خۆڕاگری: لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی”بابەک قاسمی”تەمەن ٢٦ساڵ خەڵکی پاوە و “هەمزە ڕووعین تەن”تەمەن ٢٥ساڵ خەڵکی ڕوانسەر لە پێوەندی لە خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و چارەنووسیان نادیارە.