ڕاپۆرتی تایبەت بە دەسبەسەرکراو و سزادراوانی چالاکانی سیاسی و مەدەنیی رۆژهەڵاتی کوردستان مانگی سەرماوەزی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە ماڵپەڕی خۆڕاگری تۆمار کراون.
خشتەی ژمارە یەک/١
لە مانگی سەرماوەزی ١٤٠٤ی هەتاوی، ٨٠ کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەتۆمەتی چالاکیی مەدەنی، دژایەتی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، بەشداری لە شۆڕشی ژینا و کوشتنی بە ئەنقەست دەسبەسەر و ڕەوانەی گرتنگە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات کراون، کە بەشێکیان دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوە بە بارمتەی قورس ئازاد کراون و بەشێکشیان تا ئێستا لە ژێر لێکۆڵینەوەدان وچارەنووسیان ناڕوونە: جوانڕۆ ١ کەس، خۆراسان ١ کەس، دیواندەرە ١ کەس، مەریوان ١ کەس، کامێران ١ کەس، سەردەشت ١ کەس، کرماشان ١ کەس، مەشهەد ١ کەس، بانە ٢ کەس، سنە ٢ کەس، قەڵادزێ(باشووری کوردستان) ٣ کەس، نەغەدە ٤ کەس، پیرانشار ٧ کەس، شنۆ ١٥ کەس، مەهاباد ١٦ کەس، بۆکان ٢٢ کەس.
تێبینی:
سێ مێرمنداڵ لە بەندکراوانی مانگی سەرماوەز بە ناوەکانی(سیراج ئەلیاسی ١٦ ساڵ، ئیلما ئیمان ١٧ ساڵ و سۆهەیل پارکەرەزان ١٧ ساڵ) واتە تەمەنیان لە خوارەوەی ١٨ ساڵدایە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.
خشتەی ژمارە دوو/٢
ڕێژەی دەستبەسەرکراوان بەپێی ڕەگەز
لە مانگی سەرماوەز ٨٠ کەس دەسبەسەرکراوان کە پێنج/٥ کەس لە ڕەگەزی مێ واتە ٦.٢٥٪ و ٧٥ کەس ٩٣.٧٥٪ لە ڕەگەزی نێر لە خۆ دەگرێت.
خشتەی ژمارە سێ/٣
ڕێژەی دەسبەسەرکراوەکان بەپێی پارێزگا.
پارێزگای ورمێ ٨١ لە ١٠٠، پارێزگای سنە ١١ لە ١٠٠، پارێزگای کرماشان ٣ لە ١٠٠ی دەسبەسەرکراوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و پارێزگای سلێمانی باشووری کوردستان ٤ لە ١٠٠ و هەریەک لە پارێزگاکانی خۆراسانی باکوور لە پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی هەرکام ١ لە ١٠٠ی دەسبەسەرکراوەکانی دەرەوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەخۆ دەگرێت.
خشتەی ژمارە چوار/٤
هەشت/٨ کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە پێشتر لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانەوە دەسبەسەر کراون، لەلایەن دادگای ئینقلاب و دادگای تۆمەت(جنایت)، سزای بەندکردن و سێداەریان بە تۆمەتی ” پڕوپاگەندە، خولی فێرکاری زمانی کوردی، هاوکاری حیزبە کوردییەکان، بەشداری لە شۆڕشی ژینا و تێکدانی ئاسایشی گشتی” بەسەردا سەپێندراوە کە بەسەر یەک دوو/٢ کەس بە سزای سێدارە و حەوت/٧ کەس بە ٢٠ ساڵ و ١ مانگ و ١٦ ڕۆژ بەندکردن(تەعزیری) و ٤ ساڵ هەڵپەساردن سزا دراون.
تێبینی:
یەکەم: یەکێک لە سزادراوەکان بە ناوی شەیدا عەزیزی خەڵکی کامێران سەر بە پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
دووهەم: ئەو دوو هاووڵاتییەی کە بە سێدارە سزا دراون بە ناوەکانی “ڕامین زلە” خەڵکی نەغەدە و “مێهران عەبدۆڵڵازادە” خەڵکی شنۆ بەتۆمەتی بەغی، هاوکاری حیزبە کوردییەکان و بەشداری لە شۆڕشی ژینا و کوشتنی بە ئەنقەست سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.





