دەسبەسەرکردنی سێ بەرپرسی ئیدارەی پەروەردەو ڕاهێنان، لە پارێزگای کرماشان

بەرپرس و دوو کارمەندی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی ڕوانسەر دەستبەسەر کران.
بە پێی ڕاپۆڕتی ماف نیوز هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران سەرۆک و دوو کارمەندی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی شاری ڕوانسەریان لەپارێزگای کرماشان دەستبەسەر کردووە.
عوسمان وەیسی“ خەڵکی ڕوانسەر کە بەرپرسی ئیدارەی پەروەردەو بارهێنانی ئەو شارەیە و دوو کارمەندی دیکەی بە ناوەکانی ”ئایەت ئەڵماسی“ خەڵکی ڕوانسەر و ”پەرویز ئەمینی“خەڵکی نۆدشە ئەو سێ کەسەن کە دەسبەسەر کراون و بۆ شێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەیان بە ناوەندە قەزایی و ئەمنییەتییەکانی ئەوشارە هۆکار و شوێنی دەسبەسەرکردنیان ڕوون نەبۆتەوە.
عوسمان وەیسی خەڵکی ڕوانسەرە کە لە ڕۆژی ١٠ی ڕەشەممەی ساڵی ٩٥ی هەتاوی دوای ٢١ ساڵ مامۆستایەتی لە قوتابخانەکانی ڕوانسەر، جوانڕۆ و قەسری شیریندا بوو بە سەرۆکی ئیدارەی پەروەردەو بارهێنانی ڕوانسەر.
ڕوانسەر سەر بە پارێزگای کرماشانە و ٤٨ هەزار کەس حەشیمەتی هەیە.