دوو هاوڵاتی خەڵکی شنۆ حوکمی بەندکرانیان بەسەردا سەپێنرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان”ڕەحیم ڕەفعەتی” کوڕی محەممەد و “ڕەحمان تابش” کوڕی مراد له شاری شــنۆ بە بەند کران مەحکوم کران.
ئەم دوو هاوڵاتییە بە تۆمەتی” ئەندامەتی له حیزبە کوردییە ئوپوزیسیۆنەکانی حکوومەتی ئێران ” بە سێ ساڵ و حەوت مانگ زیندان و بە تۆمەتی” پێوندی لە گەڵ حیزبە کوردییەکانی ئوپوزیسیۆنی حکوومەتی ئێران” بە هەشت مانگ زیندان مەحکووم کران.

ئەم حوکمە لە ماوەی چەندد ڕۆژی ڕابردوو بەم دوو زیندانییە سیاسییە ڕاگەیەندراوە،
بە پێی یاسای کۆکردنەوەی حوکمەکان قورسترین سەزا لە سەر ئەو دوو هاووڵاتییە جێبەجێ دەکرێت .

یەکشەممە پازدەی پووشپەڕی ١٣٩٩ ، ئەم دوو زیندانییە سیاسییە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسای بە تۆمەتی هاریکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئوپوزیسیۆنی حکوومەتی ئێران” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆدەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەت لە شاری ورمێ گوازرابوونەوە.

ڕەحیم ڕەفعەتی و ڕەحمان تابش ڕەزبەری ئەمساڵ پاش کۆتایی هاتن بە لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون. https://t.me/xoragre https://xoragri.com