لە سەردەستی چالاکانی مەدەنی و سیاسیی کورد کەمپەینێک لە ژێر ناوی “ئێستا کچێک نیشتمانمە” بۆ پاڵپشتی کردن لە زار محەممەدی کچە چالاکی کورد کە زیاتر لە حەوتەیەکە بە هۆکاری ناڕوون دەسبەسەرکراوە پێکهات و، نیزیک بە ٧ هەزارکەس لەو کەمپەینەدا ئەندامن.
بەشداربووانی ئەو کەمپەینە لە هەوڵدان بە پشتیوانی کردن لە چالاکانی مەدەنی و فەرهەنگی، ڕای گشتی لە سەر دۆخی چالاکانی مەدەنی کە دەسبەسەرکراون ئاگادار بکەنەوەو بە گوشاری خۆیان ڕێگەنەدەن چارەنووسییان بە ناڕوونی بمێنێتەوە.
کەمپەینی “ئێستا کچێک نیشتمانمە” بە کۆکردنی ئیمزا لە بەشداربووان و دەرکردنی یەکەم بەیاننامەی خۆی تائێستا سەرکەوتوو بووەو باسی چالاکانی مەدەنیی کورد و گوشارە ئەمنییەکان بۆ سەریان بووتە باسێکی ڕۆژەڤ لە میدیاکاندا.
شیاوی باسە کەمپەینی پاڵپشتی کردن لە زارا محەممەدی وەکوو نمونەی چالاکێکی بەندکراو لە یەکەم بەیاننامەدا ڕایگەیاند؛ هه‌روا که ده‌زانن،ساڵانێکه چالاکانی مه‌ده‌نی له ژێر گوشار،ده‌ستبه‌سه‌رکرانی نایاسایی و ته‌نانه‌ت شاهیدی زیندانی کردن بوونه.
هه‌ر له دوا ده‌ستبه‌سه‌رکرانی نایاسایی چالاکانی مه‌ده‌نی،چه‌ند ڕۆژ پێش سێ که‌س له چالاکانی شاری سنه ده‌ستبه‌سه‌ر کران که دوو که‌سیان به شێوه‌ی کاتی ئازاد کراون.
تا ئێستا چاره‌نووسی یه‌کێک له‌و ئازیزانه به ناوی خاتوو “زارا محه‌مه‌دی”نادیار و ناڕوونه.
ئێمه وه‌کوو چالاکانی مه‌ده‌نیی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان،به ڕێخستنی که‌مپه‌ینێک بۆ پشتیوانی له چالاکانی مه‌ده‌نی و به‌تایبه‌ت خاتوو “زارا محه‌مه‌دی” ده‌ستمان به کۆکرنەوەی واژوو کردوە.
خه‌ڵکی خاوەن هەڵوێست و هه‌روه‌ها ده‌زگا پێوه‌ندیداره‌کان ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه که کۆکردنەوەی واژۆ ته‌نیا هەڵمەتی یه‌که‌مه و له ئه‌گه‌ری ئازادنەکردنی زووبه‌زوویی خاتوو “زارا” هه‌ڵوێست و کرده‌وه‌کانیشمان ڕاده‌گه‌ینین.
شایانی باسە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە زیاتر لە ١٥٠٠ ئیمزا بۆ پشتیوانی کردن لە چالاکانی مەدەنیی کورد کۆکراوەتەوە.
هەروەها ئەمڕۆ پێنجشەممە٩ی جۆزەردان بۆ ماوەیەکی کەم ئیزن درا زارامحەممەدی لە گەڵ بنەماڵەکەی پێوەندی بگرێ و دۆخی تەندروستی باشترە.