کوشتن و بریندارکرنی ٥٤ کۆڵبەر، گرتنی ١٨٧ کەس و سەپاندنی ٢٧٣ ساڵ زیندان بەسەر ٨٠ بەندیی سیاسیی کورد لە سێ مانگی زستاندا

کوشتن و بریندارکرنی ٥٤ کۆڵبەر، گرتنی ١٨٧ کەس و سەپاندنی ٢٧٣ ساڵ زیندان بەسەر ٨٠ بەندیی سیاسیی کورد لە سێ مانگی زستاندا

(ڕاپۆرتی بەشێک لە حاڵەتەکانی پێشێلکرانی مافی مرۆڤ لە کوردستان بەهۆی هێزە چەکدارەکان و ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە سێ مانگی زستانی ١٣٩٨ی هەتاویدا)

لە درێژەی پێشێلکردنی سیستماتیکی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی دەزگای قەزایی و دامودەزگا سیاسی و ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی، لە ماوەی سێ مانگی زستانی ئەمساڵیشدا لانیکەم ٣٢٩ حاڵەتی زبری پێشێلکردنی مافی مرۆڤ ڕووی داوە.

لە کاتێکدا کۆڵبەرکوژی و سەرکوت و کوشتاری خەڵکی کاسبکاری ناوچە سنوورییەکان بەشێکی سەرەکیی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە کوردستانن، لە ماوەی سێ مانگی زستانی ئەمساڵیشدا هەر نەبێ ٥٤ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بریندار بوون، یان بەهۆی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی زانیاری و بەدواداچوونی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەو ٥٤ کەسە ١٢ کەسیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی، تەقینەوەی مین و بەربوونەوە لە بەرزایی کوژراون و گیانیان لە دەست داوە؛ ٤٢ کەسیشیان بریندار بوون.

کوژران و برینداربوونی ٥٤ کۆڵبەر و کاسبکار لە ماوەی سێ مانگی زستانی ئەمساڵدا لە حاڵێک دایە کە لە سێ وەرزی بەهار، هاوین و پاییزی ئەمساڵدا ١٨٦ کۆڵبەر و کاسبکاری ناوچە سنوورییەکانی کوردستان ببوونە قوربانیی سیاسەتی دوژمنکارانە و کوردکوژیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی، بەوەش ژمارەی ئەم کۆڵبەرانەی لە ماوەی ئەمساڵدا بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ، تەقینەوەی مین، بەربوونەوە لە بەرزایی لە سۆنگەی ڕاوەدوونان و هەروەها ڕەق‌هەڵاتن لە سەرما گیانیان لە دەست داوە و بریندار بوون؛ گەیشتە ٢٤٠ کەس. لەو ٢٤٠ کەسە ٧٣ کەسیان کوژراون و ١٦٧ کەسیش بریندار بوون.

هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ١١ی بەفرانبار لاوێکی خەڵکی گوندی “سیس” سەر بە شاری دێولان لە پارێزگای سنە بە ناوی ”نادر کەریمی“ لەکاتی ڕۆشتن بۆ هەرێمی کوردستان و  لەلایەن سپای پاسدارانەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ و کوژراوە.

ڕۆژی چوارشەممە ١١ی بەفرانباریش، لە نزیک چۆمی “سۆفی ئاوا”ی شاری “جوانڕۆ” تەرمی یەکیک لە خۆپیشاندەرانی ئەو شارە بە ناوی “هاشم مورادی” دۆزراوەتەوە. بە پێی زانیارییەکان لە کاتی دۆزینەوەی جەستەی بێ گیانی ئەم شارۆمەندە کوردە، جێگای ئەشکەنجە بە ڕوونی بە جەستەیەوە دیار بووە.

ڕۆژی پێنج شەممە ١٩ی بەفرانبار تەرمی “سەردار ئەعەزەمی” خەڵکی بەخشی شاهۆ سەر بە شاری ڕوانسەر لە پارێزگای کرماشان، لە زێدی خۆی ئەسپەردەی خاک کراوە. سەردار ئەعەزەمی ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەزەڵوەر و لە ڕەوتی  خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ئێران لە شاری پەرەند سەر بە پارێزگای تاران ون ببوو و لەو کاتەوە هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسی ناوبراو لە بەر دەستدا نەبوو. حەوتوویەک دواتریش تەرمی نادر ڕەزایی ئابتاف، خەڵکی کرماشان پاش گیان لەدەستدان لەژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێراندا ڕۆژی ٨ی بەفرانبار ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە و بە خاک سپێردراوە.

لە ماوەی سێ مانگی زستانی ئەمساڵدا ئەوەندەی سەرچاوەکانی هەواڵ پشتڕاستیان کردووەتەوە و دەستیان بە زانیارییەکان ڕاگەیشتووە، ١٨٧ چالاک و هەڵسووری سیاسی و مەدەنی لە کوردستان بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و لایەنگری لە حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات دەسبەسەر و زیندانی کراون. لەو ١٨٧ کەسە بەشێکیان دوای لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان تا دادگاییکرانیان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کراون و ٨٠ کەسیان دوای دادگایی کردن سزای لە ٣ مانگ زیندان تا ١٦ ساڵ بەندکرانیاندا بەسەردا سەپاوە و دوو بەندکراوی کوردیش بە تۆمەتی چالاکی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران حوکمی ئێعدامیان دراوەتێ. ئەو ٨٠ بەندکراوەی کە لە دادگاییکردنێکی ناعادڵانەدا سزای زیندانیان بەسەردا سەپاوە، ٢٧٢ ساڵ و ١٠ مانگ (سەرجەم ٣٢٧٤ مانگ) بەندکرانیان بۆ بڕاوەتەوە.

گرتن و حوکمدرانی ١٨٧ چالاک و هەڵسووری کورد لە وەرزی زستان لە حاڵێکدایە کە لە ٩ مانگی بەهار و هاوین و پاییزیشدا ٦٦٧ کەس لە خەڵکی ئاسایی و چالاکانی مەدەنی و سیاسی لەلایەن دەزگا ئەمنیەتییەکانەوە بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و سیاسی لە دژی کۆماری ئیسلامی و بەرژەوەندییەکانی ئەو ڕێژیمە گیرابوون و بەو پێیە ناوەندە ئەمنیەتییەکان لە ماوەی ئەمساڵدا لانیکەم ٨٥٤ کەسیان دەسبەسەر و زیندانی کردوە.

دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی هەر لە ماوەی سێ مانگی زستانی ئەمساڵدا سزای ئێعدامی لەسەر ٨ بەندکراوی کورد جێبەجێ کردوە کە بەشی هەرە زۆریان بە تۆمەتی پێوەندیدار بە کوشتنی بە ئانقەست ئێعدام کراون. جێی باسە دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی لە سەرەتای ساڵەوە هەتا پاییز لانیکەم ٣٨ بەندکراوی کوردی لە دار دابوو،  بەو پێیە ئاماری ئیعدامەکان لە کوردستان لەمساڵدا لانیکەم ٤٦ کەس بووە.

هەر لە ماوەی سێ مانگی زستانی لانیکەم ١٢ کەس بەهۆی تەقینەوەی مین کوژراون و بریندار بوون کە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی ٥ لەوانی ئاشکرا کردووە. لەو ٥ کەسە کە هەموویان لە پاریزگای کرماشان بوون، سێ کەسیان کوژراون و ٢ کەسیان بریندار بوون. بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەش کە لە سێ وەرزی بەهار، هاوین و پاییزیشدا ١٥ که‌سی دیکە له‌ کوردستان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین کوژراون و بریندار بوون، ژمارەی قوربانیانی مین لەمساڵدا ئەوەندەی ناو و شوناسیان ئاشکرا کراوە ٢٠ کەس بووە؛ به‌ڵام بە دڵنیاییەوە ئاماری ورد و ده‌قیقی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌ی مین _ بەهۆی ئەوەی‌ هه‌واڵده‌رییه‌ ڕه‌سمییه‌کان خۆ له‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان ده‌بوێرن یان ناوی قوربانیان ئاشکرا ناکه‌ن_ له‌وه‌نده‌ زیاتره‌ که‌ ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان تۆماری کردوه‌.

خۆکوژی لە کوردستان دیاردەیەکی خەفەتباری دیکەیە کە بەهۆی بێمافی و هەروەها پەراوێزخرانی کوردستان لەلایەن حکومەتەوە خەسارەکانی لەچاو ناوچەکانی دیکەی ئێران گەلێ زیاترە. ئامارەکانی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە سێ مانگی زستانی ئەمساڵدا ئەوەندەی زاندراوە و بە میدیایی کراوە زیاتر لە ٥٥ کەس لە کوردستان هەوڵی خۆکوژییان داوە کە بە بەداخەوە هەوڵی ٣٦ کەس لەوان سەرکەوتوو بووە کە ١٦ کەسیان ژن و ٢٠ کەسیان پیاو بوون. داتاکانی ناوەندی مافی مرۆڤ پیشان دەدەن کە له‌ ٩ مانگی پاییز، زستان و بەهاریشدا ٢١٧ که‌س له‌ کوردستان خۆیان کوشتووە و بەو پێیە ٢٥٣ کەس له‌و سه‌دان که‌سه‌ی لەمساڵدا به‌هۆی جۆراوجۆی وه‌ک هه‌ژاری و کێشه‌ی خێزانی هه‌وڵی خۆکوژییان داوه‌، هەولەکانیان بەداخەوە سەرکەوتوو بووە و کۆتاییان به‌ ژیانیان هێناوه.

لە ماوەی سێ مانگی زستانی ئەمساڵدا هەر نەبێ ٩ کرێکاری کورد بوونەتە قوربانیی ڕووداوی کار کە ٧ کەس لەوان گیانیان لەدەست داوە. بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی لە سێ وەرزی پێشوویتری ساڵیشدا ٤٥ کرێکار ببوونە قوربانیی ڕووداوی کار؛ بەو پێیە ژمارەی ئەو کەسانەی لەمساڵدا بەهۆی ڕووداوی کار لە کوردستان گیانیان لە دەست داوە یان بریندار وبوون، ٥٤ کەس بووە. ئەوە جیا لەوەی سەدان کەسیش بە شێوەی جۆراوجۆر لە کاتی کاردا گیانیان لەدەست داوە، بریندار یان نقوستان بوون و ناوەکانیان ئاشکرا نەکراوە بەردەوامیی گیانلەدەستدان و نقوستانبوونی کرێکاران لە کوردستان بەهۆی ڕووداوی لە حاڵێک دایە کە تەنیا سەدی ١٠ی ئەم كرێكارانەی لە کاتی كاركرندا تووشی رووداوی کار ده‌بن بیمەن ‌و، سەدی ٩٠ی کرێکاران، به‌ تایبه‌ت کرێکارانی که‌رتی بیناسازی لە ژێر چاودێریی هیچ بیمەیه‌ک دانین.

ئەو ئامار و زانیارییانەی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لەو بەشەی ئێران بڵاوی کردۆتەوە تەنیا ئەو بەشە لەو حاڵەتانە دەگرێتەوە کە هەواڵ و زانیارییەکان بە ئاشکرا بە میدیایی کراون و لە لایەن سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانەوە ئاماژەیان دراوەتێ، ئەگینا ئەو ناوەندە پێی وایە کە ئاماری ورد و دروستی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە کوردستان بەهۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆر زیاتر لەو ئامارەیە کە ڕاگەیەندراوە.

لە خشتەکانی خوارەوەدا وردەکاریی زیاتر لەسەر ئەم ڕاپۆرتە باس کراوە:

زانیاری لە سەر ئەو کۆڵبەر و کاسبکارانەی لە سێ مانگی زستانی 1398دا کووژراون و بریندار بوون

ڕیزناو و ناسناوشوێنجۆری زیانچۆنیەتیی ڕووداوڕێکەوت
1کەیهان ئەکەرەم‌پورسەقزکوژراوەمانگی خەرمانان بە تەقەی هێزە چەکدارەکان بریندار بوو و بەهۆی سەختیی برینەکەی مردوە1/10/1398
2حەمید عابیدخۆیبریندار بووەبە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە1/10/1398
3وەهاب حەسەن‌زادەچاڵدرانکوژراوەلە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان دراوەتە بەر دەستڕێژ2/10/1398
4شەهرام  ئەعلاییچاڵدرانبریندار بووەلە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان دراوەتە بەر دەستڕێژ2/10/1398
5عەزیز عەزیزیبانەبریندار بووەلە ناوچەی “زەڵێ” دراوەتە بەر دەستڕێژ3/10/1398
6سەعدوڵڵا مەحموودیبانەبریندار بووەلە ناوچەی “زەڵێ” دراوەتە بەر دەستڕێژ3/10/1398
7سەلاح دەرەزیانیمەریوانبریندار بووەبەهۆی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکان و بەربوونەوە لە بەرزایی بریندار بووە3/10/1398
8محەممەد ڕەشیدزادەسەردەشتکوژراوەلە شوێنێک بەناوی “کانی خاتوون” دراوەتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران5/10/1398
9-سەعدی سەفاییدیواندەرەکوژراوەئوتومبیلەکەی بە گومانی پێبوونی باری قاچاغ دراوەتە بەر دەستڕێژ5/10/1398
10سدیق خالیدیمەهابادکوژراوەئوتومبیلەکەی لە شاری مەلەکان بە گومانی پێبوونی باری قاچاغ دراوەتە بەر دەستڕێژ12/10/1398
11بێهنام عەلیزادەقوتووری خۆیبریندار بووەلە شوێنێک بەناوی “گەربەڕان” دراوەتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران14/10/1398
12عەلی یوسفیقوتووری خۆیبریندار بووەلە شوێنێک بەناوی “گەربەڕان” دراوەتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران14/10/1398
13خدر بێنەواسەردەشتکوژراوەڕۆژی 5ی بەفرانبار لە شوێنێک بەناوی “کانی خاتوون” دراوەتە بەر دەستڕێژ و دوای 10 ڕۆژ  برینداری گیانی لەدەست دا15/10/1398
14ئۆمید حەیدەرینەغەدەبریندار بووەلە ناوچە سنوورییەکانی پیرانشار دراوەتە بەر دەستڕێژ18/10/1398
15شوان عەبدوڵلاهیسەردەشتبریندار بووەبە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە18/10/1398
16مەجید مەزلوومیچاڵدرانبریندار بووەلە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان دراوەتە بەر دەستڕێژ19/10/1398
17محەممەد مەرازچاڵدرانبریندار بووەلە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان دراوەتە بەر دەستڕێژ19/10/1398
18عەلی نادریکرماشانکوژراوەلە سێ ڕییانی قازانچی ئوتومبیلەکەی بە گومانی پێبوونی باری قاچاغ دراوەتە بەر دەستڕێژ23/10/1398
19جەماڵ باڵەکیمەریوانبریندار بووەلە ئاکامی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە بەرزایی بەربۆتەوە26/10/1398
20مەزهەر سەیدڕۆستەمیقەسری شیرینبریندار بووەئوتومبیلەکەی بە گومانی پێبوونی باری قاچاغ دراوەتە بەر دەستڕێژ30/10/1398
21سالار ڕەحمانیسەڵماسبریندار بووەلە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان دراوەتە بەر دەستڕێژ4/11/1398
22محیەدین عەزیزیسەردەشتبریندار بووەبە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە4/11/1398
23ئەسعەد پیریپیرانشاربریندار بووەبە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە6/11/1398
24عەلی هاد‌ی‌زادەخۆیبریندار بووەلە سنووری باکووری کوردستان بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە6/11/1398
25حوسێن هادی‌زادەخۆیبریندار بووەلە سنووری باکووری کوردستان بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە6/11/1398
26محەممەد ئیزەدیپیرانشاربریندار بووەبە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە10/11/1398
27عوسمان وەزیریپیرانشاربریندار بووەبە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە10/11/1398
28وەلی گوندەک مەلاپیرانشاربریندار بووەبە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە10/11/1398
29عوسمان فتووحیسەقزگیانی لەدەست داوەلە کوێستانەکانی سەقز بەهۆی سەرما و شەختەوە ڕەق هەڵاتوە و گیانی لەدەست داوە12/11/1398
30محەممەد ڕەحمانیمەریوانبریندار بووەبە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە12/11/1398
31فەرەیدوون بانەییبانەبریندار بووەبەهۆی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکان و بەربوونەوە لە بەرزایی بریندار بووە17/11/1398
32محەممەد فەقێ زادەپیرانشاربریندار بووەبە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە19/11/1398
33نەبی ئەحمەدپەناپیرانشاربریندار بووەبەهۆی سەرمابردوویی لە نەخۆشخانە خوێندراوە20/11/1398
34پەیمان عەبدیپاوەبریندار بووەبە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە20/11/1398
35ئەحمەد سەحراییپاوەکوژراوەبە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە27/11/1398
36عەزیم ئەمین زادەنۆدشەبریندار بووەبە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە27/11/1398
37شادمان سەیدیجوانڕۆبریندار بووەبە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە27/11/1398
38ڕەسووڵ هووشیجوانڕۆبریندار بووەبە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە27/11/1398
39تەها سولەیمانیجوانڕۆبریندار بووەبە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە27/11/1398
40زاهید نووریجوانڕۆبریندار بووەبە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە27/11/1398
41جەبار محەمەدیپاوەبریندار بووەبە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە27/11/1398
42شاهد ئەداکسەوڵاواکوژراوەبە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە27/11/1398
43جەلال نووریجوانڕۆبریندار بووەبە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە27/11/1398
44حوسێن حەقانیپیرانشاربریندار بووەبە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە27/11/1398
45کامڕان قادریپیرانشاربریندار بووەبە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە27/11/1398
46ئەرکان عەباسیماکۆبریندار بووەبە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە28/11/1398
47سەیوان سەیفیسەوڵاوابریندار بووەبەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە ئاکامی ڕاوەدوونانی هێزەکانی رێژیم تووشی زەربەی مێشک بووە3/12/1398
48زەکەریا موعەتەرمەریوانبریندار بووەلە بەرزاییەکانی ملەی تەتە هەڵدێراوە5/12/1398
49وەلی خەلیفەپیرانشاربریندار بووەبە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە5/11/1398
50عەلی ماملورمێبریندار بووەبە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە و گوللە بەر پشتی کەوتوە9/11/1398
51مەولوود بیشیریپیرانشاربریندار بووەلە ئوتومبیلەکەیدا بە گومانی پێبوونی باری قاچاغ دراوەتە بەر دەستڕێژ19/12/1398
52محەممەد قادریسەردەشتبریندار بووەبە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە22/12/1398
53سەیوان شەریفیبانەکوژراوەتەمەن 23 ساڵ لە سنووری هەنگەژاڵ دراوەتە بەر دەستڕێژ و گیانی لەدەست داوە25/12/1398
54ئازاد عومەریخۆیگیانی لەدەست داوەلە کوێستانەکانی سەرسنووری ناحیەی کۆتۆل لە سەرمان ڕەق هەڵاتوە28/12/1398

ئەو کەسانەی لە سێ مانگی زستانی 1398دا گیراون و حوکم دراون

ریزناو و ناسناوشوێنپیشه‌چۆنیه‌تیی رووداورێکه‌وت
1میلاد فەیزی‌پوورمەریوانتەمەن 15 ساڵبەهۆی ناڕەزایەتی‌دەربڕین بە کوشتاری کۆڵبەران و کاسبکاران گیراوە1/10/1398
2کورش عەزیزیشنۆمەدەنیبۆ کێشانی ماوەی 3 ساڵ زیندانیەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی شنۆدا بەندکراوە1/10/1398
3محەمەد ئەمین قازیشنۆمەدەنیبۆ کێشانی ماوەی 3 ساڵ زیندانیەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی شنۆدا بەندکراوە1/10/1398
4یۆسف ئەحمەدیشنۆمەدەنیبۆ کێشانی ماوەی 3 ساڵ زیندانیەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی شنۆدا بەندکراوە1/10/1398
5کامیل ئەحمەدیشنۆمەدەنیبۆ کێشانی ماوەی 3 ساڵ زیندانیەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی شنۆدا بەندکراوە1/10/1398
6وشیار شەعبانیبانەچالاکی مەدەنیبە تۆمەتی تێکدانی ئەمنیەتی وڵات سزای 7 مانگ زیندانی دراوەتێ3/10/1398
7سەیران فەهیمسنەهونەرمەندمانگی پێشوو بە تۆمەتی چالاکیی سیاسیی دژ بە ڕێژیم گیراوە و تازە بە هەواڵی گیرانەکەی زاندراوە1/10/1398
8شوجاع حوسەین‌زادەبانەوێبنووسبەرپرسی کاناڵی تێلێگرامی “بانەنیوز″ە و ئیتلاعات گرتوویەتی1/10/1398
9شەهریار ئەسکۆییسنەچالاکی سیاسیبۆ کێشانی ماوەی 30 مانگ زیندانیەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە بەندکراوە2/10/1398
10سەید نەجمەدین حوسێنیشنۆمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی دژبەری ڕێژیم سزای 42 مانگ زیندانی دراوەتێپێشتر گیرابوو
11ئەحمەد شاهیدئیلاممەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی دژبەری ڕێژیم سزای ساڵێک زیندانی دراوەتێپێشتر گیرابوو
12مەجید ئۆمیدیکرماشانمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی دژبەری ڕێژیم سزای 3 مانگ زیندانی دراوەتێپێشتر گیرابوو
13بابەک دەبیریانکرماشانچالاکی مەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی دژبەری ڕێژیم گیراوە3/1/1398
14شەفیع فەقێ‌زادەشنۆمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی دژبەری ڕێژیم سزای 9 ساڵ زیندانی دراوەتێپێشتر گیرابوو
15سەید ئەییوب مووسەویورمێمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی دژبەری ڕێژیم سزای 3 ساڵ و 6 مانگ زیندانی دراوەتێپێشتر گیرابوو
16فەرامەرز قاسمی ئازەرسنەمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە4/10/1398
17فەرزین ڕۆستەمیسنەمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە4/10/1398
18شاپور حەبیبیسنەمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە4/10/1398
19سەیدپەیام بێدروودزەنجانچالاکی یارسانلە شاری کەرەج بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە5/10/1398
20عادیل بەهرامیکامیارانپێشمەرگەی پێشووپۆلیسی تورکیە لەگەڵ 32 پەناخوازی دیکە ڕادەستی ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ئێرانی کردۆتەوە5/10/1397
21د. ناسر هیمەتیئابدانانی ئیلامدەرونناسلە شاری ئیسفەهان بە تۆمەتی چالاکیی سیاسیی دژی رێژیم گیراوە5/10/1397
22هۆمایوون بەهمەنیسنەمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 2 ساڵ و 6 مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە6/10/1398
23لەیلا تیرئەندازیسنەچالاکی سیاسیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە7/10/1398
24سۆهراب ڕەحیمیشائابادی کرماشانچالاکی مەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە8/10/1398
25لوقمان فەیزیسنەچالاکی کرێکاریبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی دژبەری ڕێژیم گیراوە8/1/1398
26ساسان میرەکیسنەچالاکی کرێکاریبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی دژبەری ڕێژیم گیراوە8/1/1398
27کاروان باباییسەلاسی باوەجانیچالاکی مەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە8/10/1398
28زانا نەسیریسەلاسی باوەجانیچالاکی مەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە8/10/1398
29دیاکۆ بێهرووجەسەلاسی باوەجانیچالاکی مەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە8/10/1398
30محەممەد ئاریەنسەلاسی باوەجانیچالاکی مەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە8/10/1398
31هوشمەند عەلیپوورسەردەشتمەدەنیبە تۆمەتی هەڵگەڕانەوە لە ئیسلامی و مل‌بادان لە بڕیاری خامنەیی سزای ئێعدامی بەسەردا سەپاوە8/10/1398
32محەممەد ئوستادقادرسەقزمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 5 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە8/10/1398
33مەنووچێهر ئیبراهیمیقوتووری خۆیمەدەنیکەمئەندامە و بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە10/10/1398
34فەرامەرز غەفووریسنەچالاکی مەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە11/10/1398
35سۆهراب جانفەزاسەڵماسمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە11/10/1398
36ئارام فەتحیمەریوانشاعیر و نووسەربە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە13/10/1398
37عادڵ سالم‌فەردشنۆمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 3 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە13/10/1398
38عەبدولواحید عەلینژادشنۆمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 6 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە13/10/1398
39دڵشاد فەرەجیپاوەمەدەنیبەتۆمەتی تێکدانی ئەمنیەتی وڵات سزای ساڵێک زیندانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپاوە13/10/1398
40هونەر (کەبیر) حوسێنیپاوەمەدەنیبەتۆمەتی تێکدانی ئەمنیەتی وڵات سزای ساڵێک زیندانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپاوە13/10/1398
41حەبیب ڕەزاییکرماشانخوێندکاربە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە13/10/1398
42موزەفەر وەلەدبەیگیپاوەڕۆژنامەنووسبەهۆی ئەوەی لە کاناڵی تێلێگرامی خۆیدا وشەی “شەهید”ی بۆ قاسم سوڵتانی بەکار نەهێناوە گیراوە14/10/1398
43شاهۆ  خزریبۆکانچالاکی ئەدەبیبە تۆمەتی چالاکی دژ بە ئەمنیەتی کۆماری ئیسلامی  سزای ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپاوەمانگی رەزبەر گیرابوو
44هومەن فەیزیبۆکانچالاکی ئەدەبیبە تۆمەتی چالاکی دژ بە ئەمنیەتی کۆماری ئیسلامی  سزای 4 مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوەمانگی رەزبەر گیرابوو
45ژاکا ئیسماعیل‌پووربۆکانچالاکی ئەدەبیبە تۆمەتی چالاکی دژ بە ئەمنیەتی کۆماری ئیسلامی  سزای 3 مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوەمانگی رەزبەر گیرابوو
46سمکۆ مەعڕووفیبۆکانچالاکی ئەدەبیبە تۆمەتی چالاکی دژ بە ئەمنیەتی کۆماری ئیسلامی  سزای دوو ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوەمانگی رەزبەر گیرابوو
47مێهران مەعنەویورمێمەدەنیخەڵکی گوندی “گەنکەچین” و بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە14/10/1398
48فازیل عومەریورمێمەدەنیبە تۆمەتی چالاکی دژ بە ئەمنیەتی کۆماری ئیسلامی  سزای دوو ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە14/10/1398
49مادیح مورادیسنەمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە14/10/1398
50قادر مەجیدپوورسەوڵاوای مەریوانمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە15/10/1398
51هەیبەت ئەمین‌زادەسەوڵاوای مەریوانمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە15/10/1398
52ئارەش نەسرکوردسنەمەدەنیبەتۆمەتی چالاکیی سیاسیی پێشووی لە حیزبێکی کوردیدا  لە شاری وەرامین گیراوەلە سەرماوەزدا گیراوە
53فەرهاد مەجیدزادەکرماشانمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپاوە16/10/1398
54فاتیح پەروازەنێی مەریوانمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە16/10/1398
55وەفا بەدەخشنێی مەریوانمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە16/10/1398
56سەیران خەرامیدەسنەچالاکی مەدەنیئیدارەی ئیتلاعات بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی20/10/1398
57شەهرام کازمیانورمێهونەرمەندبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 5 ساڵ زیندانیی دراوەتێ16/10/1398
58سیاوەش حەیاتیکرماشانچالاکی سیاسیبە تۆمەتی ڕێکخستنی خۆپیشاندان لەدژی کۆماری ئیسلامی لە زانکۆی کرماشان گیراوە22/10/1398
59پشتیوان ئەفسەرمەریوانچالاکی سیاسیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 9 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە20/10/1398
60موبین مرادیکرماشانچالاکی سیاسیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 6 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە22/10/1398
61تۆفیق قەلعەکووییسنەمەدەنیبە تۆمەتی خۆپیشاندان لەدژی بەردانەوەی فڕۆکە ئۆکراینییەکە لەلایەن سپای پاسدارانەوە گیراوە22/10/1398
62سەلاح غەریبیکرماشانچالاکی سیاسیبە تۆمەتی ڕێکخستنی خۆپیشاندان لەدژی کۆماری ئیسلامی لە زانکۆی کرماشان گیراوە22/10/1398
63نەبی تەڕدەستکرماشانچالاکی سیاسیبە تۆمەتی ڕێکخستنی خۆپیشاندان لەدژی کۆماری ئیسلامی لە زانکۆی کرماشان گیراوە22/10/1398
64ئەشکان والی‌زادەکرماشانچالاکی سیاسیبە تۆمەتی ڕێکخستنی خۆپیشاندان لەدژی کۆماری ئیسلامی لە زانکۆی کرماشان گیراوە22/10/1398
65سیروس عەباسیدێولانچالاکی مەدەنیبە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە24/10/1398
66فەریدە وەیسیدێولانچالاکی مەدەنیبە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە24/10/1398
67محەممەد خاتریکامیارانمەدەنیبە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران سزای 9 مانگ زیندانی دراوەتێ24/10/1398
68کەیوان موکەڕەمیورمێمەدەنیبە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران سزای ساڵێک زیندانی دراوەتێ24/10/1398
69ئازاد عەباسیدێولانچالاکی مەدەنیبە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە24/10/1398
70ئامانج نیک‌پەیمەریوانچالاکی مەدەنیبە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە25/10/1398
71موسلیم سولەیمانیسنەخوێندکاری زانکۆبە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە25/10/1398
72زانیار ئەحمەدپوورسنەخوێندکاری زانکۆبە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە25/10/1398
73ئەڕشەد ئەتابەکسنەخوێندکاری زانکۆبە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە25/10/1398
74وریا فەرەجیمەریوانمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 2 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە22/10/1398
75یاوەر ئەمیرخانیجوانڕۆمەدەنیلە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێیان زاندراوە و تا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونەپێشتر گیراوە
76یاسر ئەحمەدیجوانڕۆمەدەنیلە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێیان زاندراوە و تا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونەپێشتر گیراوە
77مەیسەم محەممەدی‌نوورجوانڕۆمەدەنیلە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێیان زاندراوە و تا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونەپێشتر گیراوە
78بەختیار زارعیجوانڕۆمەدەنیلە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێیان زاندراوە و تا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونەپێشتر گیراوە
79پەرویز ناسریورمێمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 5 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە22/10/1398
80محەممەد شیخکانلووخۆیمەدەنیبە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە23/10/1398
81سامان عەبدولعەزیززادەکرماشانمەدەنیبە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە24/10/1398
82ئاڕمان وەفاییسنەمەدەنیبە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیم سزای 3مانگ و ڕۆژێک زیندانیی دراوەتێ27/10/1398
83کامبیز ئەسەدیکامیارانهونەرمەندبە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە27/10/1398
84ئەمیرعەلی ماجیدئیلامکتێب‌فرۆشبە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە28/10/1398
85عیرفان محەممەدیسنەمەدەنیبە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە27/10/1398
86هێرش خوسرەویسنەمەدەنیبە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە27/10/1398
87گۆران یوسفیسنەمەدەنیبە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە27/10/1398
88چەکۆ قادریمەریوانمەدەنیبە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە27/10/1398
89سادق شامیمێهران/ ئیلاممەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای  ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپاوە28/10/1398
90عەلی ئیسماعیلیشنۆمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای  ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپاوە28/10/1398
91ئۆمید کەرەمیسنەمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای  ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپاوە30/10/1398
92بڕیار کاوەمەریوانمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای  دوو ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە2/11/1398
93فەردین مورادیسنەمەدەنیبە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە2/11/1398
94سیروان ئۆلنیابۆکانمەدەنیبە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی و هاوکاری گرووپە ئیسلامییەکان دەستبەسەر کراوە2/11/1398
95ئەبولفەزل زاهیدکرماشانمەدەنیبە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە2/11/1398
96سەمیع عەلیزادەمەهابادمەدەنیبە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە2/11/1398
97مێهدی ئیسماعیلیساین‌قەڵامەدەنیبە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە2/11/1398
98د. ئومید مودەڕیسیمەریوانپزیشک و چالاکی مەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە2/11/1398
99سەلمان ئەفڕامەریوانمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای  ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپاوە5/11/1398
100وەحید فەتاحیپاوەڕۆژنامەنووسبەهۆی ئەوەی لە کاناڵی تێلێگرامی خۆیدا وشەی “شەهید”ی بۆ قاسم سوڵتانی بەکار نەهێناوە گیراوە6/11/1398
101ئەسکەندەر چراغیبانەچالاکی فەرهەنگیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە6/11/1398
102دارا ڕەشیدیسەردەشتمەدەنیبە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە6/11/1398
103ئەسکەندەر لوتفیسنەمامۆستای قوتابخانەە تۆمەتی ”بڵاوکردنەوەی درۆ و دەلەسە“ حوکمی ٢ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپێندراوە7/11/1398
104سامان رەببانیسەقزمەدەنیبە تۆمەتی چالاکیی سیاسی دژبە ڕێژیم سزای  سێ مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە7/11/1398
105حەیدەر قوربانیکامیارانچالاکی سیاسیسزای 118 ساڵ زیندانی داسەپاو بەسەر ئەودا بۆ ئیعدام گۆڕاوە8/11/1398
106ناسر مەحموودنیژادتەرگەوەڕی ورمێمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای   15ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە8/11/1398
107ساوێن مەحموودیان‌ڕادسەردەشتمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە و بۆ زیندانی مەهاباد گواستراوەتەوەدوو مانگ پێش گیرابوو
108سەردار ئوزمووشباکووری کوردستانمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 15 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە8/11/1398
109ئومید سەعیدیورمێمەدەنیپێشتر گیرابوو و بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 5 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە8/11/1398
110کامران قاسمیورمێمەدەنیپێشتر گیرابوو و بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 5 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە8/11/1398
111کەیهان ڕەشیدیورمێمەدەنیپێشتر گیرابوو و بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 5 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە8/11/1398
112باسام مورادیکامیارانچالاکی سیاسیی پێشووبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 10 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە8/11/1398
113عەبدوڵلا ئەحمەدیسەلاسی باوەجانیمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 4 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە8/11/1398
114حەمەد ڕەزا ڕەمەزان زادە،کوردی خورسانمامۆستای قوتابخانەبە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات  سزای  13 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە9/11/1398
115حوسێن ڕەمەزانپووڕکوردی خورسانمامۆستای قوتابخانەبە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات سزای  8 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە9/11/1398
116حەمید ڕەزا ڕەجاییکوردی خورسانمامۆستای قوتابخانەبە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات سزای  4 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە9/11/1398
117مستەفا ڕەباتیکوردی خورسانمامۆستای قوتابخانەبە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات سزای  3 ساڵ و 8 مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە9/11/1398
118حەسەن جەوهەریکوردی خورسانمامۆستای قوتابخانەبە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات سزای  3 ساڵ و 8 مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە9/11/1398
119سەعید حەقپەرەستکوردی خورسانمامۆستای قوتابخانەبە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات سزای  3 ساڵ و 8 مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە9/11/1398
120عەلی فرووتەنکوردی خورسانمامۆستای قوتابخانەبە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات سزای  3 ساڵ و 8 مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە9/11/1398
121پەروین  ئەدواییمەریوانچالاکی مەدەنیبۆ کێشانی ماوەی 2 ساڵ زیندانییەکەی بەڕێی گرتوخانەی ناوەندیی مەریوان کراوە10/11/1398
122حوسێن ئازەریونپیرانشارمەدەنیڕۆژی 7ی ڕەزبەر بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە و بۆ بەندیخانەی ورمێ گواستراوەتەوە10/11/1398
123عوسمان دڵ‌ئەنگیزمەریوانمەدەنیبە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات گیراوە10/11/1398
124شارام کازمیانورمێمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە10/11/1398
125سیرووس عەزیزیکرماشانپێرەوی یارسانبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە11/11/1398
126نادر عەزیزیکرماشانپێرەوی یارسانبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە11/11/1398
127ئیسحاق ڕووحیسنەچالاکی کرێکاریبۆ کێشانی ماوەی 1 ساڵ زیندانییەکەی بەڕێی گرتوخانە کراوە13/11/1398
128ڕەسووڵ سریلالیکرماشانمەدەنیلە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێی زاندراوە…………………
129پەرویز کەدیوەریانکرماشانمەدەنیلە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێی زاندراوە…………………
130مێهدی عەبداڵیکرماشانمەدەنیلە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێی زاندراوە…………………
131عەلی مووساکرماشانمەدەنیلە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێی زاندراوە…………………
132میلادکرماشانمەدەنیلە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێی زاندراوە…………………
133ئیحسانکرماشانمەدەنیلە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێی زاندراوە…………………
134زانیار ئەحمەدیسەلاس باوەجانیمەدەنیلە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێی زاندراوە…………………
135کەدیوەریانکرماشانمەدەنیلە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێی زاندراوە…………………
136یونس ڕەحیمیکرماشانمەدەنیلە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێی زاندراوە…………………
137چیا محەممەدیسنەمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 6 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە14/11/1398
138سەید پەیام بێدروودکرماشانچالاکی یارسانبە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات سزای  3 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە15/11/1398
139ئەمیر گوەیلیسنەمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە16/11/1398
140گۆران قوربانیمەریوانژینگەپارێزبۆ کێشانی ماوەی  5 ساڵ زیندانی‌یەکی بەڕێی زیندانی ناوەندیی مەریوان کراوە17/11/1398
141 هادی تەنوومەندبۆکانچالاکیی کرێکاریبۆ کێشانی ماوەی  3 ساڵ و 6 مانگ زیندانی‌یەکی بەڕێی زیندانی ناوەندیی بۆکان کراوە17/11/1398
142ئەمین سیبەریکرماشانچالاکیی کرێکاریبۆ کێشانی ماوەی  3 ساڵ زیندانی‌یەکی بەڕێی زیندانی ناوەندیی کرماشان کراوە17/11/1398
143موحسین ئەحمەدزادەشنۆخوێندکاری زانکۆبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە17/11/1398
144ئۆسامە بامدادنێی مەریوانمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە19/11/1398
145حەمید ئەژدەرینێی مەریوانمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە19/11/1398
146فوئاد وەکالەتیماکۆمەدەنیبۆ کێشانی ماوەی  1 ساڵ زیندانی‌یەکی بەڕێی زیندانی ناوەندیی خۆی کراوە19/11/1398
147ئەمیر موحیبورمێمەدەنیبەهۆی پێبوونی ئاڵای کوردستان گیراوە19/11/1398
148عەبدولخالق خەیاڵیبانەمەدەنی7 مانگە گیراوە و چارەنووسی ناڕوونە/ بنەماڵەکەی تازە هەواڵی گرتنەکەی ئاشکرا دەکەنپێشتر گیراوە
149سوحبەتوڵڵا ئومیدیکرماشانمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای  5 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە21/11/1398
150مێهدی ئەبدالیکرماشانمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای  ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپاوە21/11/1398
151خەلیل ئەسەدی بوژانیکرماشانمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای  3 ساڵ و 6 مانگ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە21/11/1398
152خالید باباخانیکرماشانئارایشگەربە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات گیراوە22/11/1398
153ئازاد عەزیزیورمێمەدەنیبە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات سزای ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپاوە22/11/1398
154ئیبراهیم محەممەدیسنەمەدەنیبە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات گیراوە23/11/1398
155شادمان بەنی‌بەشەرسنەچالاکی ژینگەبە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات گیراوە24/11/1398
156حامید شیخیسەقزمەدەنیبە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات گیراوە25/11/1398
157نەبی مەلاوەیسەسەقزمەدەنیبە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات گیراوە25/11/1398
158ئەییوب خانیسەقزمەدەنیبە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات گیراوە25/11/1398
159وەلی نەسریسنەمەدەنیبۆ کێشانی ماوەی  6 ساڵ زیندانی‌یەکی بەڕێی زیندانی ناوەندیی سنە کراوە26/11/1398
160سەید وەهاب عەلیزادەشنۆمەدەنیبۆ کێشانی ماوەی  3 ساڵ زیندانی‌یەکی بەڕێی زیندانی ناوەندیی شنۆ کراوە27/11/1398
161سیروان ئیبراهیمیکامیارانچالاکی مەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای  3 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە28/11/1398
162خوسرەو زەرستانشنۆمەدەنیبە تۆمەتی سیخوڕی بۆ وڵاتێکی بیانی سزای 16 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە28/11/1398
163فەرهاد مورادیدیواندەرەمەدەنیبە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات گیراوە29/11/1398
164میلاد کەڵوەندیکرماشانمەدەنیلە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێیان زاندراوە و تا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونەپێشتر گیراوە
165حەمید فرووزشکرماشانمەدەنیلە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێیان زاندراوە و تا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونەپێشتر گیراوە
166فوئاد عینایەتیسنەمەدەنیبە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللی  سزای 10 مانگ زیندان و 40 قامچیی بەسەردا سەپاوە30/11/1398
167عەبدوڵلا سادقیسەرپێڵی زەهاوچالاکی مەدەنیبە تۆمەتی “بانگەشە بۆ بایکۆتی هەڵبژاردنەکان” گیراوە2/12/1398
168پوویا پەروانەشنۆتەمەن 18 ساڵبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە و بەڕێی ئیتلاعاتی ورمێ کراوە4/12/1398
169سیروان محەممەدیورمێمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە6/12/1398
170حوسێن سەمەدیکرماشانمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە7/12/1398
171ئەمین کاسبکرماشانمەدەنیبە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات  سزای 2 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە8/12/1398
172سەید مستەفا سابریپیرانشارمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە11/12/1398
173سەید ئەحمەد سابریپیرانشارمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە11/12/1398
174عەبدوڵڵا حەسەن زادەپیرانشارمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە11/12/1398
175محەمەد ئیبراهیم زادەپیرانشارمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە11/12/1398
176سەلام بازرگانیپیرانشارمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە11/12/1398
177محەمەد ڕەسوول ئەلیاسینەغەدەمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە11/12/1398
178دلێر خوسرەویسنەژینگەپارێزبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە11/12/1398
179عوبەید عەزیزنیژادکرماشانمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە11/12/1398
180سیروان ڕەحیمیدێولانچالاکی مەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 13 مانگ زیندانیی بەسەردا سەپاوە11/12/1398
181موژگان کاووسیکەلاردەشتچالاکی ئەدەبیلە دادگای پێداچوونەوەدا بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 76 مانگ زیندانیی بەسەردا سەپاوە11/12/1398
182فەردین کەریمیسنەمەدەنیبە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیم سزای 3مانگ و ڕۆژێک زیندانیی دراوەتێ26/12/1398
183ئەفشین شێخولئیسلامیسنەمەدەنیبە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیم سزای 3مانگ و ڕۆژێک زیندانیی دراوەتێ26/12/1398
184جەبار دودکانلووخۆیخوێندکاربە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای ساڵێک زیندانیی بەسەردا سەپاوە26/12/1398
185ئاڕمین ئەسپەرلووسسنەمەدەنیبە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیم سزای 3مانگ و ڕۆژێک زیندانیی دراوەتێ26/12/1398
186ئیرەج ڕەحیم زادەمەریوانمەدەنیبە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیم سزای 3مانگ و ڕۆژێک زیندانیی دراوەتێ26/12/1398
187سۆهەیلا حیجابکرماشانپارێزەربە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیم سزای 18 مانگ و ڕۆژێک زیندانیی دراوەتێ28/12/1398

ناوی ئەو کەسانەی لە سێ مانگی زستانی 1398دا ئێعدام کراون

ڕێکەوتوردەکاریی ڕووداوخەڵکیناو و ناسناوڕیز
25/10/1397بە تۆمەتی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لەدار دراوەورمێداریوش دەروێشی1
25/10/1397بە تۆمەتی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لەدار دراوەورمێدانش دەروێشی2
13/11/1397بە تۆمەتی پێوندیدار بە مادە سڕکەرەکان لەدار دراوەبروجێرد   رەسووڵ مەلاحەسەنی3
16/11/1397بە تۆمەتی پێوندیدار بە مادە سڕکەرەکان لەدار دراوەکرماشانبۆرزوو محەممەدی4
16/11/1397بە تۆمەتی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی کرماشان لەدار دراوەکرماشانشەهاب نادری5
11/12/1397بە تۆمەتی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لەدار دراوەبۆکانئەمیر محەممەدپوور6
22/12/1397تەمەن 60 ساڵ و بە تۆمەتی کوشتنی بەئانقەست لەدار دراوەورمێحوسێن کەچنانلوو7
22/12/1397تەمەن 70 ساڵ و بە تۆمەتی کوشتنی بەئانقەست لەدار دراوەورمێعەبدوڵڵا محەممەدزادە8

ئەو کەسانەی لە سێ مانگی زستانی 1398دا قوربانیی تەقینەوەی مین بوون

ریزناو و ناسناوشوێنپیشه‌جۆری زیانچۆنیه‌تیی رووداورێکه‌وت
1عەلی مەلەکیئەزگەلەی کرماشانگوندنشینکوژراوەبەهۆی تەقینەوەی گوللە تۆپێکی نەتەقاو گیانی لەدەست داوە19/10/1398
2ئاڕمان مەلەکیئەزگەلەی کرماشانگوندنشینبریندار بووەبەهۆی تەقینەوەی گوللە تۆپێکی نەتەقاو گیانی لەدەست داوە19/10/1398
3حوججەت…مێهرانکارمەندبریندار بووەلە کاتی هەڵگرتنەوەی میندا مینی پێدا تەقیوەتەوە و بە توندی بریندار بووە28/10/1398
4پەیام ڕۆستەمیقەسری شیرینتەمەن 12 ساڵکوژراوەشوان بووە و لەبەر بەرغەل بووە و لاقی چووەتە سەر مین3/12/1398
5کەیوان ئەعزەمیسەرپێڵی زەهاوتەمەن 37 ساڵکوژراوەبەهۆی تەقینەوەی گوللە خومپارەیەک گیانی لەدەست داوە25/12/1398

ئەو کەسانەی لە سێ مانگی زستانی 1398دا بە هۆی خۆکوژی کۆتاییان بە ژیانیان هێناوە

ریزناو و ناسناوخه‌ڵکیتەمەنچۆنیه‌تیی رووداورێکه‌وت
1شیوا مرادیورمێسەروو 30 ساڵبەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە1/10/1398
2پێدرام حاجیمەریوان32 ساڵبە هۆکاری نادیار خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە1/10/1398
3حەیران ئیبراهیمیباینگانی پاوە34 ساڵبەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە1/10/1398
4عیرفان عەزیزیکرماشان……………..بە هۆکاری نادیار خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە3/10/1398
5شەهناز لوتفیانپیرانشار26 ساڵبەهۆی کێشەی خێزانی لەگەڵ هاوژینەکەی ئاگری لە خۆی بەرداوە5/10/1398
6زەهرە محەممەدیئیلام28 ساڵبەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە6/10/1398
7ژیلا ڕەسووڵیسەقز26 ساڵبەهۆی کێشەی خێزانی دوو منداڵە ساواکەی دەرمانداو کردوە و پاشان خۆی هەڵاواسیوە12/10/1398
8دڵشاد پورعەبدوڵڵاهیبۆکان25 ساڵدایکی دوو منداڵ بووە و بەهۆی کێشەی خێزانی لەگەڵ هاوژینەکەی خۆی کوشتوە15/10/1398
9زێنەب ئیحسانیئیلام32 ساڵبەهۆی کێشەی خێزانی حەبی برینجی خواردوە و خۆی کوشتوە17/10/1398
10عیرفان فاتیحیکامیاران………بە هۆکاری نادیار خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە17/10/1398
11ڕێبوار مەلاییسنە15 سالبەهۆی هەژاریی بنەماڵەکەی خۆی هەڵاواسیوە19/10/1398
12نەجمەدین ئەحمەدپوورشنۆ23 ساڵلە هەولێر کرێکاریی کردوە و بە هۆکاری ناڕوون خۆی هەلاواسیوە20/10/1398
13محەممەد قادریسەردەشتسەروو 40 ساڵبەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە21/10/1398
14خالید مرادیکامیارانسەروو 50 ساڵبە هۆکاری نادیار بە گاز خۆی خنکاندوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە23/10/1398
15ئەفرووز میناییبۆکان15 ساڵبەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە26/10/1398
16سەمەد محەممەدنیژادسەقز……….بە هۆکاری نادیار خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە27/10/1398
17سەباح لەتیف نیژادسەقز……….بە هۆکاری نادیار خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە27/10/1398
18جەواد دێهقانورمێ…………..بە هۆکاری نادیار خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە30/10/1398
19ئەحمەد میرئەحمەدیئیلام23 ساڵبەهۆی کێشەی خێزانی حەبی برینجی خواردوە و خۆی کوشتوە2/11/1398
20عەبدوڵڵا خزرپوورمەهاباد……..بە هۆکاری نادیار خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە3/11/1398
21سەیران ئەحمەدزادەسەردەشت………..دووگیان بووە و بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە3/11/1398
22       زارا ئەکبەریکرماشانسەروو 30 ساڵخێزاندار و بەهۆی کێشەی خێزانی حەبی برینجی خواردوە و خۆی کوشتوە3/11/1398
23وەحید حوسێنیورمێ……….بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە3/11/1398
24نادر مواناییورمێ…….بە هۆکاری نادیار خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە4/11/1398
25ئایشێ جاهیدورمێ31 ساڵدایکی دوو منداڵ بووە و بەهۆی کێشەی خێزانی ئاگری لە جەستەی بەرداوە22/11/1398
26ڕەزا ئۆمیدی یاریجانیکرماشان22 ساڵلە گیراوەکانی خۆپیشاندانەکەی خەزەڵوەرە و دوای ڕاگەیاندنی حوکمی 4 ساڵ زیندان زۆی کوشتوە4/12/1398
27مەهسا وەلیزادەجوانڕۆ14 ساڵبە هۆکاری نادیار خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە4/12/1398
28عەلی سەفەریکرماشان14 ساڵبەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە5/11/1398
29سارینا وەیس‌مرادیجوانڕۆ14 ساڵهاوپۆلیی مەهسا وەلیزادە بە هۆکاری نادیار خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە6/12/1398
30فەرید موختاریڕوانسەرسەروو 40 ساڵخێزاندار و باوکی منداڵێک بووە و بەهۆی هەژاری خۆی هەڵاواسیوە14/12/1398
31عەبدولقادر چراقپیرانشار……………..بە هۆکاری ناڕوون خۆی هەڵاواسیوە18/12/1398
32مەرزییە ڕەزاییقەسری شیرین24 ساڵبەهۆی کێشەی خێزانی خۆی کوشتوە19/12/1398
33محەممەد نەسیریسنە…….بەهۆی نەداری و دەستەنگی خۆی هەڵاواسیوە19/12/1398
34دیار چەپانیورمێ16بەهۆی هەژاریی بنەماڵەکەی خۆی هەڵاواسیوە19/12/1398
35شیوا بەساتیئیلامسەروو 20 ساڵبەهۆی کێشەی خێزانی حەبی برینجی خواردوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە20/12/1398
36ملینا تەڵاییشنۆ14 ساڵبەهۆی کێشەی خێزانی لەگەڵ مێردەکەی خۆی لەسەر بانی ماڵەوە فڕێ داوەتە خوارێ29/12/1398

ناوی ئەو کەسانەی لە سێ مانگی زستانی 1398دا قوربانیی ڕووداوی کار بوون

ڕێکەوتچۆنیەتیی رووداوجۆری زیانشوێنناو و ناسناوڕیز
24/10/1398لە هەولێر و بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لەدەست داوەگیانی لەدەست داوەمەریوانجەمشید ئیزەدی1
28/10/1398لەکاتی جۆشکاری و بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لەدەست داوەگیانی لەدەست داوەسەقزشەهرام ئەحمەدپوور2
2/10/1398لە کاتی کارکردن لە بینایەکی نیوەکار بەربۆتەوە و لەگەنی شکاوەبریندار بووەپیرانشارحوسێن مەحموودی3
3/11/1398لە کاتی کارکردندا بەهۆی داڕمانی خانوو گیانی لەدەست داوەگیانی لەدەست داوەسەڵماسبەهمەن حەسوویان4
3/11/1398لە کاتی کارکردندا بەهۆی داڕمانی خانوو بریندار بووەبریندار بووەسەڵماسمەسعود کوڕی ڕەزاق5
9/11/1398لە شاری ئامول لە کاتی کارکردن لە بینایەکی چەند نهۆمی بەربۆتەوە و گیانی لەدەست داوەگیانی لەدەست داوەسەوڵاواسینا عەلی‌رەمایی6
13/12/1398کرێکاری ئاڵماتۆڕبەند بووە و بەهۆی تەزووی کارەبا گیانی لەدەست داوەگیانی لەدەست داوەبانەخالید ڕەحیم‌نیژاد7
16/12/1398بەهۆی تەزووی کارەبا گیانی لەدەست داوەگیانی لەدەست داوەسەردەشتمەسعوود محەممەدی8
27/11/1398لە هەولێر لە کاتی کارکردن لە بینایەکی چەند نهۆمی بەربۆتەوە و گیانی لەدەست داوەگیانی لەدەست داوەخۆیعەبدوڵڵا سۆفی9