پەیامی پیرۆزبایی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

بەڕێز ؛بەڕێوەبەری یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان:

سەرەتا بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی یەكیەتیی لاوان پڕ بە دڵ پیرۆزبایی لە هەموو لاوان، کچان و کوڕانی خوێن گەرمی یەکەتییەکەتان دەکەین ..

یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ڕوڵێکی بەرچاو و کاریگەری لە بزووتنەوەی ماف خوازانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا هەبووە، بەردەوام لە پێگەیاندن و ئامادە کردنی لاوان و دەنگهەڵبڕینیان بە دژی زووڵم زۆرداری پێشەنگ بووە و بە باشی ئەرکی سینفی ڕێکخراوەیی خۆی بەجێ گەیاندووە.لە ساڵوەگەری ٧٧ەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی  یەکیتی لاوان هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان لە بەجێگەیاندنی ئەرکە نەتەوەییەکان بە ئاوات دەخوازین.

ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

٢٢ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠