ئەیووب حەدیسی بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کرا

خۆڕاگری: ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی،”ئەیووب حەدیسی” چالاکی ژینگەپارێز، خەڵکی گوندی پەسوێ سەر بە شاری پیرانشار بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەی سزای ٦مانگ بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کرا.

ئەیووب حەدیسی لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا لەلایەن دادگای شۆڕشی پیرانشار بە سەرۆکایەتی دادوەر بابایی بە تۆمەتی هاوکاری کردن لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٦مانگ بەندکرانی تەعزیری بەسەر دا سەپێندرا.

جێگای ئاماژەیە ناوبرا ڕۆژی شەممە ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی لەگەڵ هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی”ڕەحمان خدمەتگوزار”لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری پیرانشار بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازرابوونەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ.

یەئووب حەدیسی پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ گوازرابووە بۆ بەندیخانەی شاری نەغەدە.

دواتر ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە ١٦ی خاکەلێوەی١٤٠١ی هەتاوی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کۆتا پڕۆسەی دادگایەکەی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا.