دەستبەسەرکران چالاکێکی بواری مناڵپارێزی لە مەریوان

خۆڕاگری: ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی چالاکڤانێکی بواری مناڵپاڕێزی بە ناوی”سینا ئێرانی پوور” تەمەن ٢٠ ساڵ کوڕی عەبدوڵڵا خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

بە پێی زانیارییەکان هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هێرشیان کردۆتە سەر ماڵەکەی دەستبەسەریان کردووە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی لەبەر دەست دا نییە.