هاووڵاتییەکی خەڵکی سەردەشت حوکمی ١٠ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا

خۆڕاگری: دارا ڕەشیدی خەڵکی شاری سەردەشت کە مانگی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر و لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ڕاگیرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو دارا ڕەشیدی تەمەن ٤٩ ساڵ و خەڵکی سەردەشت لەلایەن لقی سێهەمی دادگای شؤڕشی ورمێ بە سەرۆکایەتی دادوەر ”نەجەف زادە“ بە تۆمەتی “ئەندامەتی و هاوکاری لە گەڵ حیزبێکی کوردی “ حوکمی ١٠ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

دانیشتنی دادگای ناوبراو ڕۆژی شەممە ٢١ی پووشپەڕ ئەنجام دراوە و ئەمڕۆ چوارشەممە ١ی گەلاوێژ ١٣٩٩حوکمەکەی بە فەری پێی ڕاگەیەندراوە.

دارا ڕەشیدی مانگی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر و پاش دوو مانگ ڕۆژی یەکشەممە ٦ی ڕێبەندانی ١٣٩٨ بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازرایەوە.

دارا ڕەشیدی کوڕی مستەفا پێشتریش هەر بەو تۆمەتە ماوەی ٧ ساڵ (ساڵەکانی ٨٠ هەتا ٨٧)ی هەتاوی لە بەندیخانەکانی نەغەدە وورمێ بەند کرابوو.