گیان لەدەست دانی یەکێکی تر لە هاووڵاتییانی شاری شنۆ

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بە ناوی”عەبدوڵسەلام گەڵوانی” خەڵکی شاری شنۆ کە شەوی جومعە ١ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی لە کاتی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی مەهسا ئەمینی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار کرابوو شەوی ڕابردوو لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ورمێ گیانی لە دەست دا.