مراد جۆڵا دیرۆکی خۆڕاگری
ناوم مراد جۆڵایه له ساڵی ۱۳۴۲ی هه‌تاوی له ناوچه‌ی زێدانی پیرانشار له‌دایک بووم و هه‌ر له سه‌ره‌تای مناڵیه‌وه هاتینه کۆنه‌خانێ که ئێستا بۆته گه‌ڕه‌کێکی شاری پیرانشار. هه‌ر له سه‌ره‌تای شۆڕشی گه‌لانی ئێرانه‌وه پێوه‌ندیم به یه‌کیەتیی لاوانه‌وه گرت که بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێکیش له‌و ڕێکخراوه‌دا وه‌ک پێشمه‌رگه سازمان درام که ئه‌و کاتی به‌رپرسه‌که‌ی کاک مراد ئه‌حمه‌دی بوو. ئه‌و کات ده‌گه‌ڵ شه‌هیدان ڕه‌حیم مه‌حموودی، ڕه‌حمان سۆفی زاده له یه‌کیەتیی لاوان و دواتریش ده‌گه‌ڵ کومیته‌ی پیرانشار ده‌گه‌ڵ شه‌هیدان مه‌لا ڕه‌سووڵی گه‌ردی پێوه‌ندیم هه‌بووه.
هه‌تا ئه‌و کاته‌ی که حیزب ده‌سته‌ڵاتی ته‌واوی له ناوچه‌که هه‌بووه به ئاشکرا چالاکیم کردووه و دواتر که ورده ورده حیزب له شاره‌کان چۆته ده‌رێ له سه‌ر ڕاسپارده‌ی به‌رپرسانی حیزبی له ناوچه‌که، من له نێوخۆ مامه‌وه. له سه‌ره‌تاکانی ساڵی ۱۳۶۰ بۆ ماوه‌ی سێ ساڵان ده‌گه‌ڵ شه‌هید ئه‌بووبه‌کری ئازه‌ربه‌رزین و کۆمه‌ڵێک که‌سی تر چالاکیمان ده‌کرد هه‌تا پاییزی ساڵی ۱۳۶۳ کاتێک که مه‌ئمووریه‌تێکی حیزبیمان پێ ئه‌سپێردرابوو دوای گه‌ڕانه‌وه‌مان له شاخی و ئه‌و کاره‌ی که کردبوومان به‌داخه‌وه ئه‌و که‌سه‌ی که ئێمه‌ی به ماشێن هێناوه گوزارشی لێدابووین و به گرتنی داین _که هه‌ڵبه‌ت دواتر به سزای خیانه‌ته‌که‌ی گەیشت_. له ده‌روازه‌ی شاری واته له ڕێگای سه‌رده‌شت ده‌ستبه‌سه‌ر کراین. سه‌ره‌تا بردیانینه گرتووخانه‌ی سپا له پیرانشار. ماوه‌ی چوار مانگان له‌وێ ماینه‌وه که به‌داخه‌وه له‌و ماوه‌یه‌دا هاوڕێی خۆشه‌ویستم ئه‌بووبه‌کری ئازه‌ر به‌رزین له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌ی پاسداران‌دا گیانی به‌ختی نیشتمان کرد. دوای ئه‌و چه‌ند مانگه که له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی بێ به‌زه‌ییانه و چهختیانهی پاسداران‌دا کۆڵم نه‌دا و توانیم خۆ ڕابگرم بۆ زیندانی سپا له شاری نه‌غه‌ده ڕاگواسترام. له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌وه‌ی که له خانێ و نه‌غه‌ده بووین هه‌موو ڕۆژێ بازجوویان لێ ده‌کردین جا شه‌و با به‌یانی با یا نیوه‌شه‌و به‌وپه‌ڕی توندوتیژییه‌وه لێپرسینه‌وه‌یان ده‌گه‌ڵ ده‌کردین و داوایان لێده‌کردین که ناوی خه‌ڵک بڵێین و له‌سه‌ر هاوڕێ و که‌سانی نیزیکمان ئیعتراف بکه‌ین. هه‌موو ئه‌و ماوه‌یه‌ش من له به‌ندی ته‌ک سلوولی ڕادهگیرام و وه‌ک به‌ندییه‌کی مه‌ترسیدار سه‌یریان ده‌کردم ته‌نیا به‌و تاوانه‌ی ئه‌وه‌یکه خاک و خه‌ڵکی خۆم خۆش ویستووه و پشتم تێ نه‌کردوون. ساڵی ۱۳۶۴ به ته‌نیا منیان برده گرتووخانه‌یه‌کی سپا له شاری ورمێ، دوای نزیک مانگێک که دیسان ئه‌و پرۆسه‌ی لێدان و ئه‌شکه‌نجه و لێپرسینه‌وه به‌رده‌وام بوو له دادگایه‌کی فهرمایشیدا به سه‌رۆکایه‌تیی که‌سێک به ناوی «حاجی ئیمانی» یه‌کێک له قازییه‌کانی دادگه‌ی شۆڕش، دادگایی کرام.
له‌و به ناو دادگه‌یه‌دا که نه مافی به‌رگری له خۆم هه‌بوو نه مافی ئه‌وه‌م هه‌بوو که وه‌کیلم هه‌بێ، له‌و په‌ری سه‌رسووڕمانه‌وه دیتم حاجی ئیمانی ده‌مانچه‌ی له مێزه‌که‌ی ده‌رهێنا و له‌سه‌ر سه‌ری ڕاگرتم و گوتی یا ئه‌وه‌ی له‌و لاپه‌ڕانه‌دا نووسراون دانیان پێدا ده‌نێی و واژۆیان ده‌که‌ی یا ده‌نا هه‌ر لێره ده‌تکوژم. تۆ «مفسد فیالأرض» و ده‌بێ له‌سێداره بدرێی. منیش که نه ئاگاداری نووسراوه‌کان بووم و نه ده‌شمزانی چی‌یان له‌سه‌ر نووسراوه و چۆن باسی منیان کردوه، گوتم جا چۆن شتێک که نه ده‌یزانم چییه و نه ئاگاداری هه‌م واژۆی ده‌که‌م و قبووڵم ده‌بێ، من هیچیانم قبووڵ نییه. ئیتر وهدهرێی نام و بۆ به‌ندیخانه‌ی ناسراوی ورمێ (ده‌ریا) ڕایانگوازتم که وامده‌زانی ئازاد کراوم! چونکه به‌ڕاستی دوای ئه‌و نیزیک ساڵێک ڕاگرتنهم له تهکسلوولی و ئه‌و هه‌مووه ئه‌شکه‌نجه و زه‌ختی و فشاره که گەیشتمه نێو خه‌ڵكی به‌ندی له‌و به‌ندیخانه‌یه وه‌ک ڕزگار کرابم ئاوا بوو.
دوای چه‌ند مانگێک حوکمی دادگه‌م بۆ هاته‌وه که به زیندانی هه‌تاهه‌تایی حوکم درابووم. به‌ندیخانه‌ی ورمێ پڕ بوو له‌و هاوڕێ حیزبییانە که یا ئه‌و کات ده‌مناسین یا دواتر ناسیمن، ئێمه له‌وێش هه‌ر له چالاکی و باسی حیزبی، به‌رده‌وام بووین و هیچ کات به چۆک دانههاتین. سه‌ره‌تای ساڵی ۱۳۶۵ هێنایانمه‌وه گرتووخانه‌ی سپا له پیرانشار، بۆیه ئه‌و کاره‌شیان کرد گۆیا که‌سێکی حیزبی که کارم ده‌گه‌ڵ کردبوو ئیعترافی له‌سه‌ر کردبووم و دانی به هه‌موو شتدانابوو. دوای مانگێک که له‌وێ ڕایانگرتم جارێکی تریش که‌وتمه به‌ر ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی زۆر، هه‌تا دیسان هێنایانمه‌وه بۆ به‌ندیخانه‌ی ورمێ و ئه‌مجاره دوو په‌روه‌نده‌م بۆ ساز کرابوو. دوای ڕه‌شه‌مه‌ی ۱۳۶۵ به زه‌مانه‌ت هاتمه‌وه ماڵێ. سه‌یر ئه‌وه بوو دوای نیزیک مانگێک که له ماڵێ بووم و چاوه‌ڕێ بووم بزانم زیندانه‌که‌م چیی به‌سه‌ر دێ، له نێو شاری خانێ گرتیانم که بۆچی سه‌ربازیت نه‌کردوه، کاتێک که ناوت هاتۆته‌وه؟ هه‌ر له‌وێ بەڕێیان کردمه عه‌جه‌بشێر و ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یکه دادگه بڕیاری دابوو ده‌بێ بچمه‌وه زیندان و زامنەکەشیان هه‌ڵپێچابوو، فه‌رمانده‌ی پادگانی عه‌جه‌بشێر گوتی، جارێ کاتی ئه‌وه نییه و ئه‌وه هه‌ر بۆ شه‌ڕ باشه. دوای ته‌واو کردنی دەورەی ئامووزشی و خولی ئه‌رته‌ش له ساڵی ۱۳۶۶ بۆ مه‌ره‌خسی هاتمه‌وه ماڵێ و ئیدی بڕیارم دا به یه‌کجاری بێمە نێو تێکۆشەرانی حیزب و ئەوە ڕێک ڕۆژی شه‌شی مانگی شه‌شی ۱۳۶۶ بوو.
لەو کاتەوە و تا ئێستا له ڕێزه‌کانی ئاشکرا له‌خزمه‌ت حیزب و نه‌ته‌وه‌که‌م دام و هه‌رده‌م به هیوا و ئاواتی ڕزگاری و گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ زێد و نیشتمانی خۆم.