ده‌زگا ئه‌منیه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامیش له کوردستان له ماوه‌ی ئه‌و سێ مانگەی هاویندا ئه‌وه‌نده‌ی زاندراوە، لانیکه‌م ۲۱۶ که‌سیان به تۆمه‌تی چالاکیی سیاسی و هاوکاریکردنی حیزبه کوردییه‌کانی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی قۆڵبه‌ست کردوه.
به‌پێی بانکی زانیاریی ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژماره‌یه‌ک له‌و گیراوانه تا کاتی دادگایی کردنیان به بارمته‌ی قورس ئازاد کراون و لانیکه‌م ۵۸ که‌س له‌وانه دوای به‌ناو دادگایی کرانیان سزای لە ۳ مانگ زیندان‌ڕا تا ۱۱ ساڵ زیندانیان به سه‌ر دا سه‌پاوه و سەرجەم ئەو ۲۸ کەسە بە ۲۱۱۷ مانگ (پتر لە ۱۷۴ ساڵ) زیندان مەحکووم کراون.
جیا لە گرتنی ۲۱۶ کەس و حوکمدانی ۵۸ کەس و سزادانیان بە ۲۱۱۷ مانگ زیندانی، ۵ زیندانیی کوردیش لە زینداندا بەهۆی کەمتەرخەمی لە پێڕاگەیشتنی پزیشکی یان لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەست داوە. لەو پێنج کەسە سێ کەسیان بە ناوەکانی “داریوش کەنگرلوو”، “ئەحمەد ئاموختە” و “نەوبەخت سەحرایی” لە زیندانی ناوەندیی ورمێ گیانیان لەدەست داوە، “مووسا فاتحی” لە زیندانی ناوەندیی سنەدا گیانی لە دەست داوە و بەهمەن مرادی، کاسبکاری خەڵکی دێولان دوای دەسبەسەرکرانی لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لێ ئەستێندراوە.