خۆڕاگری: ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی خەزەڵوەڕی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی”نەعیم لەشکەری” خەڵکی بیجار بە تۆمەتی ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.
بە پێی زانیارییەکان ئەو هاووڵاتییە بە نیشانەی دەڕبرینی ناڕەزایەتی بە دەستبەسەرکرانی نایاسایی ماوەی ٥ ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە.