دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

خۆڕاگری: ڕۆژی شەممە ٧ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی”فەرەیدوون نەبی” لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لە کاتی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی ژینا ئەمینی دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.