لە خۆپێشاندانەکانی مانگی ڕابردووی کوردستان نزیک بە دوو هەزار هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون کە بەشێکی زۆریان مێرمنداڵ و تەمەنیان لە خوارەوەی ١٨ ساڵە.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانە لە خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییانەی کوردستان زیاتر لە سەد مێرمنداڵ کە تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە لە شارەکانی کرماشان، جوانڕۆ، سنە، مەریوان و بۆکان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
ژمارەیەک لەو مێرمنداڵانە دوای چەند ڕۆژ بە دانانی بارمتە ئازاد کراون و ژمارەیەکیان هێشتا دەسبەسەرن.
هەتا ئێستا ناسنامەی ٨ کەس لەو مێرمنداڵانە کە تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە و دەستبەسەر کراون و ئاشکرا بووە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛
١_ سەجاد نادری خەڵکی کرماشان تەمەن ١٤ ساڵ
٢_ پەرهام نادری خەڵکی کرماشان تەمەن ١٦ ساڵ
٣_ پوریا نادری خەڵکی کرماشان تەمەن ١٨ ساڵ
٤_ فەردین داوەند خەڵکی بۆکان تەمەن ١٧ ساڵ
٥_ فەرزین مەولوودی خەڵکی سنە تەمەن ١٨ ساڵ
٦_ زانیاری ئەسوار خەڵکی مەریوان تەمەن ١٥ ساڵ
٧_ هادی ڕاستین خەڵکی مەریوان تەمەن ١٥ ساڵ
٨_ فەردین بەدەخش خەڵکی مەریوان تەمەن ١٨ ساڵ