ڕاگواستنی سێ هاونیشتمانی کورد بۆ بەندیخانەی ئێڤین

سێ هاونیشتمانی کوردی خەڵکی سنە، کە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرابوون بۆ بەندیخانەی ئێڤین ڕاگوازران.

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی دیموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان، سێ هاونیشتمانیی کوردی خەڵکی سنە، دانیشتووی شاری دەماوەند بە ناوەکانی “فەرزین ڕۆستەمی، فەرامەرز قاسمی و شاپوور حەبیبی کە ڕۆژی چواری بەفرانباری ٩٨ی هەتاوی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەسبەسەر کرابوون، لە گرتووخانەی تاران بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوازران.
شایانی باسە کە ئەو سێ کەسە ماوەی چەند ساڵە لە شاری دەماوەند، سەر بە تاران دەژین و تا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەر کردنیان هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
جێی وەبیر هێنانەوەیە کە لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵدا لە ئێران و کوردستان نزیک بە ١٠هەزار کەس لە خەڵکی ناڕازی دەسبەسەر کران و نزیک بە ١٥٠٠ کەس لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە گیانیان لەدەست دا.