تێکهەڵچوون لە بەندیخنەی ناوەندیی سەقز و هەڵاتنی بە کۆمەڵی بەندکراوان

 بەندکراوانی بەندیخانەی ناوەندیی شاری سەقز سەر بە پارێزگای سنە، بە شێوەی بە کۆمەڵ لەو بەندیخانە هەڵهاتن.


بە پێی هەواڵی گەیشتوو ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠ (٢٧ی مارسی ٢٠٢٠) بەندکراوانی بەندیخانەی ناوەندی سەقز هەڵهاتوون.



بە وتەی سەرچاویەکی ئاگادار،ئەم بەندکراوانە بە هۆی نەبوونی لە هەر چەشنە ئیمکاناتی تەندروستی و بێهداشتی، لە ناو بەندیخانە و وڵام نەدانەوەی بەرپرسان بە داواکاری بەندکراوان بە مەبەستی وەرگرتنی مرەخەسی، دوای تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزە ئەمنیەکانی جێگیر لە بەندیخانە هەڵاتوون.


لەماوەی ڕابردوودا و بەهۆی بڵاو بوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە بەندیخانەکانی ئێران، بەشێکی زۆر لە بەندکراوان مافی مرەخەسییان پێدراوە.


ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاند هەر ئێستا تەواوی ئەو ناوچەی کە بینای بەندیخانەی لێیە، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە گەمارۆ دراوە و بەشێک لە بەندکراوان کە هەڵهاتوون، دیسان دەستبەسەر کراونەتەوە.