خۆڕاگری: ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی دایک و کوڕێکی خەڵکی کامیاران بە ناوی”توران ڕەحیمی” و “ئاکۆ ڕەحیمی” بە تۆمەتی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی مەهسا ئەمینی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کراون.
بە پێی زانیارییەکان توران ڕەحیمی پاش دەستبەسەرکرانی گوازراوەتەوە بۆ بەندی قەرەنتینەی بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە.