هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لانیکەم ٥ هاووڵاتیی خەڵکی مەریوانیان بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپیشاندان دژ بە هێرشی تورکیا بۆ رۆژئاوای کوردستان دەستبەسەر کرد.
هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان، ئەمڕۆ شەممە ٢٠ ڕەزبەری ٢٧١٩(١٢ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩) دەستیان بە دەستبەسەر کردنی بەربڵاوی هاووڵاتیانی کورد کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان چەندین کەس دەستبەسەر کراون بەڵام تا ئیستا ناسنامەی پێنج هاووڵاتی بە ناوەکانی “هیمەت کەریمی، دیاکۆ تابا، موبین نادری، کەماڵ کۆنەپۆشی و ئومید حەق پەرەست” بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە.
ئەو چوار کەسە بە تۆمەتی بەشداری لە ڕێپێوانی گشتی مەریوان بە مەبەستی شەرمەزار کردنی تورکیا دەستبەسەر کرابوون.