سێ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی بانە دەستبەسەر کران

خۆڕاگری: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنەکانی ئەم دواییانەی شاری بانە، سێ هاووڵاتیی دیکە کە دوانیان بران، دەستبەسەر کراون.


بە پێی راپۆرتی گەیشتوو، بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە ٧ی بانەمەڕی ٢٧٢٠( ٢٦ی ئاوریلی ٢٠٢٠)، سێ هاووڵاتیی گوندی ” بلەسەن”ی بانە بە ناوەکانی ” بێستوون ئەحمەدپوور” و ” فەرهاد ئەحمەد پوور” کە برا بوون و ” زانا ئەحمەدپوور” کە ئامۆزای ئەو دوو کەسەیە، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانەوە دەستبەرسەر کراون.


سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی راگەیاند کە، ئەو سێ هاووڵاتییە بە تۆمەتی” هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئیران” دەستبەسەر کراون.


هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیج زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی راگرتنی ئەم دەستبەسەرکراوانە لە بەردەستدا نیە.