نەغەدە: دەستبەسەر کردنی دکتورەک لە نەغەدە

خۆڕاگری: ڕۆژی ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی دکتور لە نەخوشخانەی نەغەدە بە ناوی “دکتور ئەمیر مەشعوفی” لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەچارەنووسی لە بەردەست دا نییە.