وتەبێژی بەرەی یەکگرتووی کورد لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بوکانەوە دەستبەسەر کرا.
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٣ی سەرماوەزی ٢٧١٩(٢٤ی نۆڤەمبەری ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی “ئازاد محەمەدیان” و دوای دەستبەسەر کردن بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە..
ئازاد محەممەدیانی چالاکی سیاسی و وتەبێژی بەرەی یەکگرتووی کوردە بووە و هەروەها یەکێک لە نووسەرە چالاکەکانی ئەو شارەش بووە.
لەلایەکی دیکەوە و لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لاوێکی خەڵکی ئاوایی گردیگلانی بۆکان بە ناوی “سەعدی ئەحمەدپووری” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییەی بۆکان دەستبەسەر کراوە.