دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە

خۆڕاگری : ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی”سینا غەفاری”تەمەن٢٧ساڵ خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کاتی خۆپێشاندانەکان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی ژینا ئەمینی دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تە ئێستا هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە و چارەنووسی نادیارە.