دەستبەسەر کردنی سێ هاووڵاتیی کورد لە سنە

خۆڕاگری: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کورد سێ هاووڵاتیی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی سەربە کەڵاتەرزانی سنە دەستبەسەر کران. بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی ”دانیکش“ سەر بە قەزای کەڵاتەرزان و لانیکەم سێ کەسیان دەستبەسەر کردووە.

ناسنامەی دەستبەسەر کراوان بریتین لە: ئومید سەلیمی، ڕەحیم سەلیمی و ئاسۆ محەمەدی ڕاگەیەندراوە کە دوای دەستبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆ یان هۆکارەکانی دەستبەسەر کرانی ئەو سێ لاوە کوردە و هەروەها ئەو تۆمەتانەی کە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە وەپاڵیان خراوە نەزانراوە و شوێنی ڕاگیرانیان نادیارە. https://t.me/xoragre http://www.xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-37221158357251