خۆڕاگری: ڕۆژی شەممە ٤ی ڕێبەندان، چالاکێکی مەدەنی بە ناوی “ئەرەستوو مەلاڕەحیمی”، خەڵکی مەهاباد، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، دەسبەسەر کراوە.
ئەو چالاکە مەدەنییە، پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە، ڕەوانەی زیندانی مەهاباد کراوە.
هێزە ئەمنییەتییەکان، ئەرەستوو مەلاڕەحیمییان پاش بڵاوکردنەوەی وتارێک لەبارەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا، لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە بانگهێشت و دەسبەسەریان کردووە.
ئەو چالاکە مەدەنییە، لەو کەسانە بووە کە لە کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ خەڵکی لافاو لێدراوی لورستان و بوومەلەرزەی کرماشان و کۆتۆل ڕۆڵی بەرچاوی گێراوە. https://t.me/xoragre http://www.xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-37221158357251