سەپاندنی سزای ٤ ساڵ بە سەر بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی ئێرانشا

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “ئێرانشا”ی سەقز بە ناوی “ئەمین مەلەکی” ڕۆژی پێنج شەممە ٢٨ی ڕەشەممەی ١٣٩٩ی هەتاوی لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە سزای ٤ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە و هەر ئەو ڕۆژە دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سەقز گوازراوەتەوە.
بە پێی زانیارییەکان ،دادگای سەقز بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئەو سزایەی بە سەر ئەمین مەلەکی دا سەپاندووە.
ئەمین مەلەکی تەمەن ٥٦ ساڵ پێشتر ئەندامی حیزبێکی کوردی بووە و ساڵی ڕابردوو دوای گەڕانەوەی بۆ شاری سەقز لە لایەن ئیتلاعاتی ئەو شارە دەسبەسەر دەکرێ بۆ ماوەی پێنج مانگ لە ژێر لێکۆلینەوە دابووە.دوای تەواو بوونی ماوەی لێپرسینەکەی بە بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد دەکرێ.
ئە زیندانییە سیاسییە پێشتر لە ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ حێزبێکی کوردستانی سزای ٣ سال بەندکرانی بەسەر داسەپابوو،کە ماوەی یەک ساڵی لەو حوکمە کێشابوو.
دۆسیەی ئەو زیندانییە سیاسییە کە حوکمی ٤ ساڵ بەندکرانی بە سەر داسەپاوە دوای تانە لێدان ئێستا لە دادگای پێداچوونەوەیە. ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners