دەستبەسەرکرانی مام و بڕازایەکی خەڵکی کرماشان لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە

خۆڕاگری: مام و بڕازایەکی خەڵکی کرماشان بە ناوەکانی”جەوهەر مرادیان”تەمەن٥٠ساڵ و “ئارمین مرادیان”تەمەن ٢٣ساڵ لە پێوەندی لە خۆپێشاندانەکان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و چارەنووسیان نادیار.

شایانی باسە ئارمین مرادیان لە کاتی دەستبەسەرکرانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کەوتووتە بەر ئەشکەنجە و لێدان و باری تەندرووستی ناجێگیرە.