکەی لە بەندیخانەی سەقز ئازاد کرا

خۆڕاگری: ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی خاکەلێوە، ئەندامێکی گرووپی شاخەوانیی “هەڵۆ”ی سەقز، بە ناوی “فایق یووسفی”، پاش کۆتایی هاتنی ماوەی زیندانییەکەی لە زیندانی سەقز ئازاد کرا.
فایق یووسفی، ڕۆژی سێشەممە ١٨ی پووشپەڕی ساڵی ٩٨، وێرای “هادی محەممەدزادە”، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ لێپرسینەوە، ڕەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کرابوو.
ڕۆژی دووشەممە ١٨ی خەرمانانی ٩٨، ئەو هاووڵاتییەپاش ٢ مانگ دەسبەسەری بە دانانی بارمتە ئازاد کرا و ٢٥ی خەزەڵوەری هەمان ساڵ، لەلایەن دادسەرای گشتی و شۆڕشی سەقز بە تۆمەتی “پڕۆپاگەندە دژی نیزام”، بە ١٠ مانگ زیندانیی تەعزیری بە هەژمارکردنی ڕۆژانی دەسبەسەر کردنی مەحکووم کرا .ناوبراو لە تۆمەتی “ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران”، بێتاوان ناسێندرابوو.
حوکمی ئەو هاووڵاتییە کوردە لە دادگای پێداچوونەوەی سنەدا، بۆ ٦ مانگ زیندانیی تەعزیەری کەم کرابووەوە. ڕۆژی شەممە ١٠ی خەزەڵوەری ٩٩، ئەو شاخەوانە بۆ تێپەڕاندنی حووکمەکەی، خۆی بە زیندانی ناوەندی سەقز ناساندبوو. ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners