دەسبەسەرکرانی ٦ هاووڵاتی لە شاری شنۆ


خۆڕاگری : لە ماوەی ٢ ڕۆژی ڕابردوو دا ٦ هاووڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیئێران لە شاری شنۆ دەسبەسەر بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.
ڕۆژی پێنج شەممە ٩ی ڕێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی هاووڵاتی جبرئیل شەعبانی خەلکی شنۆ دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی ناریار گوازراوەتەوە.
هەروەها ڕۆژی ١٠ی ڕێبەندان ٤ هاووڵاتی دیکە بە ناوەکانی سەید لوقمان تاهیری، غفوور ئەسپەندار، شوڕش بەرهەم، جەماڵ نهالی بە بێ بەڵگەی یاسای دەسبەسەر وبۆ شوێنێکی نادیار گوازاونەتەوە.
لە بەرەبەیانی هەمان ڕۆژ جەماڵ قاسمی ئەندامی ئەنجومەنی ژینگە پارێزی (ژینکۆ) لە شاری شنۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری شنۆدەسبەسەرکراوە. تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە شوێنی ڕاگیران وئەو تۆمەتانی خراوەتە پاڵیان لە بەر دەست دا نییە.
https://t.me/xoragre http://www.xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-37221158357251