ناڕوونیی چارەنووسی دوو بەندیی سیاسی لە پیرانشار

دوو لاوی خەڵکی پیرانشار کە لە سەرەتای مانگی ڕێبەندانەوە گیراون، ئێستاش چارەنووسیان ناڕوونە.

هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار ڕۆژی دووشەممە، ۱ی ڕێبەندان دوو کەسی خەڵکی شارەدێی پەسوێ‌یان بە ناوەکانی مووسا ئیسماعیلی، تەمەن ۲۶ ساڵ، کوڕی حەمەدەمین و خدر مەحموودی، تەمەن ۲۵ ساڵ و کوڕی خالید دەسبەسەر کرد.

ئەم دوو لاوە کە بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و پێوەندی هەبوونیان بە حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمەوە گیراون، تا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونەوە و سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان بە شوێنی بەندکرانیان نەزاندراوە.