کوژران و بریندار بوونی ٥٨ کۆڵبەر، ئێعدامی ١٧ بەندکراو و گیرانی ١٩٢ کەس لە سێ مانگی هاوینی ١٣٩٩دا

کوژران و بریندار بوونی ٥٨ کۆڵبەر، ئێعدامی ١٧ بەندکراو و گیرانی ١٩٢ کەس لە سێ مانگی هاوینی ١٣٩٩دا

[ڕاپۆرتی به‌شێک له‌ پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌هۆی کۆماری ئیسلامی له‌ سێ مانگی هاوینی ١٣٩٩ی هه‌تاویدا]

لە ماوەی سێ مانگی هاوینی ئەمساڵدا (١٣٩٩ی هەتاوی) زیاتر لە ٣٥٩ حاڵەتی زبری پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕووی داوە کە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆماری کردوون.

به‌ پێی بانکی زانیاریی “چاونیوز”، ماڵپەڕی ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان له‌ سێ مانگی هاوینی ئه‌م ساڵدا هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌ کوردستان لانیکەم ٦٨ كۆڵبه‌ر و کاسبکاری کوردیان داوه‌ته‌ به‌ر ڕه‌هێڵه‌ی چه‌که‌کانیان. له‌و کۆمه‌ڵکوژییه‌دا ٢٠ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوژراون و ٤٨ که‌سیش بریندار بوون. هەر لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا ٥ شوانکارە و چۆدار لە ناوچە سنوورییەکان بەئانقەست لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دراونەتە بەر دەستڕێژ و گیانیان لێ ئەستێندراوە.

بە سەرنجدان بەوەش کە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە وەرزی بەهاری ئەمساڵیشدا ٥٨ کۆڵبەر و کاسبکاری ناوچە سنوورییەکانی کوردستانیان دابووە بەر دەستڕێژ، ژمارەی ئەو کاسبکارانەی لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا کوژراون و بریندار بوون گەیوەتە ١٢٦ کەس کە ٤٩ کەسیان کوژراون و ٧٧ کەسیش بریندار بوون.

هەر لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا ١٧ زیندانیی کورد له‌ زیندانه‌کانی ئێراندا له‌ سێداره‌ دراون کە دوو که‌س له‌وان بە تاوانی ئەندامەتیی حیزبە کوردییه‌کانی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی لەدار دراون و، زیندانییەکانی دیکە بە تاوانە کۆمەڵایەتییەکانی وەک کوشتنی بەئانقەست و بازرگانیی مادەی هۆشبەر ئێعدام کراون. جیا لە ئێعدامی ئەو ١٧ بەندکراوە کوردە، سێ زیندانی لە شارەکانی ورمێ و کامیاران بە هۆی نەخۆشیی کۆڕۆنا و پێڕانەگه‌یشتنی پزیشکی گیانیان لە دەست داوە. بە سەرنجدان بەوەی دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی لە سێ مانگی بەهاریشدا ١٥ زیندانیی کوردی لەدار دابوو، ژمارەی ئەو بەندکراوە کوردانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ئێعدام کراون ٢٢ کەس بووە کە ٤ کەس لەوان زیندانیی سیاسی بوون.

ده‌زگا ئه‌منیه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌ کوردستان له‌ ماوه‌ی ئه‌و سێ مانگه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی زاندراوە، لانیکه‌م ١٩٢ که‌سیان به‌ تۆمه‌تی چالاکیی سیاسی و هاوکاریکردنی حیزبه‌ کوردییه‌کانی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی قۆڵبه‌ست کردوه‌. ژماره‌یه‌ک له‌و گیراوانه‌ تا کاتی دادگایی کردنیان به‌ بارمته‌ی قورس ئازاد کراون و لانیکه‌م ٥٦ که‌س له‌وانه‌ دوای به‌ناو دادگایی کرانیان سزای لە ٣ مانگ زیندان‌ڕا تا ١٧ ساڵ زیندان و تەنانەت حوکمی ئێعدامیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه‌. لەو ٥٦ بەندکراوە دوو کەسیان بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبە سیاسییەکانی دژبەری ڕێژیم سزای ئێعدامیان بەسەردا سەپاوە و حوکمی ئێعدامی دوو بەندکراوی سیاسیی کوردیش لە دادگای تێهەڵچوونەوەدا پشتڕاست کراوەتەوە. ئەو ٥٢ بەندکراوەی دیکەش سەرجەم بە ٢٤٨٠  مانگ ( ۲۰۶ ساڵ و ٨ مانگ) زیندان مەحکووم کراون.

دەزگای ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە وەرزی بەهاریشدا  ١٠٦ کەسیان لە کوردستان بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی دژی کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر کردبوو، بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا گیراون گەیشتە ٢٩٨ کەس.

تەقینەوەی مینی چێندراو لەلایەن کۆماری ئیسلامی لە وەرزی هاوینی ئەمساڵیشدا لانیکه‌م ١٤ قوربانیی لێکەوتەوە که‌ ناوه‌ندی مافی مرۆڤ شوناسی ٨ که‌س له‌وانی ئاشکرا کردووه‌. له‌و ٨ که‌سه که‌ له‌ ناوچه‌کانی کرماشان، مەلەکشاهیی ئیلام و مەریوان بوونه‌ته‌ قوربانیی ته‌قینه‌وه‌ی مین،‌ ٤ کەسیان بەو هۆیەوە گیانیان لە دەست داوە و ٤ کەسیش به‌ سه‌ختی بریندار و نقوستان بوون.

“چاونیوز” لە ڕاپۆرتی وەرزی بەهاریشدا ناسنامەی ٩ هاووڵاتیی کوردی ئاشکرا کردبوو کە بە ببوونە قوربانیی تەقینەوەی مین، بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا لە کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مین کوژراون و بریندار بوون و بە ناو و شوێنی ژیانیان زاندراوە بووەتە ١٧ کەس. لەو ١٧ کەسە ٥ کەسیان گیانیان لەدەست داوە و ١٢ کەسیش بریندار بوون.

هەر لەو ماوەیەدا زیاتر لە ٣٧ کرێکاری کورد لە کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ئێران بوونەتە قوربانیی ڕووداوی کار کە شوناسی ٢٨ کەس لەوان لەلای ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆمار کراوە کە ١٥ کەس لەوان بەهۆی جۆراوجۆری وەک بەربوونەوە لە بەرزایی و بڕق‌ گرتوویی و … گیانیان لە دەست داوە. بە سەرنجدان بەوەش کە لە بەهاری ئەمساڵیشدا لانیکەم ١٠ کرێکاری کورد بەهۆی جۆراوجۆری وەک سووتان، بەربوونەوە لە بەرزایی و بڕق‌ گرتوویی گیانیان لە دەست دابوو؛ ژمارەی قوربانییانی کار لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا لانیکەم ٣٦ کەس بووە کە ٢٥ کەس لەوان لە سۆنگەی نەبوونی ستانداردەکانی ئیمەنیی کار گیانیان لەدەست داوە

ئاماری خۆکوژییەکانیش لە کوردستان بەهۆی پەرەسەندنی خەمۆکی و قەیرانەکانی بێکاری و ئابووری هەروەها؛ کەمتەرخەمیی دامودەزگا دەوڵەتی‌ و حکومییەکانەوە لە ماوەی ئەو سێ مانگەی هاویندا دیار و بەرچاو بوو.

لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا هەر نەبێ ٤٤ کەس لە کوردستان خۆیان کوشتوە کە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی ٣٢ کەس لەوانی بە ڕوونی تۆمار کردوە کە که‌م ته‌مه‌نترینیان کوڕێکی ١٢ ساڵ و به‌ته‌مه‌نترینیان ژنێکی ته‌مه‌ن ٦٠ ساڵ بووه‌.

“چاونیوز” لە ماوەی سێ مانگی بەهاریشدا شوناسی ٥٩ کەسی لەو دەیان کەسەی بە هۆکاری جۆراوجۆر خۆیان کوشتبوو، تۆمار کردبوو. بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە بە هۆی خۆکوشتنەوە کۆتاییان بە ژیانیان هێناوە، لانیکەم ٩١ کەس بووە.

شایانی باسه‌ ئه‌و ئامارانه‌ ته‌نیا به‌ پێی ئه‌و هه‌واڵ و زانیارییانه‌ ئاماده‌ کراوه‌ که‌ به‌ ده‌ستی ناوه‌ندی مافی مرۆڤ گه‌یشتوون و ناو و نیشانیان به‌ روونی ئاشکرا کراون، ئه‌گینا به‌ دڵنیاییه‌وه‌ قوربانیانی سیاسه‌تی توندو تیژی و پێشێلکاریی مافی مرۆڤ له‌ کوردستان زۆر له‌وه‌ زیاترن که‌ لێره‌ دا ناویان هاتوه‌ و ئاماژه‌یان پێ کراوه‌.

خشته‌ی پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤ له‌ کوردستان به‌ هۆی کۆماری ئیسلامی له‌ سێ مانگی هاوینی ئه‌مساڵدا:

ئەو کۆڵبەر و کاسبکارانەی لە سێ مانگی هاوینی ۱۳۹۹دا کوژراون و بریندار بوون

ڕیزناو و ناسناوخەڵکیجۆری زیانوردەکاری لەسەر ڕووداوەکەڕێکەوت
١قاسم سەربازماکۆکوژراوەباوکی دوو منداڵ بووە و لە بەرزاییەکانی گوندی سگریک دراوەتە بەر دەستڕێژ٤/٤/١٣٩٩
٢شاکر برووکی‌میلانچاڵدرانکوژراوەباوکی دوو منداڵ بووە و بە تۆمەتی پێبوونی باری قاچاغ دراوەتە بەر دەستڕێژ٦/٤/١٣٩٩
٣سالم سولەیمان‌نیژادسیلواناکوژراوەلە ناوچەی ورمێ بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی لێ ئەستێندراوە٨/٤/١٣٩٩
٤داوود مەجیدیانسیلوانابریندار بووەلە ناوچەی ورمێ بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار بووە٨/٤/١٣٩٩
٥عارف خودادادیجوانڕۆبریندار بووەلە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە٨/٤/١٣٩٩
٦جەمیل عەبدیسەلاسی باوەجانیبریندار بووەلە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە٨/٤/١٣٩٩
٧تۆفیق ڕەستاکمەریوانبریندار بووەلە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە٨/٤/١٣٩٩
٨فوئاد زیایی (نۆدی)نۆدشەبریندار بووەلە کاتی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزایی بەر بۆتەوە و لاقی شکاوە١٢/٤/١٣٩٩
٩ئایەت یوسفیسەلاسی باوەجانیگیانی لەدەست داوەلە کاتی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی ئێران خۆی بە چۆمی سیروان داداوە و خنکاوە١٦/٤/١٣٩٩
١٠ڕ ۆشەن جەهانگیریورمێبریندار بووەلە سۆما و برادۆست کەوتۆتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی١٩/٤/١٣٩٩
١١حیکمەت ئەحمەدیورمێبریندار بووەلە سۆما و برادۆست کەوتۆتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی١٩/٤/١٣٩٩
۱۲دارەوان ئاڵوەستانسەردەشتبریندار بووەخەڵکی گوندی ئاڵوەتانە و کەوتۆتە کەمینی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران١٩/٤/١٣٩٩
۱۳زیاد ئیسباتی حەیدەرانلووچالدرانکوژراوەباوکی دوو منداڵە و بە گومانی پێبوونی باری قاچاغ دراوەتە بەر دەستڕێژ٢٠/٤/١٣٩٩
۱۴ئیبراهیم ئەبووبەکریپیرانشارکوژراوەخێزاندار و باوکی دوو منداڵە و لە کوێستانەکانی قەندیل دراوەتە بەر دەستڕێژ٢٠/٤/١٣٩٩
١٥شەمزین ئەحمەدیورمێکوژراوەلە سۆما و برادۆست کەوتە بەر دەستڕێژ و پاش ۸ ڕۆژ بەهۆی سەختیی برینەکانی گیانی لەدەست دا٢٧/٤/١٣٩٩
١٦ڕامین بلخکانلووماکۆبریندار بووەلە ناوچە سنوورییەکانی چاڵدران دراوەتە بەر دەستڕێژ٢٩/٤/١٣٩٩
١٧میکائیل خوسرەویبۆکانبریندار بووەلە ناوچەی هەنگەژاڵی بانە دراوەتە بەر دەستڕێژ٢٩/٤/١٣٩٩
۱۸ئۆمید محەممەدیڕوانسەربریندار بووەلە کاری ڕاوەدوونانی لەلایەن هێزەکانی رێژیمەوە لە بەرزایی بەر بۆتەوە٣٠/٤/١٣٩٩
۱۹وەیسی حوسێن‌نیژادچالدێرانبریندار بووەلە ناوچە سنوورییەکانی چاڵدران دراوەتە بەر دەستڕێژ٣١/٤/١٣٩٩
۲۰پارسا وەیسیڕوانسەربریندار بووەلە ماشێندا بە گومانی پێبوونی باری قاچاغ دراوەتە بەر دەستڕێژ٥/٥/١٣٩٩
۲۱ئازاد شەریفیبانەبریندار بووەلە ناوچەی هەنگەژاڵی بانە دراوەتە بەر دەستڕێژ٥/٥/١٣٩٩
٢٢شیخ عەلی حوسێنیبانەبریندار بووەلە ناوچەی هەنگەژاڵی بانە دراوەتە بەر دەستڕێژ٥/٥/١٣٩٩
٢٣وەزیر محەممەدینەوسوودکوژراوەخێزاندار و باوکی منداڵێکە و بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم کوژراوە٩/٥/١٣٩٩
٢٤ڕەزا پوورئیسماعیلچالدرانکوژراوەلە بەرزاییەکانی”عەمووخانزاد“ی چالدێران دراوەتە بەر دەستڕێژ و سێ فیشەکی بەرکەوتوە١٠/٥/١٣٩٩
٢٥موبین حوسێنینەوسوودبریندار بووەلەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە کەوتۆتە بەر پەلامار١٦/٥/١٣٩٩
٢٦ئاڕمین ئەحمەدیمەریوانبریندار بووەتەمەن ١٧ ساڵە و  دراوەتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکان. گوللە بەر ملی کەوتوە٢٠/٥/١٣٩٩
٢٧ڕەزا عەبدوڵڵاهینەوسوودبریندار بووەلەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە کەوتۆتە بەر پەلامار٢١/٥/١٣٩٩
٢٨هادی خدریبانەکوژراوەلە ناوچەی هەنگەژاڵی بانە دراوەتە بەر دەستڕێژ و گیانی لێ ئەستێندراوە٢٣/٥/١٣٩٩
٢٩سیراج ئەحمەدیورمێکوژراوەلە کوێستانی گوندی (کوران)ی دراوەتە بەر دەستڕێژ٢٣/٥/١٣٩٩
٣٠مەخموور ئەحمەدیورمێبریندار بووەلە کوێستانی گوندی (کوران)ی دراوەتە بەر دەستڕێژ٢٣/٥/١٣٩٩
٣١ئەمران کەنعانیورمێبریندار بووەلە کوێستانی گوندی (کوران)ی دراوەتە بەر دەستڕێژ٢٣/٥/١٣٩٩
٣٢عەلی ئەشرەفیانورمێکوژراوەئۆتومبیلەکەی بە گومانی پێبوونی باری قاچاغ لە ڕێگای زەنجان دراوەتە بەر دەستڕێژ٢٣/٥/١٣٩٩
٣٣باران باشامورمێکوژراوەئۆتومبیلەکەی بە گومانی پێبوونی باری قاچاغ لە ڕێگای زەنجان دراوەتە بەر دەستڕێژ٢٣/٥/١٣٩٩
٣٤سەلمان مەحموودیانورمێبریندار بووەلە کوێستانەکانی مەرگەوەڕ دراوەتە بەر دەستڕێژ٢٥/٥/١٣٩٩
٣٥سەعدی میرزاییسەلاسی باوەجانیبریندار بووەلە نیزیک نەوسوود کەوتۆتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی٢٨/٥/١٣٩٩
٣٦یادگار شێخیبانەبریندار بووەلە ناوچەی هەنگەژاڵی بانە دراوەتە بەر دەستڕێژ٢٨/٥/١٣٩٩
٣٧کامڕان پاوانبانەبریندار بووەلە ناوچەی هەنگەژاڵی بانە دراوەتە بەر دەستڕێژ٢٨/٥/١٣٩٩
٣٨ئیبڕاهیم زێوەییبانەبریندار بووەلە ناوچەی هەنگەژاڵی بانە دراوەتە بەر دەستڕێژ٢٨/٥/١٣٩٩
٣٩عەلی کێلەییبانەبریندار بووەلە ناوچەی هەنگەژاڵی بانە دراوەتە بەر دەستڕێژ٢٨/٥/١٣٩٩
٤٠تورەج محەممەدپوورچاڵدرانبریندار بووەلە کاتی گەڕانەوە لە جادەی سنووری “ئالاکایا” دراوەتە بەر دەستڕێژ٢٨/٥/١٣٩٩
٤١ئاڕمان محەممەدیپاوەبریندار بووەلە ناوچەی سنوووریی پاوە دراوەتە بەر دەستڕێژ٢٩/٥/١٣٩٩
٤٢بێهرووز مرادینەوسوودبریندار بووەلە نیزیک نەوسوود کەوتۆتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی١/٦/١٣٩٩
٤٣محەممەد سەلیمیپیرانشاربریندار بووەلە کوێستانەکانی قەندیل کراوەتە ئامانج و بەر دەستڕێژ دراوە٢/٦/١٣٩٩
٤٤جەعفەر ڕەمەزانینەوسوودبریندار بووەلە نیزیک نەوسوود کەوتۆتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی٣/٦/١٣٩٩
٤٥قانیع بەهرامیسەلاسی باوەجانیبریندار بووەلە نیزیک نەوسوود کەوتۆتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی٥/٦/١٣٩٩
٤٦عەلی ڕەنجبەرمەریوانبریندار بووەلە نیزیک نەوسوود کەوتۆتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی٥/٦/١٣٩٩
٤٧ناجی وەسنەییمەریوانبریندار بووەلە نیزیک نەوسوود کەوتۆتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی٥/٦/١٣٩٩
٤٨نەریمان سوبحانیمەریوانبریندار بووەلە نیزیک نەوسوود کەوتۆتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی٧/٦/١٣٩٩
٤٩خدر داداوێسەردەشتبریندار بووەلە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت تەقەی لێکراوە٨/٦/١٣٩٩
٥٠سێودین کەڵەشیورمێبریندار بووەلە ناوچە سنوورییەکانی باکووری کوردستان دراوەتە بەر دەستڕێژ١١/٦/١٣٩٩
٥١حەمید حوسێنیڕوانسەربریندار بووەلە نیزیک نەوسوود کەوتۆتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی١١/٦/١٣٩٩
٥٢زانست حەسەن‌زادەسەردەشتکوژراوەباوکی منداڵێکی تەمەن ٦ ساڵە و لە ناوچەی قەلەڕەشی سەردەشت دراوەتە بەر دەستڕێژ١٢/٦/١٣٩٩
٥٣زانکۆ ئەحمەدیسەردەشتکوژراوەتەمەن ٢٢ ساڵ و لە ناوچەی قەلەڕەشی سەردەشت دراوەتە بەر دەستڕێژ١٢/٦/١٣٩٩
٥٤سروش مڵکاریسەردەشتکوژراوەلە ناوچەی قەلەڕەشی سەردەشت دراوەتە بەر دەستڕێژ١٢/٦/١٣٩٩
٥٥جەلال خزریپیرانشارکوژراوەلە ناوچە سنوورییەکانی پیرانشار دراوەتە بەر دەستڕێژ١٢/٦/١٣٩٩
٥٦محەممەد ننەوسوودبریندار بووەلە نیزیک نەوسوود کەوتۆتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی١٣/٦/١٣٩٩
٥٧مانی هاشمیپاوەبریندار بووەبەهۆی هەڵاتن لە دەست هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاخ بەرز بۆتەوە١٦/٦/١٣٩٩
٥٨شارام محەممەدیماکۆکوژراوەلە ناوچە سنوورییەکانی تورکیە دراوەتە بەر دەستڕێژ و گیانی لێ ئەستێندراوە٢٢/٦/١٣٩٩
٥٩جەعفەر ڕەهبەریماکۆبریندار بووەلە ناوچە سنوورییەکانی تورکیە دراوەتە بەر دەستڕێژ و گیانی لێ ئەستێندراوە٢٢/٦/١٣٩٩
٦٠نادر ساڵحیماکۆبریندار بووەلە ناوچە سنوورییەکانی تورکیە دراوەتە بەر دەستڕێژ و گیانی لێ ئەستێندراوە٢٢/٦/١٣٩٩
٦١سەلاحەدین عیسازادەشنۆکوژراوەلە ناوچە سنوورییەکانی شنۆ دراوەتە بەر دەستڕێژ و گیانی لێ ئەستێندراوە٢٢/٦/١٣٩٩
٦٢محیەدین دودکانلووچاڵدرانبریندار بووەلە ناوچە سنوورییەکانی تورکیە دراوەتە بەر دەستڕێژ و گیانی لێ ئەستێندراوە٢٧/٦/١٣٩٩
٦٣حەسەن خەندەپوورشنۆکوژراوەلە شاخی گادەر لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ٢٧/٦/١٣٩٩
٦٤عەرەب کوڕی محەممەدشنۆبریندار بووەلە شاخی گادەر لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ٢٧/٦/١٣٩٩
٦٥ کاوە عەبدیمەریوانبریندار بووەلەکاتی هەلهاتن لە دەستی هێزە چەکدارەکان بەربووەتەوە و لاقی شکاوە٣٠/٦/١٣٩٩
٦٦ئایەت خودادادیسەلاسی باوەجانیبریندار بووەلە ناوچە سنوورییەکانی سەلاس دراوەتە بەر دەستڕێژ٣١/٦/١٣٩٩
٦٧هیدایەت خودادادیسەلاسی باوەجانیبریندار بووەلە ناوچە سنوورییەکانی سەلاس دراوەتە بەر دەستڕێژ٣١/٦/١٣٩٩
٦٨نامدار خودادادیسەلاسی باوەجانیبریندار بووەلە ناوچە سنوورییەکانی سەلاس دراوەتە بەر دەستڕێژ٣١/٦/١٣٩٩

ناونیشانی ئەو کەسانەی لە سێ مانگی هاوینی ۱۳۹۹ی هەتاوی‌دا لەدار دراون

ڕیزناو و ناسناوخەڵکیوردەکاریی ڕووداوڕێکەوت
۱محەممەد عەزیز مەحموودیسەوڵاوای مەریوانبە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی سنە لە دار دراوە١٠/٤/١٣٩٩
۲حوسێن جەلالوەندکرماشانبە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج لە دار دراوە١١/٤/١٣٩٩
۳فەرزاد شەکەریسەرپێڵی زەهاوبە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی کرماشان لە دار دراوە٢٢/٤/١٣٩٩
۴سابیر شێخ عەبدوڵڵامەهابادبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی دژبەری رێژیم لەدار دراوە٢٤/٤/١٣٩٩
۵دیاکۆ ڕەسوڵ‌زادەمەهابادبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی دژبەری رێژیم لەدار دراوە٢٤/٤/١٣٩٩
۶ئەمین سەفەرکێشورمێبە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە دار دراوە٣٠/٤/١٣٩٩
۷ئەسەد کەشاوەرزورمێبە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە دار دراوە٣٠/٤/١٣٩٩
۸کامیل قادری‌ئەقدەمپیرانشاربە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی نەغەدە لە دار دراوە١/٥/١٣٩٩
۹عەلی عەبدیورمێبە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە دار دراوە٦/٥/١٣٩٩
۱۰ئەمیرحوسێن ….ورمێبە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە دار دراوە٦/٥/١٣٩٩
۱۱موڕتەزا پیرخزریسنەبە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی سنە لە دار دراوە٩/٥/١٣٩٩
۱۲مێهرزاد جەلالوەندجەلالوەندی کرماشانبە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی شاری ڕەشت لە دار دراوە١٦/٥/١٣٩٩
۱۳کەیوان ڕەزاقولیسنەبە تاوانی کوشتنی بەئانقەستی هاوژینەکەی لە زیندانی ناوەندیی سنە لە دار دراوە٢٠/٥/١٣٩٩
١٤فایەق ئەحمەدیسنەبە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی سنە لە دار دراوە٢١/٥/١٣٩٩
١٥ئەرسەلان یاسینینەغەدەبە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە دار دراوە٢٧/٥/١٣٩٩
١٦حوسێن مەولوودیبروجێردبە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی لوڕستان لە دار دراوە٣٠/٥/١٣٩٩
١٧خدر قەویدڵسەردەشتبە تاوانی پێوەندیدار بە مادەی هۆشبەر لەدار دراوە١٩/٦/١٣٩٩

زانیاری لەسەر ئەو کەسانەی لە سێ مانگی هاوینی ١٣٩٩دا لە کوردستان بەهۆی چالاکیی سیاسی دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران گیراون

ڕیزناو و ناسناوخەڵکیوردەکاری لەسەر پەروەندەکەیڕێکەوت
١سەید ئەحمەد سەبریپیرانشارئیدارەی ئیتلاعات هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵەکەیان و بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویانە١/٤/١٣٩٩
٢عەلی عەزیزیانقەسری شیرینبە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی لەدژی حکوومەت گیراوە١/٤/١٣٩٩
٣پەیام عەزیزیانقەسری شیرینبە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی لەدژی حکوومەت گیراوە١/٤/١٣٩٩
٤موڕتەزا ئەمیریقەسری شیرینبە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی لەدژی حکوومەت گیراوە١/٤/١٣٩٩
٥مستەفا ئەمیریقەسری شیرینبە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی لەدژی حکوومەت گیراوە١/٤/١٣٩٩
٦سیروان ڕەحیمیدێولانبۆ کێشانی سزای ١٣ مانگ بەندکرانەکەی گیراوە و ڕادەستی زیندانی شاری سنە کراوە١/٤/١٣٩٩
٧سەردار ئوزمووشورمێحوکمی ١٥ ساڵ زیندانەکەی لە دادگای پێداچوونەوەدا پشتڕاست کراوەتەوە١/٤/١٣٩٩
٨ئەرسەلان ناتوشتەرگەوەڕی ورمێکۆڵبەرە و بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی لە دژی ڕێژیم گیراوە٢/٤/١٣٩٩
٩ڕەزا سۆفیوەنددروودی لوڕستانبە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە٣/٤/١٣٩٩
١٠سەیدڕەزا ئەحمەدیپیرانشاربە تۆمەتیی ئەندامەتیی حیزبی دێموکرات سزای ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە٧/٤/١٣٩٩
١١ئەفشین شیخولئیسلامیسنەبە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی لەدژی ڕێژیم گیراوە٧/٤/١٣٩٩
۱۲فەرانەک جەمشیدیسنەژینگەپارێز و چالاکی مەدەنییە و بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی لەدژی حکوومەت گیراوە٨/٤/١٣٩٩
۱۳سەید میلاد موعەتەرسەقزبە تۆمەتی سنووربەزاندن گیراوە٨/٤/١٣٩٩
۱۴بەهمەن ڕەسووڵیسەقزبە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی لەدژی حکوومەت گیراوە٨/٤/١٣٩٩
۱۵سادق عەباسیسۆنقوڕبە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی لە دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە و سزای دوو ساڵ زیندانیی دراوەتێپێشتر گیرابوو
۱۶عەلی ساکنیسەقزپارێزەری زیندانیانی سیاسی بووە و بە هۆکاری نەزاندراو گیراوە٨/٤/١٣٩٩
۱۷ئەحمەد قوربانی‌پوورسەقزڕۆژنامەنووسە و بەتۆمەتی هەڵبەستنی درۆ بۆ کاربەدەستان سزای دوو ساڵ زیندانی دراوەتێ٩/٤/١٣٩٩
۱۸عوسمان ڕەحیمی‌فەڕکامیارانبە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە٩/٤/١٣٩٩
۱۹کاوان کەسراییمەریوانبە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە١١/٤/١٣٩٩
۲۰ڕەزا ڕەمەزانیکرماشانئیدارەی ئیتلاعات بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی١١/٤/١٣٩٩
۲۱عەبدوسەلام مەردانشنۆبە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و ئایینی لە دژی ڕێژیم سزای ١٠ ساڵ زیندانی دراوەتێ١٢/٤/١٣٩٩
۲۲حیسام محەمەدی خواجلوشنۆبە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و ئایینی لە دژی ڕێژیم سزای ساڵێک زیندانی دراوەتێ١٢/٤/١٣٩٩
۲۳نیزام نادریبۆکانبە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و ئایینی لە دژی ڕێژیم سزای ساڵێک زیندانی دراوەتێ١٢/٤/١٣٩٩
۲۴جەلال ڕۆستەمیمەهابادبە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و ئایینی لە دژی ڕێژیم سزای ساڵێک زیندانی دراوەتێ١٢/٤/١٣٩٩
۲۵عەلیڕەزا فەتاحبۆکانبە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و ئایینی لە دژی ڕێژیم سزای ١٠ ساڵ زیندانی دراوەتێ١٢/٤/١٣٩٩
۲۶مەلا ڕەحمەت نسووحیمەهابادبە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و ئایینی لە دژی ڕێژیم سزای ١٠ ساڵ زیندانی دراوەتێ١٢/٤/١٣٩٩
۲۷محێدین تازەواردشنۆبە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و ئایینی لە دژی ڕێژیم سزای ئێعدامی دراوەتێ١٢/٤/١٣٩٩
۲۸مەلاعەبدوڵلا مەعرووفیمەهابادبە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و ئایینی لە دژی ڕێژیم سزای ساڵێک زیندانی دراوەتێ١٢/٤/١٣٩٩
۲۹ئەحمەد ئیلاهیمەهابادبە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و ئایینی لە دژی ڕێژیم سزای ساڵێک زیندانی دراوەتێ١٢/٤/١٣٩٩
۳۰خالید غەفاریسەردەشتبە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و ئایینی لە دژی ڕێژیم سزای ساڵێک زیندانی دراوەتێ١٢/٤/١٣٩٩
۳۱شێرزاد…مەهابادبە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و ئایینی لە دژی ڕێژیم سزای ساڵێک زیندانی دراوەتێ١٢/٤/١٣٩٩
۳۲سۆران موختاری‌فەرمەهابادبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە١١/٤/١٣٩٩
۳۳ئۆمید عەباسیمەهابادبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە١١/٤/١٣٩٩
۳۴سۆران نەسیریمەهابادبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە١١/٤/١٣٩٩
۳۵فەتاح فرووهەرپیرانشاربە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە١١/٤/١٣٩٩
۳۶ئەسعەد محەممەدنژادمەهابادبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە١١/٤/١٣٩٩
۳۷جەسیم مەجنوونیمەهابادبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە١١/٤/١٣٩٩
۳۸فەرهاد محەممەدیسنەبە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات گیراوە١٢/٤/١٣٩٩
۳۹ئامانج قوربانیکامیارانبە تۆمەتی شێواندنی بیروڕای گشتی سزای ٣ مانگ و یەک ڕۆژ زیندانی بەسەردا سەپاوە١٢/٤/١٣٩٩
۴۰سیروان قوربانیکامیارانبە تۆمەتی شێواندنی بیروڕای گشتی سزای ٣ ساڵ و ٣ مانگ بەسەردا سەپاوە١٢/٤/١٣٩٩
۴۱فازڵ قەیتاسیکامیارانبە تۆمەتی شێواندنی بیروڕای گشتی سزای ۵ ساڵ و ۲ مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە١٢/٤/١٣٩٩
۴۲هادی کەمانگەرکامیارانبە تۆمەتی شێواندنی بیروڕای گشتی سزای ۵ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە١٢/٤/١٣٩٩
۴۳ڕێبوار پادەستمەهابادبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە١٣/٤/١٣٩٩
۴۴ئۆمید مستەفاپوورنەغەدەبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە١٣/٤/١٣٩٩
٤٥دارا ڕەحمانیجوانڕۆبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە و سزای ٥ ساڵ زیندانی دراوەتێ١٣/٤/١٣٩٩
٤٦ئازاد دانشوەرمەریوانبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە١٣/٤/١٣٩٩
٤٧ئەحمەدڕەزا حائیریئیلامبە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی ڕێژیم سزای ٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە١٤/٤/١٣٩٩
٤٨فاتیح محەممەدخانیجوانڕۆبە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات گیراوە١٤/٤/١٣٩٩
٤٩ڕەحمان تابششنۆبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە١٤/٤/١٣٩٩
٥٠سەعید تابناکشنۆبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە١٤/٤/١٣٩٩
٥١سەید کامیل ئەحمەدیسنەبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە١٤/٤/١٣٩٩
٥٢ڕەحیم ڕەفعەتشنۆبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە١٥/٤/١٣٩٩
٥٣ئەسکەندەر محەممەدپوورشنۆبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە١٥/٤/١٣٩٩
٥٤ئەبووبەکر بیلالشنۆبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە١٥/٤/١٣٩٩
٥٥ئیبراهیم ڕەحمانیبۆکانبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە١٥/٤/١٣٩٩
٥٦عەبدوڵڵا چاوەشیبۆکانهونەرمەندی گۆرانیبێژە و بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە١٦/٤/١٣٩٩
٥٧ئەحمەد ناسریبۆکانبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە١٦/٤/١٣٩٩
٥٨کەیوان شوانیشنۆبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە١٦/٤/١٣٩٩
٥٩ئەبووبەکر عەبدیشنۆبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە١٦/٤/١٣٩٩
٦٠بێهرووز بایەزیدیشنۆبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە١٦/٤/١٣٩٩
٦١فەرشاد بەیگیکرماشانبە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی ڕێژیم گیراوە١٦/٤/١٣٩٩
٦٢مەتین خولەمەهابادتەمەنی ١٧ ساڵە و بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی ڕێژیم گیراوە١٧/٤/١٣٩٩
٦٣عوسمان ڕووستاسەردەشتبە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی ڕێژیم گیراوە١١/٤/١٣٩٩
۶۴زانکۆ قوربانیکامیارانسەرباز بووە و بە تۆمەتی ئەمنیەتی دەسبەسەر کراوە١٩/٤/١٣٩٩
٦٥دیاکۆ تارالاجانی پیرانشاربە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی ڕێژیم گیراوە٢٢/٤/١٣٩٩
٦٦عەلی زەواریپیرانشاربە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی ڕێژیم گیراوە٢٢/٤/١٣٩٩
٦٧عادڵ شێخەپیرانشاربە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی ڕێژیم گیراوە٢٢/٤/١٣٩٩
٦٨یوسف جیهان‌ئاراسەردەشتبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە٢٢/٤/١٣٩٩
٦٩زارا محەممەدیسنەبە تۆمەتی دروستکردنی گرووپی نایاسایی سزای ۱۰ ساڵ زیندانی دراوەتێ٢٣/٤/١٣٩٩
٧٠مراد مرادیپیرانشارباوکی سێ منداڵە و بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی ڕێژیم گیراوە٢٤/٤/١٣٩٩
٧١هێمن ئەدواییمەریوانتەمەن ١٦ ساڵ و بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە٢٥/٤/١٣٩٩
٧٢کەیومەرس ئەدواییمەریوانتەمەن ١٦ ساڵ و بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە٢٥/٤/١٣٩٩
٧٣موجتەبا بەساتیکرماشانبە تۆمەتی ناڕەزایەتی‌دەربڕین بە حوکمی ئێعدام بەسەر چالاکانی سیاسی گیراوە٢٦/٤/١٣٩٩
٧٤ئاڕمان حوسێن‌زادەبانەبە تۆمەتی ئاگردانی وێنەی قاسم سولەیمانی سزای ٦ ساڵ و ٧ مانگ زیندانی دراوەتێلە زیندان‌دایە
٧٥میلاد حوسێنیبانەبە تۆمەتی ئاگردانی وێنەی قاسم سولەیمانی سزای ٦ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی دراوەتێلە زیندان‌دایە
٧٦بەهمەن ڕەحیمیبانەبە تۆمەتی ئاگردانی وێنەی قاسم سولەیمانی سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی دراوەتێلە زیندان‌دایە
٧٧ڕەزا قوربانیپیرانشاربە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە٢٨/٤/١٣٩٩
٧٨سیاوەش ڕوزخونمەهابادبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە٢٨/٤/١٣٩٩
٧٩مەنسوور ئەڵماسیبۆکانبە تۆمەتی هەوڵدان لە دژی ئەمنیەتی وڵات گیراوە٣٠/٤/١٣٩٩
٨٠خەلیل حوسێنیکرماشانچالاکی مەدەنییە و بە تۆمەتی هەوڵدان لە دژی ئەمنیەتی وڵات گیراوە٣٠/٤/١٣٩٩
٨١دارا ڕەشیدیسەردەشتبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای ١٠ ساڵ زیندانیی دراوەتێلە زیندان‌دایە
٨٢حەمید عەبدیورمێبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردی سزای ١٥ ساڵ زیندانی دراوەتێلە زیندان‌دایە
٨٣حوسێن حەسەن‌خانیمەهابادبە تۆمەتی هەوڵدان لە دژی ئەمنیەتی وڵات گیراوە١/٥/١٣٩٩
٨٤هادی عەلیپوورسەقزبە تۆمەتی هەوڵدان لە دژی ئەمنیەتی وڵات گیراوە١/٥/١٣٩٩
٨٥حامید عەلی مەکشۆورمێبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە١/٥/١٣٩٩
٨٦فەڕشاد جەهیشورمێبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە١/٥/١٣٩٩
٨٧موحسێن قادریبانەبەهۆی بەشداری لە خۆپیشاندانەکەی خەزەڵوەری ڕابردوو سزای ۳ مانگ زیندان، ٢٥ میلیون تمەن و لێدانی ٢٥ قامچیی بەسەردا سەپاوە٢/٥/١٣٩٩
٨٨رێبوار سالحیبانەبەهۆی بەشداری لە خۆپیشاندانەکەی خەزەڵوەری ڕابردوو سزای ۳ مانگ زیندان، ٢٥ میلیون تمەن و لێدانی ٢٥ قامچیی بەسەردا سەپاوە٢/٥/١٣٩٩
٨٩شەهرام ساڵحیبانەبەهۆی بەشداری لە خۆپیشاندانەکەی خەزەڵوەری ڕابردوو سزای ۳ مانگ زیندان، ٢٥ میلیون تمەن و لێدانی ٢٥ قامچیی بەسەردا سەپاوە٢/٥/١٣٩٩
٩٠ئاکام ئەحمەدیبانەبەهۆی بەشداری لە خۆپیشاندانەکەی خەزەڵوەری ڕابردوو سزای ۳ مانگ زیندان، ٢٥ میلیون تمەن و لێدانی ٢٥ قامچیی بەسەردا سەپاوە٢/٥/١٣٩٩
٩١عێزەت ئەحمەدیبانەبەهۆی بەشداری لە خۆپیشاندانەکەی خەزەڵوەری ڕابردوو سزای ۳ مانگ زیندان، ٢٥ میلیون تمەن و لێدانی ٢٥ قامچیی بەسەردا سەپاوە٢/٥/١٣٩٩
٩٢مەهدی ئەرخەوانیبانەبەهۆی بەشداری لە خۆپیشاندانەکەی خەزەڵوەری ڕابردوو سزای ۳ مانگ زیندان، ٢٥ میلیون تمەن و لێدانی ٢٥ قامچیی بەسەردا سەپاوە٢/٥/١٣٩٩
٩٣ئازاد مەحموودزادەبانەبەهۆی بەشداری لە خۆپیشاندانەکەی خەزەڵوەری ڕابردوو سزای ۳ مانگ زیندان، ٢٥ میلیون تمەن و لێدانی ٢٥ قامچیی بەسەردا سەپاوە٢/٥/١٣٩٩
٩٤یاسین عوسمانیبانەبەهۆی بەشداری لە خۆپیشاندانەکەی خەزەڵوەری ڕابردوو سزای ۳ مانگ زیندان، ٢٥ میلیون تمەن و لێدانی ٢٥ قامچیی بەسەردا سەپاوە٢/٥/١٣٩٩
٩٥بەرزان ڕەحیمیبانەبەهۆی بەشداری لە خۆپیشاندانەکەی خەزەڵوەری ڕابردوو سزای ۳ مانگ زیندان، ٢٥ میلیون تمەن و لێدانی ٢٥ قامچیی بەسەردا سەپاوە٢/٥/١٣٩٩
٩٦سەردار ئەمین‌پووربانەبەهۆی بەشداری لە خۆپیشاندانەکەی خەزەڵوەری ڕابردوو سزای ۳ مانگ زیندان، ٢٥ میلیون تمەن و لێدانی ٢٥ قامچیی بەسەردا سەپاوە٢/٥/١٣٩٩
٩٧ئەحەد نیکجوویانپیرانشاردانیشتووی تارانە و بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردی سزای ٥ مانگ زیندانی دراوەتێ٢/٥/١٣٩٩
٩٨شاناز (بێریڤان) سادقی‌فەڕورمێبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردی سزای ١٥ ساڵ زیندانی دراوەتێلە زیندان‌دایە
٩٩ئایناز زارعورمێتەمەن ١٥ ساڵ و کچی شاناز سادقی‌فەڕ بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردی گیراوەلە زیندان‌دایە
١٠٠زەکەریا ڕەسووڵ‌پووربۆکانڕۆژنامەنووسە و بە تۆمەتی شێواندنی بیروڕای گشتی گیراوە٣/٥/١٣٩٩
١٠١هادی عەزیزیسەرپێڵی زەهاوبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە٤/٥/١٣٩٩
١٠٢ڕەحیم پوورئەحمەدسایین‌قەڵابۆ کێشانی ماوەی ٥ مانگ بەندکرانەکەی بەڕێی بەندیخانەی ناوەندیی میاندواو کراوە٤/٥/١٣٩٩
١٠٣سومەییە نەمەدماڵبۆکانبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە٤/٥/١٣٩٩
١٠٤ڕەشید ناسرزادەشنۆبۆ کێشانی ماوەی ١٨ مانگ بەندکرانەکەی بەڕێی بەندیخانەی ناوەندیی شنۆ کراوە٥/٥/١٣٩٩
١٠٥هادی محەممەدزادەسەقزبۆ کێشانی ماوەی ٥ مانگ بەندکرانەکەی بەڕێی بەندیخانەی ناوەندیی سەقز کراوە٦/٥/١٣٩٩
١٠٦تاریق ڕەحیم‌پوورسنەبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای ٥ ساڵ زیندانی دراوەتێ٧/٥/١٣٩٩
١٠٧فریاد عەبدیسنەبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە٨/٥/١٣٩٩
١٠٨خدر عەزیزیسەردەشتباوکی دوو منداڵە و بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە٨/٥/١٣٩٩
١٠٩مێعڕاج مورتەزاییمەریوانبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە٩/٥/١٣٩٩
١١٠ڕەزا مەجیدیانسەقزبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای ٦ مانگ زیندانیی دراوەتێ١٣/٩/ ١٣٩٩
١١١فەرزاد حوسێنیکامیارانبە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و تەبلیغی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە١٣/٩/ ١٣٩٩
١١٢نەوید سەید محەممەدیپیرانشاربە تۆمەتی سیخوڕی بۆ هەرێمی کوردستان سزای ٧ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوەلە زیندان‌دایە
١١٣خالید سەید محەممەدیپیرانشاربە تۆمەتی سیخوڕی بۆ هەرێمی کوردستان سزای ٧ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوەلە زیندان‌دایە
١١٤پەرەستوو حەسەن‌زادەپاوەبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە١٤/٥/١٣٩٩
١١٥ئەرسەلان….پاوەهاوسەری پەرەستوو حەسەن‌زادەیە و بە هەمان تۆمەت گیراوە١٤/٥/١٣٩٩
١١٦پارسا ڕۆستەمیپاوەتەمەن ١٧ ساڵ و بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە١٤/٥/١٣٩٩
١١٧عەلی قادریسەقزبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە۱۵/٥/١٣٩٩
١١٨ئارمیا ڕەنجبەریسەقزبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە۱۵/٥/١٣٩٩
١١٩هێمن کەریمیسەقزبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە۱۵/٥/١٣٩٩
١٢٠هیوا ئەمینیسەقزبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە۱۵/٥/١٣٩٩
١٢١وریا ئەمینیسەقزبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە۱۵/٥/١٣٩٩
١٢٢ئارەش دارابیداڵاهۆی کرماشانئیدارەی ئیتلاعات بە هۆکاری سیاسیی ڕانەگەیەندراو گرتوونی۱۵/٥/١٣٩٩
١٢٣ئەفشین سەید مرادیداڵاهۆی کرماشانئیدارەی ئیتلاعات بە هۆکاری سیاسیی ڕانەگەیەندراو گرتوونی۱۵/٥/١٣٩٩
١٢٤یەحیا سەید مرادیداڵاهۆی کرماشانئیدارەی ئیتلاعات بە هۆکاری سیاسیی ڕانەگەیەندراو گرتوونی۱۵/٥/١٣٩٩
١٢٥هاجەر سەعیدیسنەبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای ٥ ساڵ زیندانی دراوەتێ١٥/٥/١٣٩٩
١٢٦فاتیمە داوەندبۆکانبۆ کێشانی ٣ ساڵ و ٣ مانگ سزاکەی بە تاوانی بەشداری لە خۆپیشاندان بەڕێی زیندانی ورمێ کراوە١٦/٥/١٣٩٩
١٢٧حەیدەر قوربانیکامیارانحوکمی ئێعدامەکەی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردی لە دادگای پێداچوونەوەدا  پشتڕاست کراوەتەوە١٦/٥/١٣٩٩
١٢٨وریا دل‌ئەنگیزمەریوانبۆ کێشانی ٤ مانگ سزاکەی بە تاوانی تێکدانی نەزمی گشتی بەڕێی زیندان کراوە١٩/٥/١٣٩٩
١٢٩محەممەد کەریمیسەقزیەکێک لە زیندانییە ڕاکردووەکانی ۸ی خاکەلێوە بەندیخانەی سەقز بوو کە گیراوەتەوە١٩/٥/١٣٩٩
١٣٠مادیح فاتحیسنەبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە٢٠/٥/١٣٩٩
١٣١مەلا ئەمیر ئەرمەنی‌بڵاغیبۆکانمامۆستای ئایینییە و ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان بە هۆکاری ناڕوون گرتوویەتی٢٠/٥/١٣٩٩
١٣٢فایەق شەریعەت‌پەنابۆکانمامۆستای ئایینییە و ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان بە هۆکاری ناڕوون گرتوویەتی٢٠/٥/١٣٩٩
١٣٣زارا جەماڵیکەنگاوەربۆ کێشانی ٦ مانگ سزاکەی بە تاوانی تێکدانی نەزمی گشتی بەڕێی زیندان کراوە٢٠/٥/١٣٩٩
١٣٤فوئاد محەممەدپوورئاڵیکەندی بۆکانبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە٢١/٥/١٣٩٩
١٣٥ڕەحمان ڕەحیم‌پوورسەقزبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە٢٢/٥/١٣٩٩
١٣٦ئامانج حەمزەلووییبانەچالاکی ئایینییە و ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان بە هۆکاری ناڕوون گرتوویەتی٢٣/٥/١٣٩٩
١٣٧ئارەش نەسریسنەبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردی سزای ١٧ ساڵ زیندانی دراوەتێلە زیندان‌دایە
١٣٨یۆنس خزریشنۆبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە٢٤/٥/١٣٩٩
١٣٩تەیموور خالیدیانمەلایەرچالاکی مەدەنیی کوردی خەڵکی شاری مەلایەرە و بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی دژی رێژیم گیراوە٢٥/٥/١٣٩٩
١٤٠سامی محەممەدیورمێکۆڵبەرە و ئیتلاعات بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی٢٥/٥/١٣٩٩
١٤١جەعفەر محەممەدیورمێکۆڵبەرە و ئیتلاعات بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی٢٥/٥/١٣٩٩
١٤٢پەرویز محەممەدیورمێکۆڵبەرە و ئیتلاعات بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی٢٥/٥/١٣٩٩
١٤٣شەهریار پوورعەلیورمێکۆڵبەرە و ئیتلاعات بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی٢٥/٥/١٣٩٩
١٤٤واحید ئیبراهیمیبۆکانوەرزشکاری ئەندامی تیمی میللیی بۆکسینگە و بە هۆکاری نەزاندراو گیراوە٢٦/٥/١٣٩٩
١٤٥ئیسماعیل عەلی‌پەروەریبۆکانچالاکی مەزهەبییە و بە تۆمەتی بانگەشەی ئایینی دژ بە ڕێژیم گیراوە٢٦/٥/١٣٩٩
١٤٦عەلی ڕەشیدیبانەخەڵکی گوندی “بنەژاژ”ە و بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە٢٨/٥/١٣٩٩
١٤٧ئاریا ئەمینیبۆریەری سەوڵاواتەمەنی ١٦ ساڵە و بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە٢٩/٥/١٣٩٩
١٤٨هەورام نادریبۆریەری سەوڵاواتەمەنی ١٧ ساڵە و بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە٢٩/٥/١٣٩٩
١٤٩مێهرەبان كشاوەرزیمەریواندانیشتووی تارانە و بۆ کێشانی ٣ مانگ سزای زیندان بەڕێی گرتووخانەی ئێڤین کراوە٢٩/٥/١٣٩٩
١٥٠شێرکۆ سیاوەشیسەردەشتئیتلاعاتی سپای پاسداران بە هۆی هەڵگەڕانەوەی لە ئایینی ئیسلام و بوون بە مەسیحی گرتوویەتی٢٩/٥/١٣٩٩
١٥١حەسەن جەنگخواورمێمامۆستای ئاوەدانی‌یە و بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە٢٩/٥/١٣٩٩
١٥٢محێدین ئیبراهیمیشنۆحوکمی ئێعدامەکەی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبی دێموکرات لە دادگای پێداچوونەوەدا پشتڕاست کراوەتەوەلە زیندان‌دایە
١٥٣سۆهەیب کاوەمەریوانئیدارەی ئیتلاعات بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی٣٠/٥/١٣٩٩
١٥٤ڕێبوار ئەرژەنگیمەریوانئیدارەی ئیتلاعات بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی٣٠/٥/١٣٩٩
١٥٥محەممەد ئەرژەنگیمەریوانئیدارەی ئیتلاعات بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی٣٠/٥/١٣٩٩
١٥٦عوسمان تەهماسبیقوروەئیدارەی ئیتلاعات بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی١/٦/١٣٩٩
١٥٧عەبدولکەریم تارانبرایمابادی بۆکانمامۆستای ئاوەدانی‌یە و بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە١/٦/١٣٩٩
١٥٨خالق بەرجەستەبرایمابادی بۆکانئەندامی شوڕای ئاوەدانی‌یە و بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە١/٦/١٣٩٩
١٥٩کامڕان تەوانبرایمابادی بۆکانئەندامی شوڕای ئاوەدانی‌یە و بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە١/٦/١٣٩٩
١٦٠سولێمان زەندبرایمابادی بۆکانئەندامی شوڕای ئاوەدانی‌یە و بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە١/٦/١٣٩٩
١٦١شەریف ئەمینیبانەبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە٢/٦/١٣٩٩
١٦٢نادر زیایی‌فەڕشنۆبۆ کێشانی ٣ ساڵ سزای زیندانەکەی بە تۆمەتیی ئەندامەتیی حیزب بەڕێی گرتووخانە کراوە٢/٦/١٣٩٩
١٦٣فەرزاد مرادیمەریوانبە تاوانی بەشداری لە ساڵیادی گیان‌لەدەستدانی شەریف باجوەر گیراوە٣/٦/١٣٩٩
١٦٤نەوشیروان ڕەزاییمەریوانبە تاوانی بەشداری لە ساڵیادی گیان‌لەدەستدانی شەریف باجوەر گیراوە٣/٦/١٣٩٩
١٦٥ئاکام حەسەن زادەسەردەشتبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە٣/٦/١٣٩٩
١٦٦ڕەحمان قادریسەردەشتبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە٣/٦/١٣٩٩
١٦٧خوسرەو جەهان ئاراسەردەشتبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە٣/٦/١٣٩٩
١٦٨ڕەحمەت محەمەدسولتانیسەردەشتبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە٣/٦/١٣٩٩
١٦٩زانیار درماناوێسەردەشتبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە٣/٦/١٣٩٩
١٧٠خەبات مەفاخیریسنەئەندامی کۆمەڵەی سەوزی کوردستانە و بە تۆمەتی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە٣/٦/١٣٩٩
١٧١حەسیم میرزاییجوانڕۆئیدارەی ئیتلاعات بە هۆکاری نەزانراو گرتوویەتی٤/٦/١٣٩٩
١٧٢سابیر سالحیسنەبانگ کراوەتە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە و گرتوویانە٨/٦/١٣٩٩
١٧٣سدیق سەیفیدیواندەرەبە تۆمەتی هاوکاریی حیزبێکی کوردی و بۆ کێشانی ۵ ساڵ سزاکەی بەڕێی بەندیخانەی سنە کراوە١٠/٦/١٣٩٩
١٧٤سالار چاوشیبۆکانبانگ کراوەتە ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان و گرتوویانە١٠/٦/١٣٩٩
١٧٥بایەزید قادری چوپانپیرانشاربە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە١٠/٦/١٣٩٩
١٧٦سولەیمان کەریم‌پوورمەهابادبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە١٤/٦/١٣٩٩
١٧٧خالید محەممەدزادە ئەقدەممەهابادبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە١٤/٦/١٣٩٩
١٧٨سدیق حەیدەریماکۆبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە١٧/٦/١٣٩٩
١٧٩ڕەحیم ئەحمەدیمەریوانکۆڵبەر بووە و بە هۆکارێک کە نەزاندراوە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە گیراوە١٩/٦/١٣٩٩
١٨٠شاکر بێهرووزیورمێبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای ئێعدامی بەسەردا سەپاوەلە زیندان‌دایە
١٨١هیوا عەزیزپوورمەریوانبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە٢٠/٦/١٣٩٩
١٨٢شادمان مەریوانیمەریوانبە تاوانی بەزاندنی سنوور و سەردانی هەرێمی کوردستان گیراوە٢١/٦/١٣٩٩
١٨٣محەممەد نەبەردیپیرانشاربە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە٢٢/٦/١٣٩٩
١٨٤مەحموود قەنبەروەندپیرانشاربە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە٢٢/٦/١٣٩٩
١٨٥سارا بەرزگەرکرماشانبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە٢٢/٦/١٣٩٩
١٨٦نەسروڵڵا حەیدەرینژادمەریوانبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە٢٢/٦/١٣٩٩
١٨٧عەبدولعەزیز حەیدەرپوورورمێئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ بە هۆکاری ڕانەگەیندراو گرتوویەتی٢٢/٦/١٣٩٩
١٨٨بەهار ئەحمەدیپاوەخەڵکی باینگان و بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە٢٦/٦/١٣٩٩
١٨٩نێرگز محەممەدیپاوەخەڵکی باینگان و بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە٢٦/٦/١٣٩٩
١٩٠ئیلهام مرادیپاوەخەڵکی باینگان و بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە٢٦/٦/١٣٩٩
١٩١نگین وەیسیپاوەخەڵکی باینگان و بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە٢٦/٦/١٣٩٩
١٩٢ئەرسەلان هیدایەتیقوروەبۆ کێشانی ماوەی ٤ مانگ زیندانەکەت بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی بەڕێی بەندیخانە کراوە٣٠/٦/١٣٩٩

زانیاری لەسەر ئەو کەسانەی لە سێ مانگی هاوینی ١٣٩٩دا لە کوردستان بوونەتە قوربانیی تەقینەوەی مین

ڕیزناو و ناسناوخەڵکیجۆری زیانوردەکاریی ڕووداوڕێکەوت
١فەرشید سەنجەریکرماشانبریندار بووەلە ئاگرکەوتنەوەکەی “مەرەخێڵ”ی پاوەدا بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون١١/٤/١٣٩٩
٢پەیمان موعینیانکرماشانبریندار بووەلە ئاگرکەوتنەوەکەی “مەرەخێڵ”ی پاوەدا بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون١١/٤/١٣٩٩
٣فەرزاد خوسرەویڕوانسەربریندار بووەلە ئاگرکەوتنەوەکەی “مەرەخێڵ”ی پاوەدا بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون١١/٤/١٣٩٩
٤سەلیم تاراسمەلەکشاهیکوژراوەلە ناوچەی مێهران بەهۆی تەقینەوەی مین لەبن پێی‌دا گیانی لەدەست داوە٢٧/٤/١٣٩٩
٥چراغ عەبدیمەلەکشاهیکوژراوەلە ناوچەی مێهران بەهۆی تەقینەوەی مین لەبن پێی‌دا گیانی لەدەست داوە٢٧/٤/١٣٩٩
٦هادی ئۆمیدیمەلەکشاهیکوژراوەلە ناوچەی مێهران بەهۆی تەقینەوەی مین لەبن پێی‌دا گیانی لەدەست داوە٢٧/٤/١٣٩٩
٧مێهدی ئۆمیدیمەلەکشاهیبریندار بووەلە ناوچەی مێهران بەهۆی تەقینەوەی مین لەبن پێی‌دا بریندار بووە٢٧/٤/١٣٩٩
٨وشیار ئەردەڵانمەریوانکوژراوەلە نیزیک کۆنە مۆڵگەیەکی سپای پاسداران بەهۆی تەقینەوەی مین کوژراوە١٢/٦/١٣٩٩

زانیاری لەسەر ئەو کەسانەی لە سێ مانگی هاوینی ١٣٩٩دا لە کوردستان بوونەتە قوربانیی ڕووداوی کار

ڕیزناو و ناسناوخەڵکیجۆری زیانڕێکەوتڕێکەوت
١عوسمان حوسێنیمەریوانگیانی لەدەست داوەلە کاتی کارکردن لە نهۆمی سێهەمی بینایەکەوە بەربۆتەوە٧/٤/١٣٩٩
٢فەرهاد شاپەڕیسنەبریندار بووەلە کاتی کارکردن لە بینایەکدا لە بەرزایی بەربۆتەوە٧/٤/١٣٩٩
٣دلاوەر تەوحید‌نیاجەوشەنی سەقزگیانی لەدەست داوەلە کاتی کارکردن لە بینایەکدا لە بەرزایی بەربۆتەوە٧/٤/١٣٩٩
٤عەباس شاوەلیان“کیەڵان”ی کرماشانبریندار بووەلە کانگایەکی بەردی خەڵووز کاری کردوە و کانگاکە ڕماوە١٣/٤/١٣٩٩
٥کەیومەرس نەجەفی“کیەڵان”ی کرماشانبریندار بووەلە کانگایەکی بەردی خەڵووز کاری کردوە و کانگاکە ڕماوە١٣/٤/١٣٩٩
٦محەمەدڕەزا شەکەری“کیەڵان”ی کرماشانبریندار بووەلە کانگایەکی بەردی خەڵووز کاری کردوە و کانگاکە ڕماوە١٣/٤/١٣٩٩
٧موسلم مورادی“کیەڵان”ی کرماشانبریندار بووەلە کانگایەکی بەردی خەڵووز کاری کردوە و کانگاکە ڕماوە١٣/٤/١٣٩٩
٨محەممەد مەلەکی“کیەڵان”ی کرماشانبریندار بووەلە کانگایەکی بەردی خەڵووز کاری کردوە و کانگاکە ڕماوە١٣/٤/١٣٩٩
٩ئەکبەر مونفەرد“کیەڵان”ی کرماشانبریندار بووەلە کانگایەکی بەردی خەڵووز کاری کردوە و کانگاکە ڕماوە١٣/٤/١٣٩٩
١٠جەواد سابتی“کیەڵان”ی کرماشانگیانی لەدەست داوەلە کانگایەکی بەردی خەڵووز کاری کردوە و کانگاکە ڕماوە١٣/٤/١٣٩٩
١١شێرکۆ ئەسعەدیمەریوانبریندار بووەلە کاتی جۆشکاری لە بەرزایی ٩ میتری بەربۆتەوە و دەست و لاقی شکاوە١٦/٤/١٣٩٩
١٢سەیوان ئەحمەدیسنەبریندار بووەئارماتۆربەند بووە و لە بینایەکی دوو نهۆمی بەربۆتەوە١٦/٤/١٣٩٩
۱۳موحسین محەممەدپوورورمێگیانی لەدەست داوەبەهۆی بەربوونەوەی بەرزکەرەوە بەسەریدا گیانی لەدەست داوە٣٠/٤/١٣٩٩
١٤سیامەک دلاوەریئەویهەنگگیانی لەدەست داوەخیزاندار و باوکی منداڵێکە و بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی مردوە٣/٥/١٣٩٩
١٥سەلاحەدین عەلیزدەسەقزگیانی لەدەست داوەلە کاتی کار لە بناو بەرق گرتوویەتی٢٠/٥/١٣٩٩
١٦سەمانە کەریمیداڵاهۆبریندار بووەلە کاتی کارکردن لە بینایەکدا لە بەرزایی بەربۆتەوە٢٧/٥/١٣٩٩
١٧دارا ئەحمەدیمەریوانگیانی لەدەست ‌داوەبەهۆی هەڵەی شۆفیری لە سنووری باشماغ گیانی لەدەست داوە١٠/٦/١٣٩٩
١٨شەریف محەممەدیسنەگیانی لەدەست ‌داوەلە کاتی کاردا بەهۆی ڕووداوی کار گیانی لەدەست داوە١٣/٦/١٣٩٩
١٩غەفوور ئەمینیمەریوانگیانی لەدەست ‌داوەکەوتووەتە بەر خەرمەنکوب و گیانی لە دەست داوە١٤/٦/١٣٩٩
٢٠شەریف ناسرئابادیدێولانگیانی لەدەست ‌داوەبەهۆی ڕووخانی دیوار بەسەریدا گیانی لەدەست داوە١٤/٦/١٣٩٩
٢١ئەکبەر …..دێولانبریندار بووەبەهۆی ڕووخانی دیوار بەسەریدا لاقی شکاوە١٤/٦/١٣٩٩
٢٢وشیار شەریعەتیسنەگیانی لەدەست داوەلە کاتی کارکردن لە بینایەکدا لە بەرزایی بەربۆتەوە١٣/٦/١٣٩٩
٢٣هەژار شەریفینەوسوودگیانی لەدەست داوەمیکانیک بووە و لە کاتی کارکردندا جەک کەوتوە بە سەریدا١٧/٦/١٣٩٩
٢٤جەماڵ مووسەویئیلامگیانی لەدەست داوەلە کاتی کارکردن لە بینایەکدا لە بەرزایی بەربۆتەوە١٧/٦/١٣٩٩
٢٥ئەمین سادقیکرماشانگیانی لەدەست داوەلە پرۆژەیەکی بیناسازی بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست داوە١٩/٦/١٣٩٩
٢٦خالید شیخیسەقزگیانی لەدەست داوەلە کاتی کار کردن لە شاری بانە بە هۆی داڕمانی دیوار گیانی لەدەست داوە٢٠/٦/١٣٩٩
٢٧عەبدولعەزیز عەباسیسنەگیانی لەدەست داوەلە کاتی کاردکردندا لە بەرزایی بەربۆتەوە و گیانی لە دەست داوە٣٠/٦/١٣٩٩
٢٨یەدوڵڵا شنوودیئیلامگیانی لەدەست داوەکرێکاری شارەوانی بووە و لە سەر جادە بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ تێداچووە٣١/٦/١٣٩٩

زانیاری لەسەر ئەو کەسانەی لە سێ مانگی هاوینی ١٣٩٩دا لە کوردستان خۆیان کوشتوە

ڕیزناو و ناسناوخەڵکیتەمەنوردەکاریی ڕووداوڕێکەوت
١شیوا ئیسماعیلیمەهابادنەزاندراوەبەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە٢/٤/١٣٩٩
٢زارا نامداریتیکابسەروو ۲۰ ساڵدایکی منداڵێکی ساوایە و بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە٤/٤/١٣٩٩
٣حەسەن مەولانیسنەنەزاندراوەبەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە٥/٤/١٣٩٩
٤سەمیرا ….مەریوان٣٥ ساڵبەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە٨/٤/١٣٩٩
٥مستەفا تەیمووریسەقز٢٢ ساڵبەهۆی ڕێگریی بەرپرسانی زانکۆ لە بەشدای لە ئۆلەمپیاددا خۆی هەڵاواسیوە٩/٤/١٣٩٩
٦فەخرەدین مەحموودیپیرانشارنەزاندراوەبەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە٩/٤/١٣٩٩
٧بەسنا ئەحمەدیورمێ٦٠ ساڵبەهۆی کێشەی خێزانی ئاگری لە جەستەی بەرداوە١٠/٤/١٣٩٩
٨سومەییە قەجەریئیلام۲۹ ساڵبەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە١٠/٤/١٣٩٩
٩شاخەوان ڕۆستەمیسنە١٢ ساڵبەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە١١/٤/١٣٩٩
١٠ئەسرین سەحراییکرماشاننەزاندراوەبەهۆی کێشەی خێزانی لە ڕێگەی خواردنی حەبەوە کۆتایی بە ژیانی هێناوە١٢/٤/١٣٩٩
١١ئەمیر ئەرسەلان تاکپیرانشار١٦ ساڵبەهۆی کێشەی خێزانی بە تفەنگی ڕاو خۆی کوشتوە١٣/٤/١٣٩٩
١٢زانیار نادریجوانڕۆ١٢ ساڵبە هۆکاری نەزاندراو خۆی هەڵاواسیوە١٦/٤/١٣٩٩
١٣عەبدوڵڵا سادقیسەقز٢٦ ساڵبە خۆخستەنە خوارەوە لە بینایەک کۆتایی بە ژیانی هێناوە١٦/٤/١٣٩٩
١٤حەمەسەعید شامحەممەدیتیکاب٥٠ ساڵخەڵکی “ئاغاجەری”یە و بە هۆکاری نەزانراو خۆی هەڵاواسیوە١٦/٤/١٣٩٩
١٥شەکیلا زەحمەتکێشپاوە٢٥ ساڵبەهۆی کێشەی خێزانی حەبی خواردوە١٦/٤/١٣٩٩
١٦سەهەند شابازیکرماشان٢٢ ساڵبەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی خۆی کوشتوە١٧/٤/١٣٩٩
١٧عەبدولئەحەد بەزم‌ئاراپیرانشار٢٢ ساڵزیندانی سیاسی بووە و دوای نێردرانی بۆ سەربازیی زۆرەملێ خۆی کوشتوە٢١/٤/١٣٩٩
١٨سرووش سوبحانیمەریوان١٧ ساڵبەهۆی کێشەی خێزانی خۆی کوشتوە٢٢/٤/١٣٩٩
١٩شیوا قوبادیڕوانسەر٣٣ ساڵبەهۆی کێشەی خێزانی حەبی خواردوە٢٤/٤/١٣٩٩
٢٠عەدنان حاجی‌زادەشنۆ٢٤ ساڵبە هۆکاری نەزاندراو خۆی کوشتوە٢٧/٤/١٣٩٩
٢١عەتا قەیسەریدیواندەرە٢٢ ساڵخێزاندار و باوکی چەند منداڵە و بەهۆی هەژاری خۆی هەڵاواسیوە٢٩/٤/١٣٩٩
۲۲شینا سەیفیڕوانسەر١٦ ساڵبەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە٨/٥/١٣٩٩
٢٣مۆنا باران ڕیزجوانڕۆنەزاندراوەبەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە٨/٥/١٣٩٩
٢٤خەدیجە ئەداکمەریوان٤٧ ساڵبەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە٢٥/٥/١٣٩٩
٢٥شیوا خوڕەمیسماقڵووی سەقز١٩ ساڵبەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە٣١/٥/١٣٩٩
٢٦چیمەن فەرەحیانسەقز٢٢ ساڵبەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە٣١/٥/١٣٩٩
٢٧محەممەد فەیزیسەقز٣٠ ساڵبەهۆی کێشەی دەروونی بە خواردنی حەبی برینج خۆی کوشتوە٢/٦/١٣٩٩
٢٨بەهییە عەلیزادەسنە٦٠ ساڵبەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە٣/٦/١٣٩٩
٢٩ئەنوەر محەممەدڕەزاییسنە٤٢ ساڵبەهۆی بێکاری و توشبوون بە نەخۆشیی خەمۆکی خۆی هەڵاواسیوە٦/٦/١٣٩٩
٣٠محەممەد ئەحمەدیبۆکاننەزاندراوەبەهۆی هەژاریی بنەماڵەکەی کۆتایی بە ژیانی هێناوە١٢/٦/١٣٩٩
٣١ڕەسووڵ ئەحمەدیبۆکان٤٠ ساڵلە شارۆچکەی “دامداران” خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە١٦/٦/١٣٩٩
٣٢حوسێن خورشیدیئیلام٣٠ ساڵخیزاندارە و بە هۆکاری نەزاندراو خۆی هەڵاواسیوە۲۰/٦/١٣٩٩