باوک و کوڕێکی خەڵکی پیرانشار کە ماوەیەک پێش ئێستا لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرابوون، بۆ ئورمیە گوازاونەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ڕۆژی هەینی ٨ی خەرمانانی ٢٧١٩ ( ٣٠ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، هێزەکانی سپای پاسداران هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشاریان بە ناوی ”کاوە ئاگووشی“ دەستبەسەر کردووە. کاوە ئاگووشی هاوکات لەگەل کوژرانی کوڕێکی بە ناوی ”سادق“ کە هاوڕێ […]
