دەستبەسەرکرانی شانۆکارێکی خەڵکی ورمێ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری. ڕۆژی ٦ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی ئەمین کەریمی شانۆکاری کۆمێدی خەڵکی ورمێ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەست دا نییە و چارەنووسی نادیارە.