دەستبەسەر کران و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕۆژی پێنج شەممە ٣ی ڕەزبەری ١٣٩٩، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان لاوێکی خەڵکی گوندی ”نێ“ی ئەو شارەیان بە ناوی ”پشتیوان پەرتەو“ تەمەن ٢٨ ساڵ دەستبەسەر کردووە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆ یان هۆکارەکانی دەستەبسەر کران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ پشتیوان پەرتەو ڕوون نەبووەتەوە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە پشتیوان پەرتەو دوای دەستبەسەر کران بۆ سنە گوازراوەتەوە و هەوڵەکانی بنەماڵەکەی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی بێ ئاکام ماوەتەوە.