خۆڕاگری: هێزە ئەمنییەکان لە شاری سنە، چالاکێکی ژنیان دەستەبەسەر کرد و گواستیانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بە گوێرەی زانیاریەکان ڕۆژی سێشەممە ١٤ی ڕێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی، هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ڕۆیا جەلالی، کە چالاکی بواری مافی ژنانەو دەستبەسەریان کردوە.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵەسەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی،لە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم چالاکە کوردە زانیارییەک لەبەردەست دا نییە.
ڕۆیا جەلالی دایکی دوو مناڵە و بە هۆی ئەوەی کە باری تەندرووستی جێگیر نییە،، بنەماڵەکەی زۆر لە بارودۆخی ئەو نیگەرانن.
ناوبراو هاوژینی خەبات مەفاخیری، لە چالاکانی ژینگەپارێزی سنەیە کە ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی پاش چوار مانگ دەستبەسەری، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد ببوو. https://t.me/xoragre http://www.xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-37221158357251