هاووڵاتییەک بە گوللە ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم کوژرا

خۆڕاگری: عەلی عەزیزی، هاووڵاتی خەڵکی هەرسین سەربە پارێزگای کرماشان لە خۆپێشاندانەکانی ئەمڕۆی شاری هەرسین بە گوللەی ڕاستەوخۆیی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی هەینی، ١٢ی بەفرانباری ۱٤۰٤ی هەتاوی ” ٢ی ژانویەی ٢٠٢٦ی زایینی” عەلی عەیزی، هاووڵاتیی خەڵکی هەرسین سەربە پارێزگای کرماشان لە خۆپێشاندانەکانی ئمڕۆی ئەو شارە کە چەند ڕۆژە بەردەوامی هەیە لەلایە هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی تەقەی لێدەکرێت و گیانی لەدەست دەدات.

ماوەی چەند ڕۆژە کە شەپولی نوێی خۆپێشاندانەکانی خەڵک بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە سیاسەتەکانی ڕێژیم و دۆخی خراپی ئابووری وڵات لە چەندین پارێزگای ئێران بەردەوامی هەیە.کە ژمارەیەکی بەرچاو لە خۆپێشاندەران دەسبەسەر کراون و هەروەها لەو خۆپێشاندانانە کوژراو برینداریش هەیە.