دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی تری خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی تری خەڵکی سنە بە ناوی”منیرە محەممەدی” بە تۆمەتی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەربرین بە کووشتنی مەهسا ئەمینی لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

جێگای ئاماژەیە پاش ٨ ڕۆژ دەستبەسەرکران تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەر دەست دا نییە.