دەسبەسەرکردنی چوار هاووڵاتیی خەڵكی هەمەدان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: چوار هاووڵاتیی خەڵكی ئەسەدئابادی هەمەدان بەناوەکانی ئاریۆ مورسەلی، ڕامتین بەخشی، پارسا ڕەزایی و پژمان ساڵحی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، ٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی، “٣٠ی دێسامبری ٢٠٢٥ی زایینی”  ئاریۆ مورسەلی، ڕامتین بەخشی، پارسا ڕەزایی و پژمان ساڵحی، چوار هاووڵاتیی خەڵكی شاری “ئەسەدئاباد”ـی سەربە شاری هەمەدان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ئەو چوار هاووڵاتییە کە دەسبەسەر کراون چینی کاسبکار و خاوەن دووکان و بازاڕن و داوای لە خۆپێشاندانێکی ناڕەزایەتییدا داوای مافە سەرەتاییکانی خۆیانیان کردووە کە ڕێژیمی ئێرانە بە هێزێکی چەکداری سەرکوتکەرەوە دەسبەسەریان کردوون و گواستوویاننەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر چارەنووسی و شوێنی ڕاگیرانیان لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیشیان بێئاکام ماوەتەوە.