كۆچی دوایی گه‌وره پیاوێك
عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده
دیسان كوردستانی ئازیز و به‌تایبه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی زانایانی ئایینی و ڕێبوارانی ڕێگای به‌خته‌وه‌ریی گه‌لی كورد بۆ له‌ده‌ستدانی یه‌كێك له باوه‌ڕمه‌ندان و خواپه‌رستانی بێ¬ڕیا و تێكۆشه‌رێكی له مێژینه‌ی خه‌باتی مافخوازانه‌ی گه‌لی كورد، غه‌م دایگرتن. ڕۆژی چوار شه‌ممه‌ی ڕابردوو، شه‌شی خه‌رمانانی ساڵی ١٣٩٨ی هه‌تاوی مامۆستا مه‌لا موحه‌ممه‌دی ئیمامی یان وه‌ك له كورده‌واریدا به‌ناوبانگ بوو «مه‌لا موحه‌ممه‌دی سوورێن» پاش ده‌یان ساڵ خواپه‌رستیی ڕاستگۆیانه و خزمه‌تی زانست و خه‌باتێكی هه‌قخوازانه له ته‌مه‌نی نه‌وه‌د ساڵیدا له شاری سه‌قز ماڵئاوایی له كۆڕی بنه‌ماڵه و كۆمه‌ڵگه‌ی ڕووحانیه‌ت و خه‌باتگێڕانی ڕێگای ماف و ئازادییه‌كانی كورد و به‌گشتی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان كرد و كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی له خه‌باتی فره‌ڕه‌هه‌ندی گه‌له‌كه‌یدا به‌جێ هێشت.
مامۆستا مه‌لا موحه‌ممه‌د به‌هه‌ق عالمێكی ڕه‌ببانی و خواپه‌رستێكی سادق و نیشتمانپه‌روه‌رێكی خۆنه‌ویست و خۆشه‌ویست بوو. ئه‌و ساڵانێكی دوورودرێژ له چه‌ند گوند وشاری كوردستاندا پێشنوێژ و وتاربێژ و مامۆستایه‌كی شاره‌زای زانسته ئایینییه‌كان بوو، هه‌زاران كه‌س، ئایینی خواپه‌رستیی ڕاستوێژانهی لێ فێر بوون و به سه‌دان فه‌قێ و مه‌لای ئایینی له‌سه‌ر ده‌ستی پێگه‌یشتن. مامۆستا هه‌ر له‌وكاته‌دا نموونه‌یه‌ك له ئه‌خلاق، جوامێری و عه‌هدو وه‌فا بوو و به‌ڕاستی له هه‌موو بواره‌كانی ژیانێكی ئینسانی‌دا سێمبوولێكی شیاوی لێ¬فێربوون بوو.
ئه‌وه‌ی زیاتر له هه‌مووی ئه‌و خه‌سڵه‌تانه مامۆستا ئیمامیی پێ ده‌ناسرایه‌وه، گیانی گه‌لدۆستی و نیشتمانپه‌رستی بوو. مامۆستا ده‌رسی كوردناسی و كوردپه‌روه‌ری له ده‌ورانه زێڕنهكهی كۆماری كوردستان و له ژێر ده‌ستی پێشه‌وای كورد قازی موحه‌ممه‌دی نه‌مر فێر ببوو. هه‌رچه‌ند جوانه‌مه‌رگبوونی كۆماری كوردستان بۆ مامۆستا وه‌ك لاوێكی تێگه‌یشتوو و پێگه‌یشتووی ئه‌و سه‌رده‌مه كۆستێكی زۆر گه‌وره بوو، به‌ڵام ئه‌و كۆسته وره‌ی به‌و به‌رنه‌دا و ناهومێدی نه‌كرد. به‌پێچه‌وانه، له ڕیزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و تێكۆشه‌ره پێشڕهوانهدا بوو كه زۆر زووقۆڵی هیممه‌تیان بۆ ژیاندنه‌وه و بووژاندنه‌وه‌ی حیزبه‌كه‌ی كۆمار، حیزبی دێموكڕاتی كوردستان هه‌ڵماڵی.
مامۆستا ئیمامی له ده‌ورانی خه‌باتی نهێنیدا تێكۆشانێكی شوێندانه‌ری له خۆی نیشان دا و له بڵاوكردنه‌وه‌ی بیری كوردایه‌تی و حیزبایه‌تیدا نه‌خشێكی به‌رچاوی گێڕا، هه‌تا له پاییزی ساڵی ١٣٣٨ی هه‌تاویدا ده‌گه‌ڵ ده‌یان و سه‌دان كه‌س له تێكۆشه‌رانی ڕیزی پێشه‌وه‌ی حیزبی دێموكڕاتی كوردستانكهوته به‌ر په‌لاماری به‌ربڵاوی «ساواك» و بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ له زینداندا ڕاگیرا. تاریفی باوه‌ڕ و شێلگیری و بیروباوه‌ڕی پته‌وی مامۆستا هه‌ر شیرن بوو له هاوبه‌ند و هاوزنجیره‌كانی ببیسی. ده‌بوو ئه‌وان بۆت باس بكه‌ن كه ئه‌وپیاوه چه‌ند خۆڕاگر و به‌باوه‌ڕ و چ ئۆلگوو و پاڵپشتێك بۆ هاوبه‌نده‌كانی بووه.
وه‌ك زۆرمان ده‌زانین مامۆستا ئیمامی شاعیرێكی به‌توانا و نیشتمانییش بوو. له‌وباره‌یه‌وه یه‌كێك له هاوزنجیره‌كانی ده‌یگێڕایه‌وه كه ئه‌وكاته‌ی له زیندان قه‌ڵه‌م و كاغه‌ز له زیندانییه‌كان قه‌ده‌غه كراوه مامۆستا شێعره نیشتمانییه‌كانی به كلكی كه‌وچكی نانخواردن له‌سه‌ر كاشی و له‌سه‌ر دیواری سیللوولهكانی زیندان هه‌ڵكۆڵیون و له‌و ڕێگایه‌وه وره و هیوا به دواڕۆژی به هاوه‌ڵه‌كانی به‌خشیوه.
دوای ڕووخانی ڕێژیمی پاشایه‌تی و هاتنه‌سه‌ركاری ڕێژیمی تازه‌ش هه‌رچه‌ند جێگه‌وپێگه و هه‌لومه‌رجی ژیان ڕێگای به مامۆستا نه‌دا هه‌موو تواناكانی بۆ كاری سیاسی و ڕێكخراوه‌یی ته‌رخان بكا، به‌ڵام هه‌رگیز له باوه‌ڕه‌كانی و له هه‌واڵه‌كانی دانه‌بڕا و هه‌میشه به غه‌می گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌یه‌وه ژیا. له یه‌ك قسه‌دا مامۆستا تا مابوو بۆ گه‌له‌كه‌ی ژیا و كه مرد به ئاواتی سه‌ركه‌وتنی نه‌ته‌وه‌كه‌یه‌وه سه‌ری نایه‌وه. ڕووحی شاد و ڕێگای ئامانجه‌كانی پڕ ڕێبوار بێ.
به‌و بۆنه غه‌مناكه‌وه له كانگای دڵه‌وه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی مامۆستا ئیمامی، له هاوبیر و هاوئامانجهكانی، له مامۆستا ئایینییه نیشتمانپه‌روه‌ره‌كان و له هه‌موو خه‌ڵكی ئه‌مه‌گناسی كوردستان ده‌كه‌م. یادی به‌خێر و جێگای به‌هه‌شتی به‌رین بێ.
عه‌بدوڵڵای حه‌سه‌ن¬زاده
٨ی خه‌رمانانی ١٣٩٨ی هه‌تاوی، ٣٠ی ئووتی ٢٠١٩ زایینی