خۆڕاگری: لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا سێ هاووڵاتیی خەڵکی مەلەکشایی سەر بە شاری ئیلام بە ناوەکانی”محەممەد مامی”،”عەباس ئەرغەندە”و”محەممەد کەرەمی” بە تۆمەتی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ڕژیم دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.