دوو هاووڵاتیی کورد، بە ٤ ساڵ زیندان و سزای نەختی مەحکووم کران

دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شارەکانی “کەڵات و ڕوودبار”، لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی ٢ی شاری کەڵات، بە ٤ ساڵ زیندان و سزای نەختی مەحکووم کران.

لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی ٢ی شاری کەڵات، بە سەرۆکایەتیی “حوسێن موختاری فەرد”، دوو هاووڵاتیی کوردی بە ناوەکانی “مێهدی گەنج‌بەخش”، خەڵکی شاری کەڵات و “کامبیز کازمی”، خەڵکی شاری ڕوودباری گیلان، بە چوار ساڵ زیندان و سزای نەختی مەحکووم کرد.

بەپێی ئەو حوکمە، ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی “بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست، بە مەبەستی تێکدانی بیروڕای گشتی، لە ڕێگای تۆڕەکانی موخابراتییەوە”، تاوانبار و دادگا بە پشتبەستن بە مادەی ٧٤٦ی یاسای سزای ئیسلامی، هەر کام لەو دوو کەسەی بە دوو ساڵ زیندان و دانی بڕی ٤ ملیۆن ڕیاڵ سزای نەختی بە سندووقی دەوڵەت، مەحکووم کرد.

دادگا بەهۆی نەبوونی تاوانی پێشتری “کامبیز کازمی”، بە پشتبەستن بە مادەکانی ٤٦ و ٥٤ی یاسای سزای ئیسلامی، حوکمەکەی بۆ ماوەی چوار هەڵپساردووە.

“مێهدی گەنجبەخش”، خەڵکی شاری کەڵات لە پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی، پاش هەڕەشەی ناوەندە ئیتلاعاتی و قەزاییەکانی حکوومەتی ئێران، زێدی خۆی بەجێهێشت و لە یەکێک لە وڵاتانی دراوسێی ئێران نیشتەجێیە.