خۆڕاگری: دوو هاووڵاتی دیکە ی خەڵکی پیرانشار کە لە مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون ، لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپا.
بە پێی زانیارییەکان، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی ” شیناوێ” ی پیرانشار بە ناوەکانی “هاشم مورادی” و “ئیسماعیل محەمەدپوور” کە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی دادگایی کراون، لە لایەن دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلام ئێران،هەر کامەیان سزای پێنج ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپا.
هاشم مورادی و ئیسماعیل محەممەدپوور کۆتایی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی لە گەڵ چەند هاووڵاتیی دیکەی پیرانشاری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاش کۆتای هاتنی لێپرسینەوەکانیان بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوون. https://t.me/xoragre http://www.xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-37221158357251