ڕاپۆرتی بەشێک لە پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە وەرزی بەهاری ١٣٩٩ی هەتاوی‌دا

ڕاپۆرتی بەشێک لە پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە وەرزی بەهاری ١٣٩٩ی هەتاوی‌دا

کوژران و برینداربوونی ٥٨ کۆڵبەر، بەندکردنی ١٠٦ چالاکی سیاسی، ئێعدامی ١٤ بەندکراوی کورد

(ڕاپۆرتی بەشێک لە پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی دەزگای قەزایی، هێزە چەکدارەکان و ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە وەرزی بەهاری ١٣٩٩ی هەتاوی‌دا)

کوردستانی ئێران لە ساڵی نوێی ١٣٩٩و لە وەرزی یەکەمی ئەمساڵیشدا هەمدیسان وەک ڕابردوو بەشی شێری لە سەرکوتکاریی کۆماری ئیسلامی و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە هەموو بەستێنەکانی سیاسی، مەدەنی، کۆمەڵایەتی و ئابووریدا پێ ‌برا.

بەپێی ئەو داتا و زانیار‌یانەی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لای خۆی تۆماری کردوون، تەنیا لە ماوەی سێ مانگی بەهار و سەرەتای ئەمساڵدا زیاتر لە ٣٠٠ حاڵەتی پێشێلکردنی زبری مافی مرۆڤ لە کوردستان ڕووی داوە.

لە ماوەی ئەم سێ مانگەدا کە کۆمەڵگەی مرۆیی بە پەتای کۆرۆناوە گرفتار بووە و هەموو وڵاتان و دەوڵەتان بەپێی توانایان لە هەوڵی خزمەتکردن بە خەڵکی خۆیان و کەمکردنەوە لە مەینەتی و کێشەکانیاندا بوون، ٥٨ کۆڵبەر و کاسبکاری ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بوونەتە قوربانیی سیاسەتی پەرەنەسەندنی کوردستان لە ڕووی ئابووری‌ و، ڕەفتاری دوژمنکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەرحەق بە گەلی کورد. لەو ٥٨ کۆڵبەرە ٢٤ کەسیان کوژراون و ٣٤ کۆڵبەریش بریندار بوون. هەروەها دوو کۆڵبەریش بە هۆی تەقینەوەی مین لاقیان پەڕیوە.

کوژران و برینداربوونی ٥٨ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە وەرزی بەهاری ئەمساڵ لە حاڵێکدایە کە لە ساڵی ڕابردوو (١٣٩٨)یشدا  ٢٤٠ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ، تەقینەوەی مین، بەربوونەوە لە بەرزایی لە سۆنگەی ڕاوەدوونان و هەروەها ڕەق‌هەڵاتن لە سەرما گیانیان لەدەست دا و بریندار ببوون. لەو ٢٤٠ قوربانییەی ساڵی ڕابردووی هەتاوی ٧٣ کەسیان کوژرابوون و هەروەها ١٦٧ کەسیش بریندار ببوون.

هەر لە ماوەی ئەم سێ مانگەدا ١٠٦ کەس لە خەڵکی ئاسایی و چالاکانی مەدەنی و سیاسی لەلایەن دەزگا ئەمنیەتییەکانەوە بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و سیاسی لە دژی کۆماری ئیسلامی و بەرژەوەندییەکانی ئەو ڕێژیمە گیراون. ژمارەیەک لەوان دوای لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوەکانی ناوەندە ئەمنیەتییەکان تا کاتی دادگاییکرانیان بە دانانی بارمتە ئازاد کراون و ٣٦ کەس لەوان حوکمی ٢ مانگ تا ٢٥ ساڵ (سەرجەم ٢٣٧٢ مانگ) زیندانیان بەسەردا سەپاوە، بەندکراوێکی سیاسیی کوردیش بەتۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردی سزای ئێعدامی بەسەردا سەپاوە؛ هەروەها دوو بەندکراوی سیاسیی کوردیش لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لێ ئەستێندراوە.

جێی بیرهێنانەوەیە کە ساڵی ڕابردوو (١٣٩٨)یش لانیکەم ٨٥٤ کەس لە خەڵکی ئاسایی و چالاکانی مەدەنی و سیاسی لەلایەن دەزگا ئەمنیەتییەکانەوە بەتۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و سیاسی لە دژی کۆماری ئیسلامی و بەرژەوەندییەکانی ئەو ڕێژیمە گیرابوون. لەو ٨٥٤ بەندکراوە سیاسییە لانیکەم ٢٠١ کەسیان دادگایی و سزای لە سێ مانگ تا سزای درێژخایەنی ٣٠ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپابوو. هەروەها ٢ بەندکراوی کوردیش بەتۆمەتی موحاربە و ئەندامەتیی حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ڕێژیم سزای ئێعدامیان بەسەردا سەپابوو و ٥ بەندکراوی کوردیش لەژێر ئەشکەنجە یان بەهۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی لە گرتووخانەکان و ناوەندە ئەمنیەتییەکاندا گیانیان لێ ئەستێندرابوو.

لە ماوەی سێ مانگی بەهاری ئەمساڵدا لانیکەم ١٤ بەندکراوی کورد ئێعدام کراون کە مستەفا سەلیمی، یەک لەو بەندییە ئێعدامکراوانە زیندانیی سیاسی بوو کە توانیبووی لە زیندان ڕابکا؛ بەڵام دوای ئەوەی لە هەرێمی کوردستان دەستبەسەر و ڕادەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرایەوە، لەدار درا. ئەو ١٣ زیندانییەی دیکەش کە لە سێ مانگی بەهاری ئەمساڵدا گیراون، پێشتر بە تاوانی کوشتن بە ئانقەست یان تاوانەکانی پێوەندیدار بە مادەی هۆشبەر سزای ئێعدامیان بەسەردا سەپابوو.

ئاماری ئێعدامەکان لە کوردستان لە ماوەی ساڵی ١٣٩٨یشدا لانیکەم ٤٦ کەس بوو کە ‌به‌پێی ڕێژه‌ی حه‌شیمه‌تی کورد له‌ ئێران و ئاماری ئێعدامه‌کان له‌و وڵاته‌، له‌و بوارەی پێشێلکردنی مافی مرۆڤیشدا کورد هه‌ر به‌شی شێری به‌رکه‌وتووه‌.

لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای ئه‌مساڵدا تەقینەوەی مینە لەکارنەخراوەکان لە کوردستان زیاتر لە 28 قوربانیی وەرگرتوە کە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی ٩ کەس لەوانی ئاشکرا کردوە. لەو ٩ قوربانییەی تەقینەوەی مین کە ناویان ئاشکرا کراوە یەکیان گیانی لەدەست داوە و ئەوانی دیکە بریندار و نقوستان بوون.

جێی باسە ژمارەی قوربانییانی مینە لەکارنەخراوەکان لە ساڵی ڕابردووشدا  لانیکەم ٤٨ کەس بوو کە ناو و ناسناوی ٢٠ کەس لەوان بۆ میدیاکان و ناوەندەکانی داکۆکی لە مافی مرۆڤ ئاشکرا ببوو. لەو ٢٠ کەسە ١٤ کەسیان بریندار و نقوستان ببوون و ٦ کەسیشیان گیانیان لەدەست دابوو.

هەر لە ماوەی بەهاری ئەمساڵدا دەیان کرێکاری کورد لە کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ئێران بوونەتە قوربانیی ڕووداوی کار. ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەو ماوەیەدا ناو و ناسناوی لانیکەم ١٠ کرێکاری کوردی  ئاشکرا کردوە بەهۆی جۆراوجۆری وەک سووتان، بەربوونەوە لە بەرزایی و بڕق‌ گرتوویی گیانیان لە دەست داوە.

لە ساڵی ڕابردووشدا زیاتر لە ١٨٠ کرێکاری کورد بەهۆی ڕووداوی کار گیانیان لەدەست دا کە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناو و شوناسی ٥٤ کەس لەوانی تۆمار کردبوو، ئەوە جیا لەو سەدان کەسەی بەهۆی ڕووداوی کار و لە نەبوونی ستانداردە ئەمنیەتییەکاندا بریندار و نقوستان ببوون.

ئاماری خۆکوژییەکانیش لە کوردستان بەهۆی پەرەسەندنی خەمۆکی و قەیرانەکانی بێکاری و ئابووری هەروەها؛ کەمتەرخەمیی دامودەزگا دەوڵەتی‌ و حکومییەکانەوە لە ماوەی ئەو سێ مانگەی بەهاردا دیار و بەرچاو بووە.

لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا هەر نەبێ ٨٥ کەس لە کوردستان خۆیان کوشتووە کە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی ٦٩ کەس لەوانی بە ڕوونی تۆمار کردوە. که‌م ته‌مه‌نترینیان کچێکی ١٢ ساڵ و به‌ته‌مه‌نترینیان پیاوێکی ته‌مه‌ن ٥٦ ساڵ بووه‌. جێی باسە بە بەراورد لەگەڵ ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو کە ٤٢ کەس بەهۆی خۆکوژی کۆتاییان بە ژیان هێنابوو، دەردەکەوێ کە حاڵەتەکانی خۆکوژی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا لە چاو ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردوە.

لە ساڵی ڕابردووشدا لانیکەم ٢٥٣ کەس له‌و سه‌دان که‌سه‌ی به‌هۆی جۆراوجۆی وه‌ک هه‌ژاری، بێهیوایی و کێشه‌ی خێزانییەوە هه‌وڵی خۆکوژییان دابوو‌، هەوڵەکانیان بەداخەوە سەرکەوتوو ببوو و کۆتاییان به‌ ژیانیان هێنابوو. لەو ٢٥٣ کەسە ١٢١ کەسیان ژن و ١٣٢ کەسیان پیاو بوون.

لە ماوەی سێ مانگی بەهاردا لانیکەم 20 بەندکراوی کورد لە زیندانەکاندا بەهۆی کرۆنا گیانیان لەدەست دا کە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناو و ناسناوی زیاتر لە ١٠ کەس لەوانی ئاشکرا کردوە. هەروەها ڕۆژی سێشەممە، ٣٠ی بانەمەڕ فەرمانبەرانی شارەوانیی ناوچەی ٣ی کرماشان خانوویەکیان لە گەڕەکی فەدەک کە گوایە مۆڵەتی یاسایی نەبووە، ڕووخاندوە و لە ئاکامدا لەگەڵ بەرگریی ئەندامانی ئەو بنەماڵەیە بەرەوڕوو بوون. نێردراوەکانی شارەوانی ” ئاسیە پەناهی”، دایکی ئەو بنەماڵەیان داوەتە بەر لێدان و کوتان کە بەو هۆیە گیانی لەدەست دا.

شایانی ئەو ئامار و زانیارییانەی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لەو بەشەی ئێران بڵاوی کردۆتەوە تەنیا ئەو بەشە لەو حاڵەتانە دەگرێتەوە کە هەواڵ و زانیارییەکان بە ئاشکرا بە میدیایی کراون و لە لایەن سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانەوە ئاماژەیان دراوەتێ، ئەگینا ئەو ناوەندە پێی وایە کە ئاماری ورد و دروستی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە کوردستان بەهۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆر زیاتر لەو ئامارەیە کە ده‌خرێته‌ به‌رچاو.

خشتەی پێشێلکردنەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان لە سێ مانگی سەرەتای ساڵی ١٣٩٩ی هەتاویدا بەشێوەی خوارەوە دەخرێتە بەرچاو:

ئەو کۆڵبەر و کاسبکارانەی لە سێ مانگی بەهاری 1399دا کوژراون و بریندار بوون

ڕیزناو و ناسناوخەڵکیجۆری زیانوردەکاری لەسەر ڕووداوەکەڕێکەوت
١بورهان جنیکانلووماکۆکوژراوەتەمەنی 22 ساڵە و لە بەرزاییەکانی شارۆچکەی بازرگان دراوەتە بەر دەستڕێژ و کوژراوە18/1/1399
٢مەجید جنیکانلووماکۆبریندار بووەلە بەرزاییەکانی شارۆچکەی بازرگان دراوەتە بەر دەستڕێژ و کوژراوە18/1/1399
٣عەسکەر محەممەدینەبیکەندی چاڵدرانکوژراوەدوای چوار ڕۆژ بێسەروشوێن بوونی تەرمەکەی لە بەرزاییەکانی چاڵدران دۆزراوەتەوە20/1/1399
٤مەجید بەراییماکۆبریندار بووەلە بەرزاییەکانی چاڵدران دراوەتە بەر دەستڕێژ و بەتوندی بریندار بووە21/1/1399
٥شێخە ئەحمەدپوورنمەشیری بانەکوژراوەلە بەرزاییەکانی بڕۆیشکانی دراوەتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی23/1/1399
٦جەبار ئەفرامەلەکشاهیی ئیلامکوژراوەلەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ22/1/1399
٧سدیق ئەحمەدیچاڵدرانبریندار بووەلەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ7/2/1399
٨محەممەد ئیبراهیم‌زادەسەردەشتکوژراوەباوکی سێ منداڵە و بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە13/2/1399
٩مەحموود مرادیبانەکوژراوەتەمەن 22 ساڵ لە هەنگەژاڵ بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە14/2/1399
١٠لوقمان چوارگۆشەورمێکوژراوەلەلایەن هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە گوندی “بلەسووری خواروو” دراوەتە بەر دەستڕێژ٢٠/٢/١٣٩٩
١١مەنسوور چوارگۆشەورمێبریندار بووەلەلایەن هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە گوندی “بلەسووری خواروو” دراوەتە بەر دەستڕێژ٢٠/٢/١٣٩٩
12مەیسەم محەممەدیورمێبریندار بووەلەلایەن هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە گوندی “بلەسووری خواروو” دراوەتە بەر دەستڕێژ٢٠/٢/١٣٩٩
13کەیوان کەوسەریبانەگیانی لەدەست داوەبەهۆی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە بەرزایی بەربۆتەوە٢٠/٢/١٣٩٩
14کامران مەولان‌نیاسەردەشتکوژراوەباوکی کچێکی ٥ ساڵانە و  بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە٢٣/2/1399
١٥ڕەزا سەرشیریچاڵدرانبریندار بووەلە سنووری “ساری چیمەن” دراوەتە بەر دەستڕێژ و گوللە بەر لاقی کەوتوە٢٤/٢/١٣٩٩
١٦مەناف حەسەن‌زادەچاڵدرانبریندار بووەلە سنووری “ساری چیمەن” دراوەتە بەر دەستڕێژ و گوللە بەر لاقی کەوتوە٢٤/٢/١٣٩٩
١٧بێهزاد ڕەمەزانیچاڵدرانبریندار بووەلە سنووری “ساری چیمەن” دراوەتە بەر دەستڕێژ و گوللە بەر کەلەکەی کەوتوە٢٤/٢/١٣٩٩
18ئارام مەولوودیشنۆگیانی لەدەست داوەبەهۆی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە چۆمی “گادەر”دا خنکاوە٢٦/٢/١٣٩٩
19بەهرام یوسفیقەتووری خۆیکوژراوەلە ناوچە سنوورییەکانی ئێران و تورکیەدا دراوەتە بەر دەستڕێژ٢٧/٢/١٣٩٩
20شەمسەدین عومەرپوورقەتووری خۆیبریندار بووەلە ناوچە سنوورییەکانی ئێران و تورکیەدا دراوەتە بەر دەستڕێژ٢٧/٢/١٣٩٩
21بێهزاد ساڵحیروانسەرکوژراوەبە تۆمەتی پێبوونی باری قاچاغ لە ماشێنەکەیدا دراوەتە بەر دەستڕێژ٣٠/٢/١٣٩٩
٢٢سالار جوانڕۆییجوانڕۆبریندار بووەلەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ٣٠/2/1399
٢٣کەیهان جوانڕۆییجوانڕۆبریندار بووەلەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ٣٠/2/1399
٢٤محەممەد ئەمینیسەوڵاوابریندار بووەلەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ٣٠/2/1399
٢٥زەکەریا ڕوانسەریڕوانسەربریندار بووەلەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ٣٠/2/1399
٢٦مەنسوور ئیسماعیلیسەردەشتبریندار بووەلەلایەن هێزەکانی ڕێژیم لە پاسگای بێتووش دراوەتە بەر دەستڕێژ١/٣/1399
٢٧بەختیار قادریان (حەسەن‌نیژاد)سەردەشتبریندار بووەلەلایەن هێزەکانی ڕێژیم لە پاسگای بێتووش دراوەتە بەر دەستڕێژ١/٣/1399
٢٨قادر یادسارماکۆکوژراوە تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی گوندی “دێم قشڵاق”ە و لە ناوچەی سنووری لەگەڵ تورکیەدا دراوەتە بەر دەستڕێژ٢/٣/١٣٩٩
٢٩ئەرسەلان ئەحمەدیورمێکوژراوەلە بەرزاییەکانی گوندی کوران سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆست دراوەتە بەر دەستڕێژ٤/٣/١٣٩٩
٣٠توران ئەحمەدیورمێبریندار بووەلە بەرزاییەکانی گوندی کوران سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆست دراوەتە بەر دەستڕێژ٤/٣/١٣٩٩
٣١ڕەدوان ئەحمەدیورمێبریندار بووەلە بەرزاییەکانی گوندی کوران سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆست دراوەتە بەر دەستڕێژ٤/٣/١٣٩٩
٣٢کامڕان گوڵێسەردەشتکوژراوەلەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ و گیانی لێ ئەستێندراوە٥/٣/1399
٣٣ڤەیاد ئەحمەدیورمێبریندار بووەلە بەرزاییەکانی گوندی کوران سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆست دراوەتە بەر دەستڕێژ٦/٣/١٣٩٩
٣٤هادی گولابیسەقزکوژراوەلە بروجێرد بە گومانی پێبوونی باری قاچاغ دراوەتە بەر دەستڕێژ و گیانی لێ ئەستێندراوە٨/٣/1399
٣٥موحسین دەروێش‌زادەخۆیکوژراوەلە ناوچەی سنووریی ئەلەند کەوتۆتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی٨/٣/1399
٣٦ئیبراهیم جۆردیزەجخۆیکوژراوەلە ناوچەی سنووریی ئەلەند کەوتۆتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی٨/٣/1399
٣٧کامیل گەوهەریپیرانشاربریندار بووەلە ناوچەی سنوورییەکانی پیرانشار دراوەتە بەر دەستڕێژ٨/٣/1399
٣٨کەماڵ گەوهەریپیرانشاربریندار بووەلە ناوچەی سنوورییەکانی پیرانشار دراوەتە بەر دەستڕێژ٨/٣/1399
٣٩ڕەسووڵ چەپڵەکپیرانشاربریندار بووەلە ناوچەی سنوورییەکانی پیرانشار دراوەتە بەر دەستڕێژ٨/٣/1399
٤٠شارام مستەفاپوورورمێکوژراوەلەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ٨/٣/1399
٤١عەلی خزرزادەسەردەشتبریندار بووەلە ناوچەی سنووریی چۆمان لە بانە دراوەتە بەر دەستڕێژ٩/٣/1399
٤٢سەجاد دالایی میلانچاڵدرانکوژراوەلە بەرزاییەکانی ناوچەی چاڵدران دراوەتە بەر دەستڕێژ١٣/٣/١٣٩٩
٤٣محەممەد ڕۆستەمیسەقزبریندار بووەلە ناوچە سنوورییەکاندا بەتوندی کەوتۆتە بەر لێدان و کوتانی هێزە چەکدارەکان١٤/٣/١٣٩٩
٤٤هێمن موزەفەرینەوسوودبریندار بووە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی پاسگای “هانی گەرمەڵە”وە دراوەتە بەر دەستڕێژ١٤/٣/١٣٩٩
٤٥عەلی مەعاریفیبانەبریندار بووەلەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ١٥/٣/1399
٤٦عومەر مەسڵەحەتیسەردەشتکوژراوەلەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ١٧/٣/1399
٤٧بێهرووز عوسمانیسەردەشتکوژراوەلەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ١٧/٣/1399
٤٨عەبدوڕەحمان شایقیسەردەشتبریندار بووەلەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ١٧/٣/1399
٤٩ئومید کووشیارسەردەشتبریندار بووەلەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ١٧/٣/1399
٥٠فەرهاد کەچانلووچاڵدرانکوژراوەلە گوندی “شێخ عەسکەر” دراوەتە بەر دەستڕێژ و گیانی لێ ئەستێندراوە١٧/٣/١٣٩٩
٥١ئەرسەلان عەبدوڵڵاییسەردەشتبریندار بووەلە کوێستانی کانی‌دینار لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ١٨/٣/1399
٥٢ئیبراهیم ڕەسووڵیسەردەشتبریندار بووەلە کوێستانی کانی‌دینار لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ١٨/٣/1399
٥٣هاوبیر ئیبراهیمیسەردەشتبریندار بووەلە کوێستانی کانی‌دینار لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ١٨/٣/1399
٥٤عوسمان ساڵحیسەردەشتبریندار بووەلە کوێستانی کانی‌دینار لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ١٨/٣/1399
٥٥ڕەسووڵ حەسەن‌زادەسەردەشتبریندار بووەلەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ٢٦/٣/1399
٥٦هادی ڕاستیبانەبریندار بووەلەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ٢٦/٣/1399
٥٧ئورهان گوروەرسەڵماسکوژراوەلە گوندی “قشقوڵ” دراوەتە بەر دەستڕێژ و گیانی لێ ئەستێندراوە٢٧/٣/1399
٥٨سەعید گوروەرسەڵماسبریندار بووەلە گوندی “قشقوڵ” دراوەتە بەر دەستڕێژ و بەتوندی بریندار بووە٢٧/٣/١٣٩٩

ئەو کەسانەی لە سێ مانگی بەهاری ١٣٩٩دا لە کوردستان بەهۆی چالاکیی سیاسی گیراون

ڕیزناو و ناسناوخەڵکیوردەکاری لەسەر پەروەندەکەیڕێکەوت
١شاکر بێهرووزیمەرگەوەڕی ورمێبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبی دێموکرات سزای ٥ ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپاوەلە نەورۆزدا حوکمەکەیپێ ڕاگەیەندراوە
٢پووریا ئەحمەدیسنەبە تۆمەتی ” پڕوپاگەندە دژی نیزام” سزای سێ مانگ و ڕۆژێک زیندانی بەسەردا سەپاوەڕۆژانی نەورۆز حوکمەکەیپێ ڕاگەیەندراوە
٣ڕەشید ناسرزادەشنۆبە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی سزای ٦ ساڵ زیندانی دراوەتێڕۆژانی نەورۆز حوکمەکەیپێ ڕاگەیەندراوە
٤ئیسماعیل مەنسووریکرماشانبە تۆمەتی هاوکاری‌کردنی حیزبێکی کوردی سزای ٣ مانگ زیندانیی بەسەردا سەپاوەلە نەورۆزدا حوکمەکەیپێ ڕاگەیەندراوە
٥رەزا عوسمانیمەریوانبە تۆمەتی چالاکی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوەلە ڕۆژانی نەورۆزدا گیراوە
٦مەنسوور حەبیبیورمێبە تۆمەتی چالاکی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوەلە ڕۆژانی نەورۆزدا گیراوە
٧محەممەد عوبەیدیمەریوانبە تۆمەتی چالاکی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوەلە ڕۆژانی نەورۆزدا گیراوە
٨ڕەحیم حەسەن مەحاڵیپیرانشاربە تۆمەتی سیخوڕی بۆ وڵاتێکی بیانی سزای ٤ ساڵ زیندانی دراوەتێ١١/١/١٣٩٩
٩محەممەد ڕاسق قەزڵباشورمێڕۆژی 4ی ڕەشەممە بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە٨ی خاکەلێوە پێی زاندراوە
١٠غوڵامڕەزا نوری‌عەلاکرماشانسەرنووسەری ڕۆژنامەی “نقد حاڵ”ە و بە تاوانی بڵاوکردنەوەی هەواڵی پێوەندیداری بە نەخۆشیی کۆرۆنا دەسبەسەر کراوە١٤/١/١٣٩٩
١١ئارام خوسرەویسنەلە زیندانەوە بە تۆمەتی هاوکاریی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای ٣ ساڵ  زیندانی بەسەردا سەپاوەلە زیندان حوکمەی پێ ڕاگەیەندراوە
12سەعید ئەحمەدیپاوەبەڕێوەبەری کەناڵی تێلگرامی “شارەکەم پاوە”یە و بە تۆمەتی شێواندنی بیروڕای گشتی گیراوە16/1/1397
13فەردین مەولوودیسنەگیراوە و بە تۆمەتی هاوکاریی حیزبێکی کوردی سزای ٣ مانگ و ڕۆژێک زیندانیی بەسەردا سەپاوە١٧/١/١٣٩٩
14کامڕان ساختومانگەرسنەلە زیندانەوە بە تۆمەتی هاوکاریی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 6 ساڵ زیندانییەکەی پشتڕاست کراوەتەوە.لە زیندان حوکمەی پێ ڕاگەیەندراوە
15وریا دل‌ئەنگیزمەریوانبە تۆمەتی تێکدانی نەزمی گشتیی وڵات سزای 4 مانگ زیندان و 24 قامچیی بەسەردا سەپاوە20/1/1399
16سەعید سەنگەرمەریواندوای 20 ساڵ بەندکران لە زیندان بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی دژبەری کۆماری ئیسلامی، پەروەندەیەکی دیکەی بۆ کراوەتە و سزای 15 ساڵ زیندانی لەسەر زیاد کراوە23/1/1399
17سەید عەلا حوسێنیسەقزبە تۆمەتی پەنادانی زیندانییەک کە لە ڕووداوی ڕاکردنی زیندانیانی سەقز ڕایکردبوو، گیراوە24/1/1399
18ئیسماعیل ئەردەوانیمەریوانبە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە26/1/1399
19ئەکبەر گەوێڵیسنەبە بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 5 ساڵ زیندانی دراوەتێ26/1/1399
20کامڕان عەبدیپوورسەقزبە تۆمەتی پەنادانی زیندانییەک کە لە ڕووداوی ڕاکردنی زیندانیانی سەقز ڕایکردبوو، گیراوە31/1/1399
21سالار سەعیدپوورسەقزئیدارەی ئیتلاعات بە هۆکاری ناڕوون گرتوویەتی31/1/1399
22مەسعوود محەممەدیدیواندەرەبە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە٢/٢/1399
23فاڕووق خانیدیواندەرەبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە و سزای 7 مانگ زیندانی دراوەتێ3/2/1399
24خەلیل کەریمیبانەبە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە6/2/1399
25کەریم کەریمیبانەبە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە6/2/1399
26بارزان کەریمیبانەبە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە6/2/1399
27جەمیل خادەمورمێبە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران لە سێ‌ڕییانی “سێروو” گیراوە6/2/1399
28عەلی ئیسماعیلیشنۆبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە و سزای ساڵێک زیندانی دراوەتێ7/2/1399
29بێستوون ئەحمەدپوور“بڵەسەن”ی بانەبە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە7/2/1399
30فەرهاد ئەحمەدپوور“بڵەسەن”ی بانەبە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە7/2/1399
31هادی ئەحمەدپوور“بڵەسەن”ی بانەبە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە7/2/1399
32یۆسف ئەحمەدیبانەچوونەتە سەر باغەکەی و تەقەیان لێكردوە و پاشان بە برینداری دەسبەر کراوە7/2/1399
33ئیدریس کەریم‌زادەبانەبە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە7/2/1399
34ساڵح کەریمیبانەبە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە7/2/1399
35جەلال فاتیمیبانەبە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە7/2/1399
36سەید سامان حوسێنیڕەبەتبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبی دێموکرات سزای 2 ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ ئەردەبیلی بەسەردا سەپاوە8/2/1399
37فەڕشاد ڕەحمانیکامیارانبە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە8/2/1399
38فاتیح ئەرژەنگیمەریوانئیدارەی ئیتلاعات بە هۆکاری ناڕوون گرتوویەتی10/2/1399
39ڕێبوار(نەوید) سەیدمحەممەدیپیرانشاربە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە١٣/2/1399
40خالید سەیدمحەممەدیپیرانشاربە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە١٣/2/1399
41عەبدوڵڵا ئەدواییسەوڵاوابە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە14/2/1399
42تارق ڕەحیم‌پوورسنەبە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە14/2/1399
43بنیامین ڕەحیم‌پوربە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە14/2/1399
44ئالان بەنگینشنۆبە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە14/2/1399
٤٥یەحیا ئیبراهیمیشنۆبە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە14/2/1399
٤٦بێهنام ئیلیاسیمەهابادبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبی دێموکرات سزای 25 ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە14/2/1399
٤٧ئیدریس گەلەداریسنەتۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە15/2/1399
٤٨زانیار نوورمحەممەدیسنەتۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە15/2/1399
٤٩ئەحمەد مەحموود حەسەنپیرانشاربە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە15/2/1399
٥٠ئەبووبەکر مەحموود حەسەنپیرانشاربە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە15/2/1399
٥١حیسامەدین پیرانیپیرانشاربە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە16/2/1399
٥٢محەممەد قادریپیرانشاربە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە16/2/1399
٥٣سەلام خدری ئاغڵانپیرانشاربە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە16/2/1399
٥٤ عەلی قادریپیرانشاربە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە16/2/1399
٥٥ئەمیر قادریپیرانشاربە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە16/2/1399
٥٦واحید قادریپیرانشاربە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە16/2/1399
٥٧ئەسعەدە سووری لاچینیپیرانشاربە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە16/2/1399
٥٨شەهرام کازمیانورمێحوکمی ٥ ساڵ زیندان بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی بۆ ٦ ساڵ زیندان زیادی کردوە١٨/٢/١٣٩٩
٥٩سامان کەریمیبانەبە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای ئێعدامی بەسەردا سەپاوەلە زیندان‌دایە
٦٠ئەکبەر ڕەشیدیورمێبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی دژبەری ڕێژیم سزای 21 ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوەلە زیندان‌دایە
٦١ڕەسووڵ ڕەشیدیورمێبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی دژبەری ڕێژیم سزای 15 ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوەلە زیندان‌دایە
٦٢محەممەدعەلی لەشکەریمەهابادبە تۆمەتی ئەندامەتی لە مەکتەبی قوڕئان و دژایەتیی کۆماری ئیسلامی گیراوە21/2/1399
٦٣سەعید ڕەشیدیمەهابادبە تۆمەتی ئەندامەتی لە مەکتەبی قوڕئان و دژایەتیی کۆماری ئیسلامی گیراوە21/2/1399
64سەمیع شەریفیانپیرانشارتەمەنی ١٧ ساڵە و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە٢٢/2/1399
٦٥سەید ئارام ئەمین‌زادەبۆکانبە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی نیشتمانیی وڵات سزای ١١ ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپاوە٢٣/٢/١٣٩٩
٦٦عەباس سدیقیپیرانشاربە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە٢٦/2/1399
٦٧یاسر ئەمینی‌ئازەرمەهابادمامۆستای قوتابخانەیە و بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی وڵات سزای 15 مانگ زیندانیی بەسەردا سەپاوە٢٧/2/1399
٦٨ئیرەج سۆفی محەممەدمەهابادبە تۆمەتی ئەندامەتیی گرووپێکی ئایینی سزای 15 ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوەلە زیندان‌دایە
٦٩سدیق سەیفیدیواندەرەحوکمی 5 ساڵ بەندکرانی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم پشتڕاست کراوەتەوەلە زیندان‌دایە
٧٠یۆسف ئیبراهیم‌زادەشنۆلە تەورێز سەرباز بووە و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە28/2/1399
٧١سەکینە پەروانەکوردی خوراسانبە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران سزای ٥ ساڵ زیندانیی دراوەتێ٢٨/٢/1399
٧٢شەهاب ئاجینەغەدەبە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە٣١/٢/1399
٧٣سەلاحەدین خدریسنەئەندامی دارەلعلوومی مزگەوتی ئیبراهیم خەلیلوللا کە بە تۆمەتی بانگەشە دژی ڕێژیم گیراوەلە مانگی ڕەمەزاندا
٧٤محەمەد سوهەیب عەلیمورادیسنەئەندامی دارەلعلوومی مزگەوتی ئیبراهیم خەلیلوللا کە بە تۆمەتی بانگەشە دژی ڕێژیم گیراوەلە مانگی ڕەمەزاندا
٧٥فوئاد زارعیسنەئەندامی دارەلعلوومی مزگەوتی ئیبراهیم خەلیلوللا کە بە تۆمەتی بانگەشە دژی ڕێژیم گیراوەلە مانگی ڕەمەزاندا
٧٦پەیمان ئێرانپەناسنەئەندامی دارەلعلوومی مزگەوتی ئیبراهیم خەلیلوللا کە بە تۆمەتی بانگەشە دژی ڕێژیم گیراوەلە مانگی ڕەمەزاندا
٧٧محەممەد عەلی ئێرانپەناسنەئەندامی دارەلعلوومی مزگەوتی ئیبراهیم خەلیلوللا کە بە تۆمەتی بانگەشە دژی ڕێژیم گیراوەلە مانگی ڕەمەزاندا
٧٨سەید محەممەد حوسێنیسنەئەندامی دارەلعلوومی مزگەوتی ئیبراهیم خەلیلوللا کە بە تۆمەتی بانگەشە دژی ڕێژیم گیراوەلە مانگی ڕەمەزاندا
٧٩ڕەزا تەلیوارسنەئەندامی دارەلعلوومی مزگەوتی ئیبراهیم خەلیلوللا کە بە تۆمەتی بانگەشە دژی ڕێژیم گیراوەلە مانگی ڕەمەزاندا
٨٠حوسین عەلیمورادیسنەئەندامی دارەلعلوومی مزگەوتی ئیبراهیم خەلیلوللا کە بە تۆمەتی بانگەشە دژی ڕێژیم گیراوەلە مانگی ڕەمەزاندا
٨١ئیسلام ئەنباخوونورمێبە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە١/٣/1399
٨٢شەهریار تەهماسبیکرماشانبە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی نیشتمانیی وڵات سزای ٩ مانگ زیندانیی بەسەردا سەپاوە٣/٣/١٣٩٩
٨٣ئەردەشیر موسەویکرماشانبە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی نیشتمانیی وڵات سزای ٩ مانگ زیندانیی بەسەردا سەپاوە٣/٣/١٣٩٩
٨٤مستەفا باقری ئاشناکرماشانبە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی نیشتمانیی وڵات سزای ٩ مانگ زیندانیی بەسەردا سەپاوە٣/٣/١٣٩٩
٨٥ئەرسەلان هیدایەتیکرماشانبە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی نیشتمانیی وڵات سزای ٩ مانگ زیندانیی بەسەردا سەپاوە٣/٣/١٣٩٩
٨٦سۆهەیلا حیجابکرماشانبە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی نیشتمانیی وڵات سزای ١٨ ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپاوە٣/٣/١٣٩٩
٨٧کەژوان ئازادیانمەریوانخوێندکار و ژینگەپارێز بە تۆمەتی شێواندنی بیروڕای گشتی سزای 2 مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە٧/٣/١٣٩٩
٨٨سەعید ئیقبالیکرماشانبە تۆمەتی چالاکی دژی ڕێژیم گیراوە و بۆ کێشانی ماوەی 5 ساڵ زیندانییەکەی بەڕێی زیندان کراوە٩/٣/١٣٩٩
٨٩ڕەسووڵ کەریمی جەلالوەندکرماشانبە تۆمەتی چالاکی دژی ڕێژیم گیراوە و بۆ کێشانی ماوەی 5 ساڵ زیندانییەکەی بەڕێی زیندان کراوە٩/٣/١٣٩٩
٩٠عومەر خاکزادپیرانشاربە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە١١/٣/1399
٩١سۆهەیب ساعیدیسنەئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی١٤/٣/١٣٩٩
٩٢بابەک دەبیریانکرماشانبە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە١٧/٣/1399
٩٣نەسروڵڵا لەشەنیلوڕستانڕۆژنامەنووس بووە و لە تورکیە گیراوە و دەزگای ئەمنیەتی ئەو وڵاتە دێپورتی ئێرانی کردووەتەوە١٧/٣/1399
٩٤هاجەر سەعیدیسنەچالاکی مەدەنی و کرێکارییە و بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات گیراوە١٨/٣/1399
٩٥جەعفەر ئەوسافیبۆکانبەڕێوەبەری کاناڵێکی خەبەریی تێلێگرام بووە و ئیدارەی ئیتلاعات گرتوویەتی١٨/٣/1399
٩٦حەیدەر قوربانیکامیارانلە شاری تاران بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە١٨/٣/1399
٩٧مەجید حیجابکرماشانبرای “سۆهەیلا حیجاب”ە و هێزەکانی ساڕوڵڵای کرماشان گرتوویانە١٩/٣/١٣٩٩
٩٨خەیرەت پەروازەمەریوانخەڵکی نێی مەریوانە و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە١٩/٣/١٣٩٩
٩٩داریووش نیکزادتیکاببە تاوانی ناڕەزایەتی دەربڕین بە بارودۆخی کرێکارانی “ئاق‌دەرە” سزای ٢١ مانگ زیندانی دراوەتێ٢١/٣/١٣٩٩
١٠٠شەهرام سەفەریسەرپێلی زەهاوبە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی بانگەشە دژی بەرپرسان لە تێلێگرامی “ڕاوێژ پرێس”  دا سزای ٩١ ڕۆژ زیندانی دراوەتێ٢٣/٣/1399
١٠١سوحبەتوڵڵا ئۆمیدیکرماشانبە تۆمەتی ئەندامەتی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران سزای ١٠ ساڵ بەندکرانی لە دادگای پێداچوونەوەدا پشتڕاست کراوەتەوە٢٤/٣/1399
١٠٢سەید کەماڵ حوسێنیسەقزلەژێر ئەشکەنجەی سەخت و تاقەت‌پڕووکێنی ناوەندە ئەمنیەتییەکاندا گیانی لەدەست داوە٢٤/٣/1399
١٠٣یادگار دڵجوومەریوانبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی دژبەری ڕێژیم سزای 7 مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە٢٥/٣/١٣٩٩
١٠٤سەرکەوت عیبادیمەریوانبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی دژبەری ڕێژیم سزای ساڵێک بەندکرانی بەسەردا سەپاوە٢٥/٣/١٣٩٩
١٠٥سەڵمان ئۆلفەتیگەیلانی ڕۆژاوابە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە٢٧/٣/1399
١٠٦خەلیل مرادیجوانڕۆدوای 18 مانگ بەندکران لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لێ ئەستێندراوە٢٨/٣/1399

ناونیشانی ئەو کەسانەی لە سێ مانگی یەکەمی 1399ی هەتاوی‌دا لەدار دراون

ڕیزناو و ناسناوخەڵکیوردەکاریی ڕووداوڕێکەوت
1مستەفا سەلیمیسەقزبە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی لە دژی ڕێژیم لە زیندانی ناوەندیی سەقز لەدار دراوە23/1/1399
2شایان سەعیدپوورسەقزبە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی سەقز لەدار دراوە2/2/1399
3لوقمان ئەحمەدپووربانەبە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی سنە لەدار دراوە3/2/1399
4تورەج مورادحاسڵیکرماشانبە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی دیزل‌ئاوای کرماشان لەدار دراوە3/2/1399
5سینا محەممەدیدێولانتەمەن 26 ساڵ و بە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی سنە لەدار دراوە3/2/1399
6عەبدولواحید فەیزیبانەبە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی سنە لەدار دراوە5/2/1399
7ڕامیار موخلیسبانەبە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی سنە لەدار دراوە5/2/1399
8کەیوان ئەڵڵامورادیدێولانبە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی سنە لەدار دراوە8/2/1399
9سەلەیمان میرزاییبرووجێرددوای 6 ساڵ مانەوە لە زیندان بە تاوانی پێوەندیدار بە مادە سڕکەرەکان ئێعدام کراوە8/2/1399
10زۆرار پەیغامیشنۆتەمەن 53 ساڵ بە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لەدار دراوە9/2/1399
11فایەق شەریفیدیواندەرەبە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی سنە لەدار دراوە9/2/1399
12مێهدی ڕەمەزانیسۆنقۆڕبە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی کرماشان لەدار دراوە9/2/1399
13یاسر ڕەسووڵیبۆکانبە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لەدار دراوە9/2/1399
١٤ڕەحیم یۆسفیپیرانشاربە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی نەغەدە لەدار دراوە٢١/٣/1399

زانیاری لەسەر ئەو کەسانەی لە سێ مانگی بەهاری ١٣٩٩دا لە کوردستان بوونەتە قوربانیی تەقینەوەی مین

ڕیزناو و ناسناوخەڵکیپیشەجۆری زیانوردەکاریڕێکەوت
١مازیار ئوستووکیمیاندواوسەربازبریندار بووەبەهۆی تەقینەوەی مین لە پایەگایەکی سەقز هەر دوو لاق و دەستێکی پەڕیوە١٠/١/١٢٩٩
٢جەواد مێهدی‌زادەشنۆسەربازبریندار بووەبەهۆی تەقینەوەی مین لە پایەگایەکی سەقز دەستی پەڕیوە١٠/١/١٢٩٩
٣موحسین مەلەکیسەقزسەربازبریندار بووەبەهۆی تەقینەوەی مین لە پایەگایەکی سەقز بەتوندی بریندار بووە١٠/١/١٣٩٩
٤بێهرووز قادریورمێسەربازبریندار بووەلە ناوچەی مێهران لە ئیلام بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بووە١٦/١/١٣٩٩
٥محەممەد ساڵحیبانەکرێکاربریندار بووەلە کاتی کۆکردنەوەی گیای بەهاریدا بەهۆی تەقینەوەی مین لاقی پەڕیوە٢٥/٢/١٣٩٩
٦حەیدەر عەلی‌یاریبانەکاسبکاربریندار بووەبەهۆی تەقینەوەی مین لە بەرزاییەکانی گوندی “سارداو” لاقی چەپی پەڕیوە١٨/٣/١٣٩٩
٧ستار ئەسغەریپیرانشارجوتیاربریندار بووەلە مەزرا لە کاتی ئاوداشتندا مین لەبن لاقیدا تەقیوەتەوە٢٠/٣/١٣٩٩
٨قابیل مەرجانی‌ڕادورمێکۆڵبەربریندار بووەبەهۆی تەقینەوەی من لە بن پێیدا لاقێکی پەڕیوە٢٦/٣/١٣٩٩
٩ئەحمەد ئەعلەمبانەجوتیارگیانی لەدەست داوەلە مەزرای گوندی “سووراو” مین لە بن لاقیدا تەقیوەتەوە و کوشتوویەتی٢٦/٣/١٣٩٩

زانیاری لەسەر ئەو کەسانەی لە سێ مانگی بەهاری ١٣٩٩دا لە کوردستان بوونەتە قوربانیی ڕووداوی کار

ڕیزناو و ناسناوخەڵکیجۆری زیانڕێکەوتڕێکەوت
١محەممەد قادرینەغەدەگیانی لەدەست داوەلە کاتی کارکردند کەوتۆتە بن تراکتۆر٥/١/١٣٩٩
٢ئەنوەر چەرخ‌ئەندازپیرانشارگیانی لەدەست داوەبەهۆی برووسک و تەقینەوەی تانکیی گازۆڵ سووتاوە٢١/٢/١٣٩٩
٣محەممەد فەیزی‌پوورسەقزگیانی لەدەست داوەتەمەن 65 ساڵ و لە تاران کرێکاری ئارماتۆربەند بووە و لە بەرزایی بەربۆتەوە١/٣/١٣٩٩
٤نیگار مرادیاننەغەدەگیانی لەدەست داوەبەهۆی تەقینەوەی گاز گیانی لەدەست داوە١٥/٣/١٣٩٩
٥حوسێن ساڵح‌زادەبۆکانگیانی لەدەست داوەلە کاتی هەڵکەندنی بیر بەهۆی گازگرتوویی خنکاون١٦/٣/١٣٩٩
٦ڕەز شکاریبۆکانگیانی لەدەست داوەلە کاتی هەڵکەندنی بیر بەهۆی گازگرتوویی خنکاون١٦/٣/١٣٩٩
٧عەکاشە ڕەحمەتیجوانڕۆگیانی لەدەست داوەلەکاتی کارکردن لە بینایەکی نیوەکارە لە بەرزایی بەربۆتەوە١٦/٣/١٣٩٩
٨یەعقووب سادقیقەتووری خۆیگیانی لەدەست داوەلەکاتی کارکردن لە بینایەکی نیوەکارە لە بەرزایی بەربۆتەوە٢٢/٣/١٣٩٩
٩عەباس خوزەمسەوڵاوای مەریوانگیانی لەدەست داوەلە بەندەر عەباس کاری کردوە و بەهۆی تەزووی کارەبا گیانی لەدەست داوە٢٤/٣/١٣٩٩
١٠سەلام گوڵ‌سوورمەهابادگیانی لەدەست داوەلەکاتی کارکردن لە بینایەکی نیوەکارە لە بەرزایی بەربۆتەوە٢٧/٣/١٣٩٩

زانیاری لەسەر ئەو کەسانەی لە سێ مانگی بەهاری ١٣٩٩دا لە کوردستان خۆیان کوشتوە

ڕیزناو و ناسناوخەڵکیتەمەنهۆکار و وردەکاریڕێکەوت
١بیژەن ئەحمەدی‌نیاکامیاران٢٩ ساڵبە هۆکاری نادیار خۆی هەڵاواسیوە١/١/١٣٩٩
٢زارا ئەحمەدیجوانڕۆنەزاندراوبەهۆی کێشە لەگەڵ هاوژینەکەی خۆی هەڵاواسیوە٣/١/١٣٩٩
٣فەتاح دەشتینەغەدە٥٦ ساڵبەهۆی دەستەنگی و کێشەی ماڵی خۆی هەڵاواسیوە٤/١/١٣٩٩
٤خەدیجە ئیبراهیمیئیلامنەزاندراوبەهۆی کێشەی خێزانی ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە٥/١/١٣٩٩
٥مووسا شەفیعیکرماشان٢٨ ساڵبەهۆی دەستەنگی و کێشەی ماڵی خۆی هەڵاواسیوە٦/١/١٣٩٩
٦دانیال زەینولعابدینمەهاباد١٩ ساڵبەهۆکاری نادیار لە زیندانی ناوەندیی شاری میاندواودا خۆی کوشتوە١٤/١/١٣٩٩
٧سروە عەبدیتۆمارقامیشی سەقز١٦ ساڵبەهۆی ڕێگری بنەماڵەکەی شووکردن بە خۆشەویستەکەی خۆی هەڵاواسیوە١٤/١/١٣٩٩
٨زەینەب جەهانگیریئیلام12 ساڵبەهۆی هەژاریی بنەماڵەکەیئ خۆی هەڵاواسیوە15/1/1399
9مەیسەم تەهماسەبیدێولاننەزاندراوبە هۆکاری نادیار خۆی هەڵاواسیوە١٦/١/١٣٩٩
10ئەڕدەڵان …کرماشان24 ساڵدوای شەڕ و دەمەقاڵە لەگەڵ باوکی خۆی هەڵاواسیوە17/١/١٣٩٩
11مینا سەداقەتدێهلۆڕاننەزاندراودوای شەڕ و دەمەقاڵە لەگەڵ مێردەکەی حەبی برینجی خواردوە و خۆی کوشتوە17/١/١٣٩٩
12قودرەت بەردانشێروانی کامیاراننەزاندراوبە هۆکاری نادیار خۆی هەڵاواسیوە17/١/١٣٩٩
13شادی ئەسغەریدیواندەرە22 ساڵبەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە18/1/1399
14حەمید ئیبڕاهیمیدێهلوڕانی ئیلامنەزاندراوبەهۆی هەژاری و بێ‌‌ئەنوایی بنەماڵەکەی خۆی کوشتوە23/1/1399
15مەلەک محەممەد باقریسنە51 ساڵبەهۆی هەژاری و بێ‌‌ئەنوایی بنەماڵەکەی خۆی کوشتوە23/1/1399
16زیبا خاوەریکرماشان43 ساڵدایکی سێ منداڵە و بەهۆی هەژاری خواردنی حەب کۆتایی بە ژیانی هێناوە26/1/1399
17عادڵ ڕەشیدیئیلام33 ساڵبە هۆی هەژاری و بێکارییەوە خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە27/1/1399
18شەریفە مستەفاپوورسەقز32 ساڵبەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە29/1/1399
19ئەفسانە ڕەحیمیسەقز19 ساڵبەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە29/1/1399
20ساسان ئەنساریکامیاراننەزاندراوەبە هۆی هەژاری و بێکارییەوە خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە29/1/1399
21سەید غەفوور مەجیدیدیواندەرەنەزاندراوەبەهۆکاری ناڕوون خۆی کوشتوە31/1/1399
22دەریا محەممەدیسنە24 ساڵبەهۆی کێشەی خێزانی لە نهۆمی پێنجەمی بینایەکەوە خۆی فڕێ داوەتە خوارێ2/2/1399
33نگین ئەمینیسۆنقۆڕ34 ساڵدایکی سێ منداڵ بووە و بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی کوشتوە2/2/1399
34سیمین سەجادیمێهرانی ئیلام30 ساڵبەهۆی کێشەی خێزانی و بە خواردنی حەب کۆتایی بە ژیانی هێناوە4/2/1399
35سارینا غەفووریسنە25 ساڵدایکی منداڵێک بووە و بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە5/2/1399
36مەنیج قادرینەغەدە26 ساڵبەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە5/2/1399
37هاوژین مەجیدیدیواندەرە25 ساڵبەهۆی کێشەی خێزانی بە خواردنی حەبی برینج کۆتایی بە ژیانی هێناوە5/2/1399
38هێمن ڕەحیمیانسنەنەزاندراوەبۆ مەرەخەسی لە زیندانەوە هاتبووە ماڵێ و بە هۆکاری ناڕوون خۆی کوشتوە6/2/1399
39سوومەیە بەهمەنیمەریوان23 ساڵدەزگیراندار بووە و بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی سوتاندوە8/2/1398
40شەقایق مرادیکرماشان30 ساڵبەهۆی کێشەی خێزانی و لە ڕێگەی خواردنی حەبەوە کۆتایی بە ژیانی هێناوە11/2/1399
41هادی یەزدانیسەقزسەروو45 ساڵمامۆستای قوتابخانە بووە و بە هۆکاری ناڕوون خۆی کوشتوە11/2/1399
42شیلان شەبڕەنگپاوە16 ساڵبەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە11/2/1399
43پەروین فەرتووتخانکەندیی میاندواو49 ساڵبەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە12/2/1399
44لیقاح حەیدەریکامیاران51 ساڵبەهۆی کێشەی خێزانی ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و خۆی کوشتوە16/2/1399
45جەلیل تایمورادیسنە٥٠ ساڵباوکی سێ منداڵە و بەهۆی هەژاری و نەداری خۆی هەڵاواسیوە١٨/٢/١٣٩٩
٤٦ئەسغەر خوسرەویروانسەر٣٢ ساڵکۆڵبەر بووە و بەهۆی هەژاری و بێ‌‌ئەنوایی خۆی هەڵاواسیوە٢٨/٢/١٣٩٩
٤٧موفیدە حەسەن‌نیژادسەقز١٧ ساڵخەڵکی گوندی “قەپەغلوو”، بەهۆی هەژاری و دەسکورتیی بنەماڵەکەی خۆی کوشتوە٣/٣/١٣٩٩
٤٨وەحید قەنبەروەیسیسەرپێڵی زەهاو٢٥ ساڵبە هۆی هەژاری و بێکارییەوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە٣/٣/1399
٤٩محەممەد گەڕاوەنددەڕەشاری ئیلام١٨ ساڵبە هۆی هەژاری و بێکاری ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و دوای دوو حەوتوو مردوە٤/٣/1399
٥٠حاسڵ ئاڵتوونپیرانشار١٩ ساڵبەهۆی کێشەی دەروونی خۆی هەڵاواسیوە٥/٣/١٣٩٩
٥١مێهدی ئیمانیکرماشان١٧ ساڵبە هۆی هەژاری و بێکارییەوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە٥/٣/1399
٥٢پەروەر عەلیپوورمەهابادنەزاندراوەخەڵکی ئوزندەرێ و بە هۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە٥/٣/1399
٥٣وریا کامڕەوابۆکاننەزاندراوەڕۆژێک دوای مردنی دایکی بە خواردنی حەبی برینج کۆتایی بە ژیانی هێناوە١٣/٣/١٣٩٩
٥٤سەلمان عەسکەریکرماشاننەزاندراوەبە هۆی هەژاری و بێکارییەوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە١٤/٣/1399
٥٥ئاڵا عەنبەریسەقز١٤ ساڵبە هۆکارێکی نادیار خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە١٤/٣/1399
٥٦دانیال حوسێن‌پوورسەقز١٦ ساڵبەهۆی هەژاری بنەماڵەکەی خۆی هەڵاواسیوە١٤/٣/1399
٥٧ئارمین …..کرماشان١١ ساڵهەتیو بووە و بێهزیستی وەری نەگرتوە، حەبی برینجی خواردوە و خۆی کوشتوە١٥/٣/١٣٩٩
٥٨شەهلا حاجیبۆکان٢٢ ساڵخێزاندار بووە و بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە١٥/٣/1399
٥٩مەجید ……تیکابنەزاندراوەبە هۆی هەژاری و بێکارییەوە حەبی خواردوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە1٦/٣/1399
٦٠جەهانگیر ئازادیکرماشانکەمئەنداملە بەر دەرگای “بونیادی شەهید”ی ڕێژیم خۆی سوتاندوە١٩/٣/١٣٩٩
٦١نەهیە ئیمامیئیلامنەزاندراوەخێزاندار بووە و بەهۆی کێشەی خێزانی حەبی بڕینجی خواردوە و خۆی کوشتوە١٩/٣/1399
٦٢نگین کەرەمیسەقز١٧ ساڵبەهۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵاواسیوە٢٠/٣/١٣٩٩
63ڕۆژین فەلاحیمەریوان٢٢ ساڵبەهۆی کێشەی بنەماڵەیی خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە٢٢/٣/١٣٩٩
٦٤زێنەب مەجیدی‌فەڕورمێسەروو ٣٠ ساڵ     بەهۆی کێشەی خێزانی ئاگری لە جەستەی بەرداوە٢٥/٣/١٣٩٨
٦٥سیمین ڕەشیدیدەڕەشاری ئیلامسەروو ٣٠ ساڵبە هۆکاری نەزاندراو خۆی هەڵاواسیوە٢٨/٣/١٣٩٨
٦٦مینا سەمیمیهەرسینی کرماشانتازەلاوبەهۆی کێشەی بنەماڵەیی حەبی برینجی خواردوە٢٩/٣/١٣٩٩
٦٧شلێر بەرزنجیورمێ٢٩ ساڵبەهۆی کێشەی خێزانی ئاگری لە جەستەی بەرداوە٣٠/٣/١٣٩٩
٦٨شیرین کەمەریکرماشان١٨ ساڵلەداخی بەزۆر بەمێرددانی بە چەک تەقەی لە خۆی کردوە٣٠/٣/١٣٩٩
٦٩بەهمەن مووسەویسنە٢٢ ساڵبە هۆکاری نەزاندراو خۆی هەڵاواسیوە٣٠/٣/١٣٩٩