دوو بەندکراوی کورد ئازاد کران

دوو بەندکراوی کورد بە بارمتە ئازاد کران و بەندکراوێکی تر ئێستاش دەسبەسەر.
دوو هاووڵاتی کوردی خەڵکی کرماشان کە لە خۆپێشاندانەکانی ئەمساڵدا لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کرابوون، بە دانانی بارمتە ئازاد کران و یەکێک لە هاوڕێکانیان تا ئێستاش هەر لە بەندیخانە دایە.
“سوحبەت ئومێدی “و “موحیەدین ئەسغەری” پاش چەند بەندکران بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆنی ئازاد کران، بەڵام “خەلیل ئەسەدی” چالاکی مەدەنی و پێڕەوی ئایینی یارسانی لە شاری کرماشان، کە ڕۆژی چوارشەممە، ٢٩ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لە لایەن ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کراوە، تا ئێستاش لە بەندیخانەی دیزڵ ئابادی کرماشان دەسبەسەرەو و بۆ ئازاد کردنی داوای زەمانەتی ٢١٠ میلیۆن تمەن دەکەن.