خۆڕاگری: شاهۆ ئیبراهیمی، سیراج ئەلیاسی، فەرعان چووپان و شەفیع ئەحمەدی، چوار هاووڵاتیی شنۆ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە و یەکشەممە،٢٢ و ٢٣ی سەرماوەزی ١٤٠٤ی هەتاوی (١٣ و ١٤ی دێسامبری ٢٠٢٥ی زایینی)، شاهۆ ئیبراهیمی خەڵکی گوندی ئاڵکاوێ، سیراج ئەلیاسی مێرمنداڵی تەمەن ١٦ساڵانی خەڵکی گوندی ئاسناوێ، فەرعان چووپان خەڵکی گوندی سەرگیز و شەفیع ئەحمەدی، خەڵکی گوندی باڵاگیری سەربە شاری شنۆ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون و گوزراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ئەو هاووڵاتییانە لەماوەی دوو ڕۆژدا لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بەشێوەی هەڕەمەکی دەسبەسەر کراون و لە دوای دەسبەسەرکردنیانەوە تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان ەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیشیان بێئاکام ماوەتەوە و هەروەها لەو بارەیەوە ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش هیچ زانیارییەکیان بە بنەماڵەکانیان نەداوە.
